图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر، چۆن ڕوویدا؟ - نهێنی ڕووداوەکان لە 15ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر، چۆن ڕوویدا؟

ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر، چۆن ڕوویدا؟
چەندین نهێنی لە بارەی #کەرکووک#
ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر، چۆن ڕوویدا ؟
نهێنی ڕووداوەکان لە 15ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر
ڕۆژی 15ی ئۆکتۆبەرە، فشارەکانی بەغداو هێزە عێراقییەکان بەتەواوی زیادیکردوە، پارتی و یەکێتی هەریەکەیان لەرێگەی کەناڵی جیاوازە پەیامیان بۆهاتووە، لە بارەی هێرشکردن بۆ سەر ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، چەند کۆبوونەوەی ژێر بەژێر بەر لە هێرشەکانی 16ەی ئۆکتۆبەری سەر کەرکووک ئەنجامدراوە، بە تایبەت لە نێوان گروپێکی نێو یەکێتی، لەگەڵ بەغداو کۆماری ئیسلامی ئێران.
دوای دروستبوونی مەترسی ڕاستەقینە لەسەر هەرێمی کوردستان، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، بە پەلە دەگاتەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی، بە ئامانجی کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی و، گەیاندنی پەیامی بەغداو حەشدی شەعبی بۆ هەرێمی کوردستان و، گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا.
لەم لاشەوە کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوانی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی، لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بەردەوامە.
کۆبوونەوە باڵاو بەرفراوانەکەی دۆکان، لە ئێوارەی 15ەی ئۆکتبەر دەستپێکرد، دوای ئەوەی بارزانی و فوئاد مەعسوم کۆسرەت ڕەسول قسەی خۆیان لە بارەی بارودۆخەکە کرد، دواتر مەلا بەختیار داوا لە ئامادەبووان دەکات قسە بکات، دوای ڕێگەپێدان، دەڵێت بەر لەوەی بچمە ناو باسەکەوە دەمەوێ ئاماژەبەوەبکەم، هەستدەکەم ڕێککەوتنێکی ژێربەژێری هەبێت لە بارەی هاتنەوەی هێزە عێراقییەکان بۆ چەند ناوچەیەکی کەرکووک. مەلا بەختیار، لەوبارەیەوە ئاماژە بۆ بافڵ تاڵەبانی دەکات.
دوای قسەکانی مەلا بەختیار، بافڵ تاڵەبانی، بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ڕادەگەیەنێت : هیچ ڕێککەوتنێکی ژێر بە ژێری نییە، ئەوەی هەیە تەنها ڕەشنوسی پڕۆپۆزەڵێکه بۆ بەڕێوەبردنی چەند شوێنێک لە کەرکووک، بە هاوبەشی لە نێوان بەغداوهەرێم، بەڵام تاوەکو ئێستا پێنشیازه و نەبۆتە ڕێککەوتن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، ڕووی قسەی لە بافڵ تاڵەبانی، دەکات و دەڵێت ئەگەر پرۆپۆزەڵێکتان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ کردووە، کەواتە ڕێککەوتن کراوەو، ئێوە بەچ سیفەتێکی ڕەسمی ئه و کارەتان کردوە.
لەوەڵامدا بافڵ، دەڵێت ڕاستە من هیچ سیفەتێکی ڕەسمیم نییە، بەڵام پەیوەندی باشم هەیە لەگەڵ لایەنی عێراقیيی، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ڕێککەوتن نەکراوە.
ئەم قسانەی بافڵ تاڵەبانی، گومانەکانی مەسعود بارزانی و ئامادەبووان دەڕەوێنتەوه و کۆبوونەوەکەی درێژەی دەبێت، تاوەکو دەگەنە ڕێککەوتن لەسەر چەندخاڵێک، دواتر دەکرێتە پاکێج و دەدرێتە سەرۆک کۆماری عێراق، بۆئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێر بگەیەنێتە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی بریتیبوون لە :
دەستپێکردنەوەی گفتووگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراقی، بەبێ هیچ مەرجێک؛ واتە دانیشتن لەگەڵ حەیدەر عەبادی، بە پێی داواکارییەکانی عەبادی ئەگەر بە هەڵپەساردنی ڕیفراندۆمیش بێت.
کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دوای ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، لە چەند شوێنێک، بەپێی گفتووگۆ دواتر لەسەر ئه و شوێنانە قسەبکرێت.
گتفووگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراقی، لەسەر ئیدارەدانی چەند ناوچەیەکی کەمی ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەردوولا، بە پێی ڕێککەوتنێکی واژووکراو لە نێوان هەردوولا (بەپێی دەستووی عێراقی).
لە کۆبوونەوەکەد بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی (فرۆکەخانەی کەرکووک و سەربازگەی کەیوان، بیرنەوەکان) تاکە لایانانە لە لایەن عێراقەوە ڕەتکڕایەوە.
