لە ساڵی 1991 لە ناوچەی #شەمرەخ#-ی شاری #مێردین# لەدایکبووه، ساڵی 2014دا هاتە ڕیزەکانی تێکۆشانی گەریلا، بە شێوەیەکی فیداکارانە بەشداری لە ئەرک و تێکۆشاندا دەکرد، لەم ڕێیەی ئازادیدا، هەڤاڵەکەمان ئەرکی گەورەی لەئەستۆ گرتووە و لە تەواوی تێکۆشانی خۆیدا بە جۆش و وزەیەکی گەورەوە هەتا کاتی شەهیدبوونی، کۆڵنەدەرانە و بە هەموو توانای خۆیەوە تێکۆشاوە، ڕۆژی 2ی شوبات لە شاری عوسمانییەی تورکیا شەهیدبووە.
ڕۆژی 1ی شوبات کاتژمێر 08:00 لە دژی بینای بەڕێوەبەرایەتیی باج لە شاری #ئەنقەرە# چالاکییەکی بە ڕێبازی فیدایی ئەنجام داوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، زیانێکی زۆر بە بینای باڵەخانەکەی بەڕێوەبەرایەتی باج گەیشتووە، هەڤاڵەکەمان بۆ ئەوەی زیان بە خەڵکی مەدەنیی نەگات، بە تایبەت ئه و کاتەی دیاری کردووە.
لە دوای چالاکییەکە بە سەلامەتی لە شوێنی ڕووداوەکە ڕزگاری بوو، بەڵام ڕۆژێک دواتر لە 2ی شوبات، لە شاری عوسمانییە لەگەڵ یەکینەیەکی دووژمن ڕووبەڕووی شەڕ بووەتەوە، هەڤاڵەکەمان بە ڕۆحێکی فیداییانە لە یەکینەی دوژمنی دا، لە چالاکیی هەڤاڵەکەماندا کە چەندین سەرباز کوژراون، بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەوێتە دەستی دوژمنەوە، نارنجۆکەکەی خۆی بەخۆیدا تەقاندووەتەوە و شەهید بووە.