图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,439
图片 105,007
书籍 19,489
相关文件 97,486
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
‎کۆتا نامەی فەرزاد کەمانگەر چەند مانگێک پێش لەسێدارەدانی
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
‎کۆتا نامەی فەرزاد کەمانگەر چەند مانگێک پێش لەسێدارەدانی
库尔德文件

‎کۆتا نامەی فەرزاد کەمانگەر چەند مانگێک پێش لەسێدارەدانی
库尔德文件

‎نازەنینەکەم دیسان سڵاو
‎کاتێک لێت پرسیم چ ئاوازێکم پێ خۆشە..؟ تاکوو بۆم بژەنی،
‎بۆ ساتێک تێدامام، بێدەنگ بووم، لە مێشکی خۆمدا هێنام و بردم بۆ ئەوەی بتوانم ئەو ئاوازە بێنمە زمان کە بتوانێ هەستی چەندمانگ دووری لە تۆ نیشان بدا.
‎ویستم بەدەوترین و ئاشقانەترین ئاواز هەڵبژێرم. هێشتا هیچ ناوێکم نەهێنابووە زمان کە تۆ ئاوازی ''نازەنین مەریەم''ت بە جوانی بۆ من ژەنی، تا سیمەکانی تەلەفۆن ئەو هەموو هەست و خرۆشەی تۆ و ئاوازی نازەنین مەریەم بگەیەننە دڵم.
‎پرسیارەکەت و ئاوازی نازەنین مەریەم بوو بە بیانوویەک بۆ هێنانە سەر کاغەزی ئەم دەردی دڵە. نامەیەک کە دڵنیام چەندین جار دەکرێتەوە و دەخوێنرێتەوە، بەڵام هیوادارم دواجار تۆ دوایین کەس بی کە نامەکە دەخوێنێتەوە.
‎دڵۆڤانەکەم؛ هەر ئاهەنگێ کە بیرم لێ کردەوە نیشانەیەک لە سێدارە، دوایین ماچ، زوڵمی چەوسێنەر، داری بێداد، جەوری ڕاوچی و ڕۆندکی دایکی لە گەڵ خۆیدا هەڵگرتبوو.
‎ترسام قامکەکانت لە بەرکەوتنی ئەم هەموو دەستەواژەی پڕاوپڕ لە ژان، لە ژەنین بکەوێ. پەنام بۆ ئاوازەکانی نیشتیمانی دایک برد. بینیم لە مۆسیقای ئێمەشدا شوێنەواری خوێن، بۆنی قورقوشم، جێ پێی پۆتین دەبینرێ. دیسان ترسام نەکا چاوەکانت بگرین و هاوکاریی دەستەکانت نەبن لە ژەنیندا.
‎بڕیارمدا پێت بڵێم خۆت شیعرێک بنووسی، ئاوازێک بئافرێنی یان گۆرانییەک؛ لێوانلێو لە هیوا. ئاوازێک کە بە دزییەوە نەیچڕین، بە ئەسپایی لە نێو دڵدا نەیڵێینەوە، لە پێناویدا زیندانی نەچێژین، ئاوازێک کە بە خوێندنەوەی چاومان پڕ نەبێ لە فرمێسک، نیگامان لە سەر چوارچێوەی وێنەی دیوار ئەبڵەق نەمێنێ و قوڵپی گریانمان هەڵنەستێنێ. ئاوازێک کە بتوانین لە دەوری ئاگری نەورۆز، دەست لەنێو دەست، بە دەنگێکی بەرز هاواری بکەین، پێ بکەنین، سەما بکەین و بیچڕین.
‎بەڵام لە بیرت نەچێ؛ نۆتەکانی بۆ کیژۆڵەیەک بنووسە کە پێی خۆشە لە بری مادر بنووسێ دایە و لە بری زن، ژن. لێ مخابن، سەد مخابن نازانێ سبەی ڕۆژ، لە کاتی بوون بە دایک، بە هومێدی ڕەگەزی یەکەم لە ژوور سەری ڕادەوەستن. بۆ کیژۆڵەیەک بنووسە کە لە نیشتیمانەکەیدا ژنان هێشتا بۆ گەیشتن بە سەرەتایی ترین مافەکانیان دەبێ زیندانی بچێژن.
‎بۆ کیژۆڵەیەک کە گەورە بوو بە دووی کەسیی ون بوویدا، لەم گرتووخانەوە دەچێتە گرتووخانەکەی تر و چاو لە سەر کاغەزی چەسپێنراو بە سەر دەرگای زیندان، لە نێو لیستی کەسانی زیندوودا، پەیتا پەیتا بە دووی ئازیزەکەیدا دەگەڕێ.
‎نۆتی ئاوازەکەت بۆ مێرمنداڵێک بنووسە کە دەیەوێ نان بە چروک بنووسێ و ئاو بە سوو. بەڵام مخابن، سەد مخابن نازانێ سوفرەی بەتاڵ لە نانی باوکە کرێکارەکەی، بە هیچ زمان و وشەیەک تەژی نابێ.