دوای ئەوەی بارزانی، دووبارە تەئکید دەکاتەوە لەسەر پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، دەست لەسەر شانی بارزانی دادەنێت، بارزانیش دەڵێت هەتاوەکو ئێستا قەڵەق بووم، بەڵام بۆ لە مەودوا، تۆ وەکو ژنێک (فێمەنیستێک)، بەتەواوی باوەڕم پێت هەیە، چونکە دڵنیام خاوەنی بەڵێنی خۆتی.
بە چەند خولەکێک بەر لە کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، بارزانی، بە پەنجەی دەستەکانی ئاماژەیەک بۆ بافڵ دەکات، دەڵێت بافڵ دڵنیابم هیچ ڕێککەوتنێک لە ئارادنییە، لە وەڵامدا کوڕە گەورەکەی تاڵەبانی، دەڵێت دڵنیابە هیچ شتێک لە ئارادنییە.
دوای ئەمە کۆبوونەوەکە کۆتایی پێدێت و، داواش لە فوئاد مەعسوم دەکرێت ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەیان بگەیەنەتە حەیدەر عەبادی، مەعسوم بەوە ڕاناگات لەگەڵ حەیدەر عەبادی دابنیشێت و، لایەنی عێراقی لە لایەکی تر ڕێککەوتنی کردووە، بۆیە لایەنی عێراقی داواکاری سەرۆک کۆمار بۆ دانیشتن لەگەڵ حەیدەر عەبادی دوادەخەن و بە جدی وەریناگرن، چونکە لە لایەکی تر ڕێککەوتنیان کردبوو.
بە پێی ئه و زانیاریانەی کە هەیە، هەریەک ئاراس شێخ جەنگی و لاهور تاڵەبانی ئاڵا تاڵەبانی، هانی بافڵ تاڵەبانیان داوە، ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقی و حەشدی شەعبی بکات، چونکە پێیانوابوو: هەڕەشەکان گەورەن و ئه و ڕێککەوتنەش دەبێتە دەستکەوت بۆ ئەوان و، دەتوانن شەڕ لە کەرکووک دووربخنەوە، به و مەرجەی ڕێککەوتنەکە تەنها بریتیبێت لە : ڕادەستکردنی فرۆکەخانەی کەرکووک و سەربازگەی کەی وەن، بیرنەوتەکان، بەبێ هاتنە ژوورەوەی هێزە عێراقییەکان بۆ ناو سەنتەری پارێزگای کەرکووک و، هەندێ قەزاو ناحیە لەم ناوچانە، بەڵام دواجار ڕێککەوتنەکە لە دەست دەرچوو، هێزی عێراقی و حەشدی شەعبی ڕێککەوتنەکەیان شکاند چوونە ناو ئه و شوێنانە.
لە بارەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە، ئه و کەسانە، چەند سەرەقەڵەمێک بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باس دەکەن، بەڵام ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بە تەواوی بۆ ناوبراو ڕووناکرێتەوە، تەنها ئاماژەبەوەدەکەن، هێزە عێراقییەکان تەنها دێنە چەند ناوچەیەک، لەوانە فڕۆکەخانه و سەربازگەی کەی وەن، بەمەش کورد لەشەڕکردن دووردەخەنەوە.
رێککەوتنەکە تەم و مژاوی بوو بۆ هەمووان، تەنانەت یەک سەرکردەی یەکێتیش لە کەرکووک ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەبووەو، تەنها گومانیان کردبوو، کە ڕووداو گەلێک دەگوزەرێ و ئەگەر فەرمانیان بۆ بێت دەبێت پابەندبن پێوەی.
شەوی 15ی ئۆکتۆبەر، ڕەفعەت عبداللە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە بوونی ڕێککەوتنەکەی ئه و سەرکردانەی یەکێتی ئاگاداردەکاتەوە، بەڵام بەر لە ئه و لە پێشووتردا ناوبراو، بە هەڵە لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە تێگەیاندرابوو، بۆیە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد گوێی پێنادات.
بە پێی زانیارییەکان سەرکردە کەرکووکییەکانی نێو یەکێتی کە پێکهاتوون لە (رەفعەت عبداللە، ئاسۆ مامەند، خالد شوانی، سیروان کێخوا نەجم، وەستا ڕەسول، ڕزگار علی) لەسەرەتادا بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئه و ڕێککەوتنە نەبوون، کە ئەنجامدرابوو، بەڵام دوای ڕێککەوتنەکە بەشێک له و سەرکردانە بە ناچاری گوێڕایەڵی فەرمانی بافڵ تاڵەبانی دەبن و، بەشێکی تریشیان بۆئەوەی خۆیان لە ئاکام و لێکەوتەکانی ئه و ڕێککەوتنە بە دووربگرن، پەیوەندی بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کۆسرەت ڕەسوڵەوە دەکەن، پێیانڕادەگەیەنن: کە هەوڵێکی ڕێککەوتن هەیە، بۆیە ئەوان لێی بەرپرس نیین، بۆ ئەمەش هەرئەوکات ڕەفعەت عبداللە، پەیوەندی بە هێرۆخانەوە دەکات و ئاسۆمامەندیش، بە کۆسرەت ڕەسوڵ، بەڵام هەتاوەکو ئەوان بەخۆیان دەکەون هەموو شت کۆتایی پێدێت.
