$باکووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس-ی تورکیا هەڵیکوتایە سەرماڵی هاووڵاتیان و هاوسەرۆکی #هەدەپە#-ی ناوچەی ڕێیا ئارمووش و بەڕێوەبەری ناوچەی نووری گور، عەلی بەیاز وفیکرەت دومان و 12 کەسی دیکەیان دەسبەسەر کرد.[3]
- پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی، #مورات چەپنی#، ڕاوێژکاری هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە و دەسبەسەریان کرد.[3]
- بە بۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئدریس بارزانییەوە، #کەجەکە#، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی کرد.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- 7 هاوڵاتی دانیشتووی شارۆچکەی #قەڵادزێ#، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارەییەکان، ڕوویان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کردووە، بەڵام لەلایەن هێزێکی ئێرانییەوە بەتۆمەتی بەزاندنی سنوور هەرحەوتیان دەستگیردەکرێن.[5]
- بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی: #سەقز#، #جوانڕۆ# و #مەریوان# بە داخستنی بازاڕ داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد.[6]
$باشووری کوردستان$
- خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە #سلێمانی# دەستیپێکردەوە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی بەردەم دادگای سلێمانیان داخست.[1]
- خۆپیشاندانی تەندروستکاران لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کۆتایی پێدێت و ماوەی مانگێک وەک مۆڵەت بۆ حکومەت دادەنێن.[4]
- یەکەم ڕۆژی پرسەی #دلۆڤان ئیدریس بارزانی# لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.[1]
- #عومەری سەید عەلی#، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی# ئەنجامی دا، وێڕای پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی، هاودەردی و هاوخەمیی خۆیشی بۆ خانەوادەی بارزانی دەربڕی و هیوای خواست ئەمە دوایین کۆست و ناخۆشیی خانەوادەی بارزانی بێت.[1]
- فەرمانگەکانی سەر بە حکومەتی کوردستان گەڕانەوە #مەخموور#.[2]
- جووتیارانی هەرێمی کوردستانی لە دادگای ئیداری لە بەغدا، سکاڵا لە دژی وەزیری بازرگانی عێراق تۆماردەکەن، ئەم هەڵوێستەی جووتیاران کاردانەوەی خەرجنەکردنی شایستە دارییەکانی چوار ساڵی ڕابردوویانە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی وێستگەیەکی ئەتۆمی لە شاری (مەرسین)ی تورکیا گەیشتە ئەنقەرە.[4]
- تەلەفزیۆنی حورە-ی ئەمەریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پنتاگۆن) بڵاویکردەوە، چەندین فەرماندەی سەربازیی وەزارەتەکە پێشنیازی زیادکردنی هێزی ئەمەریکایان لە خاکی سووریا پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمریکا کردووە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表