$باشووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاسایشی #هەولێر# ڕێگەی نەدا سيمینارێکی #ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراتی# لە هەولێر بەڕێوەبچێت سەبارەت بە بەڕەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.[1][2]
- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا قەرەبووی زیانلێکەوتوانی #بومەلەرزە#کەی سلێمانی و دیالە بکاتەوە.[2]
- بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی #گەرمیان#ی هەژاند، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانیش ڕای دەگەیەنێت، کە هیچ زەرەر و زیانێکی مادی بەدواوە نەبووە.[3]
- حوسێن شەهرستانی ڕایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان 105 ملیار دۆلار قەرزارە، لەو قەرزەش 51 ملیار دۆلاری هی حکومەتی ناوەندیی عێراقە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表