$باکووری کوردستان$
- بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی مەزوپوتامیا، هێزەکانی پۆلیسی تورک نیوەشەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی بسملی سەر بە #ئامەد# هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی شەهیدانی #هەپەگە#، #یەپەگە#، یەپەژە، یەپەسە، یەپەسە ژن و یەژا ستار و کێلەکانی شکاندوون.[1]
- سزای 15 ساڵ و سێ مانگ زیندان بە سەر #ئیدریس بالوکەن#، پەرلەمانتاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#دا سەپێندرا، بە تۆمەتی ئەندامبوونی ڕێکخستنی قەدەغە.[1]
$باشووری کوردستان$
- بەیانی ئەمڕۆ، لە سنووری شارۆچکەی #خورماتوو#ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر ک و تاکسی لەگەڵ چەند هاوڵاتییەکی دیکەدا کە خەڵکی گەرمیان بوون، ڕفێندران.[1]
- #حەیدەر عەبادی# سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کار لەسەر مسۆگەرکردنی #موچە#ی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و ڕون و بەپێی میکانیزمێکی ورد.[2]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# ئاماژەی بەوەکردووە، هەستاون بە دورخستنەوەی سێ کەسی ناو جوڵانەوەکە، ئەویش پاش ئەوەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ناو جوڵانەوەکە بۆی ئاشکرابووە، کە ئەو سێ کەسە لە ژێرەوە کاریان بۆ دەزگایەکی سیخوری ناوخۆ کردوە و لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا شوێنی هاوڕێکانیان ئاشکرا کردووە.[3]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، داوایان لە حکومەت کردووە 23 ملیۆن دۆلار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان تەرخان بکات و دەشڵێت ئەگەر حکومەت بیەوێ هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت دەبێت داواکارییەکانی کۆمسیۆن جێبەجێبکات.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزە ئەمنییەکانی کانتۆنی #عەفرین#، سیخوڕێکی دەزگای هەواڵگیری میتی تورکیایان دەستگیرکردووە، کە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەک کردووە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表