$باکووری کوردستان$
- شەپۆلێکی بەفر بارین و سەرما و سۆڵە پارێزگای #قارس#ی لە باکووری کوردستان گرتەوە و بەدرێژایی شەو ناوەندی پارێزگاکە، ڕێگا سەرەکییەکانی قارس-دیگۆر و پارێزگای ئیدیری سپی پۆش کرد و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ دوو پلەی سەدی دابەزی.[1]
- لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە لە گردی لێلکان کە دەکەوێتە سەر سنوورەکانی باشوری کوردستان، سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دووکانداران و کاسبکارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێدەنێنە حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی گشتی و داخستنی دووکان و بازاڕەکان، پارێزگاری #سنە#ش دەڵێت، کە دەبێت سنوورەکان بکرێنەوە.[2]
- کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری #شنۆ# بە ناوی محەمەدڕەزا ئیسماعیلزادەلە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا.[5]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146545/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاسایشی پارتی هێرشی کردە سەر کاروانی خۆپیشاندەرانی سیدەکان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146545/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، ڕانیە، قەڵادزێ، شارەزوور، #کەرکووک#، کەلار و قەندیلەوە بەرەو #سیدەکان# بەڕێکەوتن، لە گوندی باڵایانی سەربە شارۆچکەی قەسرێ چۆمان گەیشتنە یەکدی و کاروانێکی هاوبەشیان پێکهێنا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان. کاروانەکە لە خاڵی پشکنینی قەسرێ لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە ڕێگرییان لێکرا، ئاسایشی پارتی بە ئەندامانی کاروانەکەیان وتووە، کە لە سەرەوە فەرمانیان پێکراوە کە ڕێگری بکەن لە چوونی ئەو کاروانە بەرەو سیدەکان. لە بەرامبەر ڕێگرییەکاندا، خەڵکیش پێداگرییان کرد لە چوونیان و لە ئەنجامدا ئاسایش هێڕشی کردە سەر هاوڵاتیان.[2]
- هاوکارییە داراییەکەی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە گەیشتە هەولێر و لەم هەفتەیەدا مووچەی 12 لیوای وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.[3]
- لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی ڕەشاد – تازە #خورماتوو#ی پارێزگای کەرکووک، بۆمبێک بە ماشێنێکی لە جۆری پیکاب تەقیوەتەوە. زانرا تەقینەوەکە کوژرانی 2 کەس و برینداربوونی 2 کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146545/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=تەرمی شەڕڤانە ئەرجەنتینییەکە لە ڕۆژئاوا بەخاکسپێردرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146545/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- تەرمی شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستی ئەرجەنتینی ئەلینا سانچێز ناسراو بە لێگەڕین چیا، لە دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداریی بنەماڵەکەی و هاوسەنگەرەکانی و لە مەراسیمێکی جەماوەریدا بەخاکسپێردرا.[2]
- هەزاران چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، بە خێزانەوە چوونەتە #عەفرین# و دانیشتووانی گوندێکی عەفرینیشیان لە گوندەکەیان دەرکردووە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە وەڵامی ڕاپۆرتێکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەماندا، دانی بەبوونی پەیوەندی نێوان لەندەن و پارتی یەکێتی دیموکرات و باڵە سەربازییەکەی یەکینەکانی پاراستنی گەل دا نا، بوونی هەرپەوەندییەکیشی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)دا ڕەتکردەوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
大事年表