$باکووری کوردستان$
- بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیای داگیرکەر، لە 69 گوند و ناوچەی لیجە و پاسووری #ئامەد# قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، کۆڵبەرێک برینداربوو.[1]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146550/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=حەیدەر عەبادی سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146550/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- هاوسەرۆکی شارەوانی بناری #قەندیل# هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەهاریەکان سەردانی شاخەکانی بنارەکە نەکەن، ئەوەیش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە.[4]
- #حەیدەر عەبادی# سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی# کۆبووەوە.[3]
- سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقە ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش هیچ گوند و ناوچەیەکیان لە باشووری پارێزگای #کەرکووک# کۆنترۆڵنەکردووە.[4]
- لە ناوەندی کلتوری لە شارۆچکەی #خانەقین# پێشانگایەکی شێوەکاریی بە بەشداری 16 شێوەکاری خانەقین کرایەوە.[1]
- سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی بەشداریکردنی لە یادی ڕاپەڕینە جەماوەرییکەی ساڵی 1987ی خەڵکی #هەڵەبجە# و هەورامان، دوابەدوای خوێندنەوەی شیعرێک، شاعیری دیاری ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان، (ئیبراهیم عەبدولکەریم) کۆچی دواییکرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕێکخراوی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند، کە تاڵانکارییەکان لە #عەفرین# بەردەوامن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- مانگرتن لە خواردن لە شارەکانی ئەوروپا بۆ ئازادیی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# کە بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەرەنساوە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە چوارەمین ڕۆژیدایە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表