علی زەعتەریی، ڕێکخەری پەیوەندیە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا،ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر #عەفرین# ئاوارە بوون، زۆر زیاترە لەژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە غۆتەی ڕۆژهەڵات ئاوارە بوون.
ئەم لێدوانانەی زەعتەری لە میانی بەرنامەی شەقامی دبلۆماسی، کەناڵی عەرەبیەدا هات، کە ئەمڕۆ 31مارس/11خاکەلێوە، بەمیوانداریتی زەعتەری، ئەنجامدرا.
زەعتەری لەو چاوپێکەوتنەدا ئەوەشی ڕونکردەوە تائێستا حکومەتی تورکیا ڕونکردنەوەی دەربارەی ڕێگریکردن لە گەشتنی هاوکاری مرۆیی بە ئاوارەکانی عەفرین نەداوە.
عەلی زەعتەری ئەوەشی ئاشکراکرد، زیاتر لە 180 هەزار ئاوارەی عەفرین، پێویستیان بەهاوکاری بەپەلەیە.
زەعتەری لەبەرامبەر ئاستەنگ کردنی هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن تورکیاوە وتی: دەوڵەتی تورکیا، ڕونکردنەوەی لەسەر ئاستەنگ کردنی ئەو هاوکارییانە نەداوە وکۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیش وەک چۆن لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیادا بێدەنگ بوو، لەبەرامبەر ڕێگریکردن لەگەشتنی هاوکارییەکان بۆ ئاوارەکانی عەفرین بێدەنگە.
ئەم ووتانەی عەلی زەعتەری لەکاتێکدایە، ئیدارەی خۆبەرێوەبەری کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاندووە، لە ترسی کۆمەڵکوژیکردنیان، زیاترلە 300هەزار هاووڵاتی شاری عەفرین، ئاوارەی ناوچەکانی شەهبا و شەرا بوون و لە دۆخێکی مرۆیی سەختدا دەژین.[1]
#31-03-2018#