ئێستری ماچەيە پير نابێت
ئێستر لە باوکێکی نێرەکەر و دايکێکی ماين دەکەوێتەوە و ئينجا له و دوو ڕەگيەدا چ مێ چ نێرەکەی نەزۆک دەردەچێت واتە ئێستر نەوە ناخاتەوە ئينجا ئەگەر(ماچە) واتە(مێ) بوو ئەوا لەبەر ئەوەی نەزۆکە هەميشە بە توند وتۆڵی دەمێنێتەوە چونکە سک ناکات و جاشکۆڵە ناخاتەوە، ئەگەر ژنێکيش لە تەمەنێکی گەورەوە هەر توند وتۆڵ وجوان و سفت وسۆڵ بێت بەخۆشيەوە پێی دەوترێت(ئێستری ماچەيە پير نابێت).