دوای ئەوەی ئه و سەرکردانەی یەکێتی، ڕێککەوتنیان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان کرد لەسەر ڕادەستکردنی چەند شوێنێک، بەڵام دواجار ئەوە دەرنەچوو، تەواوی کەرکووک و دووز خورماتوو جەلەولاو خانەقین ڕادەستکرا (هێزە عێراق و حەشدی شەعبی ڕێککەوتنەکەیان وەک خۆی جێبەجێنەکردو، شکاندیان).
بافڵ تاڵەبانی، ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر، پەنای بۆ بەرهەم ساڵح، بردبوو، ڕایگەیاندبوو: ڕێککەوتنەکە پێشێلکراوه و وەک خۆی جێبەجێنەکراوە، بۆیە ئەگەر بکرێ لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆی هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەم پێشڕەویانەی هێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی ڕابگیرێت.
بە پێی ئه و زانیاریانەی هەن، چەند ڕۆژێک بە لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، هەریەک لە لاهور تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی و ئاڵا تاڵەبانی، هەوڵی کۆکردنەوەی ئیمزای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەدەن، لە بارەی ڕادەستکردنی فرۆکەخانەی کەرکووک و سەربازگەی کەی وەن، بیرنەوتەکان. زۆرێک له و کەسانەش لە ڕێگای تەلەفۆنەوە ناوەڕۆکی ئه و ڕێککەوتنەیان بۆ باسدەکرێت، ئه و 38 کەسەش لە لایەن ئه و سێ کەسەوە پەیوەندیان پێکراوە، بەڵام هەندێ له و سەرکردانە بەبێ ئەوەی بەتەواوی لە ناوەڕۆکەکەی بگەن ڕەزامەندیان داوە، دواجار ئەم واژووانەش بووە دۆکۆمێنتێک بۆئەوەی بافڵی کوڕی گەورەی مام جەلال، لە دژی ئه و کەسانە بەکاریبهێنێت.
دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرو دەستەبەسەرداگرتنی ئه و شوێنانە لە لایەن هێزە عێراقییەکان، پەیوەندی نێوان ماڵی مام جەلال و کۆسرەت ڕەسوڵ بە تەواوی دەپچڕێت و، جگە لەوەی پارتی و یەکێتیش بە تەواوی لە یەک دووردەکەونەوە.
دوای چەند ڕۆژێک لە ڕووداوەکان، هەوڵەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە یارمەتی چەند کەسێکی نزیک لە خۆی دەستیپێکرد، ناوبراو، داوای بینینی کۆسرەت ڕەسوڵ و سەرکردەی چەند حزبێک دەکات، بەمەبەستی پێدانی ڕوونکردنەوە لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکەو، ڕێگریکردن لە ِڕوودانی ڕووداوی نەخوازراو.
هێرۆخان، دوای ئەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ دەبینێت ڕێککدەکەون لەسەر پێکهێنانی لیژنە بۆ سزادانانی ئه و کەسانەی ڕێککەوتنەکەیان ئەنجامداوە (لە ڕێگەی دروستکردنی لیژنەیەک لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی).
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، دواتر لەگەڵ هەریەک لە عومەری سەید علی و علی و باپیرو صلاحەدین بەهائەدین دادەنێشێت و، پاشان دێتە هەولێر بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوەو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیش لەگەڵ مەسعود بارزانی ئەنجامدەدات، بارزانی، له و پەیوەندیە تەلەفۆنیە بە هێڕوخانی ڕاگەیاندووە ئێستاش متمانەی تەواوی بە ئه و هەیەو، دەشزانی ئه و کارەش بەبێ ئاگاداری و ئەو، لە لایەن ئه و چوار کەسەوە ئەنجامدراوە.
سەرتیپ قەشقەیی
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم زانیاریانە، بەبێ ناوهێنانی سەرچاوەکەی پارێزراوە،، چونکە بڵاوکردنەوەی ئه و زانیاریانە بەرهەمی یەک مانگ بەدواداچوونە له و بارەیەوە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览11,484
HashTag
来源
挂钩项目: 4
小组: 文章
城市: Kerkuk
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( هاوڕێ باخەوان 27-11-2017
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on28-11-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览11,484
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.157 KB 27-11-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!