‎بۆ دەستە قەڵشیوەکانی باوکی، بۆ چاوە کەم سوێیەکانی دایکی، نۆتێک بنووسە، تا ببێتە مزگێنی نان. نۆتێک کە بیرهێنەرەوەی هەژاری و نایەکسانی ساڵانی دوور و درێژی ژیانی نەبێ.
‎شیعرێک بنووسە بۆ دایکێک کە چەندین ساڵە چاو لە ڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکەیەتی و هەموو ڕۆژانی پێنج شەممە کێلێکی ون و تێکشکاو بە ئەسپایی و دوور لە چاوانی ئەوانی دی دەگرێتە باوەش، دایکێک کە بە سەبر و وەفای چەندین و چەندین ساڵەی خۆرەتاوی شەرمەزار کردووە.
‎بۆ باوکێک کە بە بینینی هەر تاقە سەروێک، بیری تەنیایی و غەریبی گۆڕستانێک دەکەوێتە کە لە مێژ ساڵە کوڕەکەی داڵدە داوە و لە دوورە تێی ڕادەمێنێ و تاسەی پڕ بەدڵ گریان لە سەر مەزاری کوڕەکەی لە ناخیدا ڕاگرتووە.
‎شیعرێک بنووسە؛ بۆ ئەو خوشکەی هێشتا ئاواتی کل لە چاودان لە زەماوەندی براکەی لە دڵدا ماوە و هەموو ڕۆژانی هەینی بە بیستنی دەنگی خۆشی و هەڵپەڕینی خەڵک، نیگای دەبڕێتە وێنەی تۆزگرتووی براکەی لە سەر دیوار و چاوەکانی پڕ دەبن.
‎نیانەکەم؛ لە گەڵ من بێ یان بە بێ من، بڕۆ بۆ زێدەکەم. ناهەقم مەگرە کە لە ڕادە بەدەر خۆشم دەوێ، بڕوا بکە بۆ من بەشێکە لەم جیهانە، نامانەوێ دیواری بە دەوریدا بکێشین یان لەو دونیایەی دابڕین، بەڵام ئێش و ژانی لە ئەژمارنەهاتووی ئەم خەڵکە پابەندییان بەوان شیرین تر دەکا، ئەو دەرد و ژانەی ساڵانێکی زۆرە لە ڕەگ و ڕیشەی ئێمەمانان و نیشتیمانەکەماندا جێگیر بووە، ئەو ڕەنجانەی بوونەتە هاوشان و هاوڕێی دانیشتوانی.
‎لەوێ ئاوازەکەت دابنێ، بەڵام با تامی تاڵی هەژاری، ڕیتمەکەی بێ. شیعرەکەت لەوێ بنووسە، بەڵام با وەزنی شیعرەکە لە سەر بناغەی هیوا بە دونیایەکی یەکسان بێ.
‎لەوێ؛ لە نێو شاخەکان و لێڕەوارەکانی بەڕوو کە تەنیا پشتیوان و هاودەمی خەڵکانی وڵاتەکەمان بوون، لە قەراغ ئەو ڕووبارانەی فرمێسکی قەتیس ماوی خەڵک لە نێو دڵی چیاکانەوە بۆ دووردەستەکان دەگوازنەوە بۆ ئەوەی لە تەنیایی و لە نێو دەریایەکی دووردا بگرین، دانیشە و ئاوازەکەت دابنێ.
‎لەوێ؛ لە گەڵ من بیت، یان بە بێ من، ئەو هەموو شکۆ و جوانییەی وەک ئەڵقەی پابەندیمان بە نیشتیمانێک کە بەردەوام ئاوس بووە بە ژان، نیشتیمانێک کە مناڵەکانی لە پێناو ڕەنجدا باڵادەکەن و گەورەدەبن، دابنیشە؛ دەست بە سەر خاکی نیشتیمانەکەم دابێنە و بە گوێچکەیدا بچرپێنە:
‎ئەی خاکی ماک
‎ئەی دایکی وەتەن
‎لێرە؛
‎لە نێو دڵی تۆدا
‎ئێسک و پرووسک و یادەوەریی باب و باپیرانم شاراوەیە
‎لێرە؛
‎پشت و نەوە و ڕۆڵەکانم بە خاک سپێردروان
‎ئەی نیشتیمانی من
‎ئەی دایکی کەسوکارم
‎خۆزیا دەمتوانی جارێکی دی جوانییەکانت بلاوێنمەوە
‎چاو ببڕمە دیمەنەکانت
‎لە گەڵ بێدەنگیت هاوڕێ بم
‎خۆزیا دەمتوانی ژانەکانت ئەهوەن کەمەوە
‎و
‎فرمێسکەکانت بگریم
‎خۆزیا دەمتوانی...
‎بە هیوای جارێکی دی دیتنەوەی تۆ و دەرکەوتنی خۆرەتاو
_______
#‎فەرزاد کەمانگەر#
‎گرتووخانەی ئێوین - بەندی حەوت
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,174
HashTag
来源
挂钩项目: 2
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 86%
86%
添加( هاوڕێ باخەوان 26-11-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on27-11-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):27-11-2017
URL
此产品已被浏览5,174
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,439
图片 105,007
书籍 19,489
相关文件 97,486
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!