图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,881
图片 106,233
书籍 19,341
相关文件 97,356
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بانگەواز بۆ ڕزگارکردنی عەفرین
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بانگەواز بۆ ڕزگارکردنی عەفرین
库尔德文件

بانگەواز بۆ ڕزگارکردنی عەفرین
库尔德文件

بانگەواز بۆ ڕزگارکردنی عەفرین
یاداشتێک بۆ:
- سکرتێری گشتی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتیریس.
- نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، بەڕێز ستیڤان دی مەستورا.
- ڕێپێدراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ، بەڕێز زەید ڕەعد حسێن
- لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە بارەی کۆماری عەرەبی سوریا، وە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
- وەزارەتی دەرەوەی (ویلایەتە یاکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕووسیای یەکگرتوو، یەکێتی ئەوروپا، کۆماری جەماوەری چین، شانشینی یەکگرتوو، کۆماری مسڕی عەرەبی، کۆمکاری عەرەبی، کۆماری ئیسلامی ئێران).
- ڕێکخراوە سورییەکان و هەرێمییەکان و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ.
- ڕای گشتی نێودەوڵەتی و هەموو داکۆکیکاران لە بەهاکانی داد و ئازادی و یەکسانی.
هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک گرووپی چەکداری سوری لەوانە گرووپە ئیسلامییە توندڕەوە ڕادیکاڵەکان هەستان بە ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی بێ هۆکار دژ بە یاسای نێودەڵەتی، بە بەزاندنی سنووری نێوان (تورکیا و سوریا) وە دەست درێژی کردنە سەر خاکی ووڵاتی دراوسێ بە بێ هیچ ڕێپێدانێک لەلایەن حکومەتی سوریاوە، وە پاشان داگیرکردنی عەفرینی سوری، کە لە مێژوودا بە دانیشتوانی کوردی ناسراوە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری حەلەب بە بیانووی پاراستی "ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا"، سەڕەرای ئەوەی کە حکومەتی ئەنقەرە ناتوانێت بیسەلمێنێت کە تەنانەت یەک حاڵەتی دەستدرێژیکرن لەم ناوچە ئارامەوە بۆ خاکی تورکیا ڕوویدابێت. هۆکاری ئەم هێرشەش هەمووی بۆ هەوڵدانە بۆ لێدان لە بوونی مێژوویی نەتەوەی کورد وە ڕۆڵی درووستکەریان لە لایەک و تەماحی تورکیا لە فراوانکردنی سنوورەکانی بۆ ناو خاکی تورکیا لە لایەکی تر.
هێزە چەکدارەکانی تورکیا و ئەو کۆمەڵە گرووپە چەکدارەی سورییەی کە لەژێر فەرمانی ئەواندا کار دەکەن لە بەرواری 20/1/2018ەوە و هەتا کاتی دەستبەسەراگرتنی شاری عەفرین لە بەرواری 18/3/2018 وە هەتا ئێستاش هەڵساون و هەڵدەستن بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤ و پێشلکاری مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ دارێژراو، وە لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا کورتی دەکەینەوە:
- کوشتن و بریندارکرنی هەزاران هاوڵاتی سڤیل، کە لە نێوانیاندا دەیان منداڵ و ئافرەت و کەسانی بەساڵاچوو هەن، وە فڕاندنی کۆمەڵێکیان، لەگەڵ وێرانکردنی تەواو یان ڕێژەیەکی خانووی دانیشتوان و شوێنە گشتییەکانی وەک نەخۆشخانە و مزگەوتەکان و خوێندنگەکان و دامەزراوەکانی ئاوی خواردنەوە (بنکەی سەرەکی ئاوی عەفرین) وە سامانی ئاژەڵ و زیان گەیاندن بە ژینگە و دارستانەکان، وە هەروەها وێرانکردنی شوێنەوارە کۆنەکان وەک پەرستگای (عەین دارە) وە شوێنەواری براد (کە مەزارگەی مار مارونی لێیە).
- زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتی کوردی ناوچەی عەفرین ئاوارە بوون بۆ ناوچەکانی دەوروبەری حەلەب لە ئامانجی تۆپبارانی کوێرانەی زەوی و ئاسمانی وە لە حاڵەتێکی مرۆیی کارەساتبارانەدا دەژین، لە بەر لەدەستدانی زۆربەی پێداویستییەکانی ژیان لە خواردن و جل و بەرگ و شوێنی نیشتەجێ بوون و شیری منداڵ و داودەرمان، وە زۆرێک لە منداڵان و بەساڵاچوان ژیانیان لەدەستداوە بەهۆی باری ژیانیانەوە. وە هەروەها دەیان هەزار لەو کەسانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان ناتوانن بگەڕێنەوە لەبەر ئەوەی کە هێزی داگیرکەر هەموو خاڵەکانی تێپەڕبوونیان گرتووە بۆ ناو عەفرین و چواردەور و گوندەکان و باخەکانی، وە لەهەمان کاتدا حکومەتی سوری نایەڵێت بچن بۆ ناو حەلەب. وە بە بەڵگە حاڵەتی نەخۆشی کوشندە تۆمارکراوە وەک سیلی قوڕگ لە ئاکامی نەبوونی چاودێری تەندروستی و قەرەبالغی زۆری دانیشتوان.
- داگیرکرن و تاڵانکردنی ڕێکخراوی بوار فراوان کە پێکهاتەکانی خانوو و دووکان و شوێنی کار و کۆگای خەڵکی لە خۆ گرتووە، وە ئەمەش دۆکیومێنت کراوە لە چەندین ڕاپۆرتی میدیایی و یاساییەوە. وە بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەکانی هێزی داگیرکەر دڵنیای دەکەینەوە کە ئۆپەراسیۆنی داگیرکرنی عەفرین بڕیار دراو و پلان بۆ داڕێژراو بووە و هەزاران شەڕکەری ئۆپۆزیسیۆنی سوری بەشداری تیا کردووە، وە ئامانجیان لە هەژارکردن و سەرشۆڕکرنی دانیشتوانی ناوچەکە بووە. وە تا ئەم کاتەش کارە تاڵانییەکان و داگیرکارییەکان بەردەوامە، هەموو ئەمانە و سەرەڕای حاڵەتی زۆری ترساندن و هەڕەشەکردن و فڕاندن لە پێناو دەستکەوتنی پارە.
- ئۆپەراسیۆنی گۆڕینی نەخشەی دیمۆگرافی بەزۆر نیشتەجێکردنی ئەفرین و دەوروبەری بەردەوامە، وە هەزاران خێزانی عەفرینی ڕێگەیان پێنادرێت کە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان. زۆربەی ئەم خێزانانەش ڕاگوێزراون بۆ غوتە و زەمیر و شوێنی تر لە کامپەکانی ئەعزار و ئەدلیب.
- بە ئامانجکردنی خوازراوی تایبەتمەندی نەتەوەیی ناوچەکە، کە تیایدا دەستدرێژی کراوەتە سەر هێما و شوێنەواری خاوەن تایبەتمەندی کوردی و تێکدان و لابردنیان. لە ڕۆژی چوونە ناو عەفرین پەیکەری "کاوەی ئاسنگەر" شکێندرا کە لای نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تر مانای جەژنی نەورۆز دەگەیەنێت، و وەک ‌هێمایەک بۆ جەنگین لە دژی زۆرداری سەیردەکرێت، وە هەروەها هەستاون بە لابردنی تابلۆ کوردیەکانی بارەگاکان و دامەزراوەکان و گۆڕیویانە بە وشەی تورکی یان عەرەبی.
- دەستگیرکردنی کوێرانە، خاڵەتی ئازاردان، فڕاندنی ڕۆژنامەوان و کەسە چالاکەکانی عەفرین و بێسەروشوێنکردنیان، لەوانە ڕاگری کۆلێژی ئادابی کوردی لە زانکۆی عەفرین "د. عبدالمجید شیخو" (67 ساڵ) کە تا ئێستاش بێسەروشوێنە، وە هەروەها فڕاندنی وێنەگر "دلشان قەرەجول" کە ئەویش بەهەمان شێوە بێسەروشوێنە، وە هەروەها زۆرینەیەن لە گەنجی ناوچەکە لە بەر ئەوەی کە لەوە دەچێت بە داگیرکاری ناوچەکە ڕازی نەبن لە لایەن تورکیاوە، لە ژێر سێبەری نەبوونی ئازادی تاک و گشتی، وە سەپاندنی ڕێگری لە ئەنجامدانی هەموو چالاکیەکی مەدەنی، ڕۆشنبیری یان ڕاگەیاندکاری ئەگەر خزمەت بە پڕوپاگەندەی داگیرکارانە و سیاسەتەکانی نەکات.
- بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ڕەگەزپەرستی و ڕقهەڵگرتن و لادانی ئایننی و مەزهەبی لە ناو کۆمەڵگەدا، وە بڵاوکردنەوەی وەسفی ناشرین و ڕق ئەستوور کەر بۆ خەڵکی ناوچەکە وەک "بەراز و بێدین و کافر" بۆ پاکانە کردن بۆ دەسترێژی کردنە سەریان و داگیرکردنی ماڵ و موڵکیان. تۆڵەسەندنەوەیەکی ئاشکرا بوونی هەیە لە تەبعی کراوەیی کۆمەڵایەتی خەڵکی عەفرین پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکە. وە کوردە یەزیدییەکان لە مەترسییەکی گەورەتردان لەبەر تایبەتمەندی باوەڕ و ئاییەنیانەوە، بە ئاشکرا زۆریان لێ دەکرێت کە باوەڕی زۆیان واز لێبهێنن و وە ئایینی ئیسلام لە جێی وەربگرن وە گاڵر=تە بە پیرۆزیەکانیان و بیروباوەڕیان دەکرێت بە ئاشکرا.
- لەکار کەوتنیێکی تەواو لە بواری ئابووری و پیشەسازی و کشتوکاڵی بوونی هەیە، لەبەر ئەوەی زۆربەی هێزی کار و کەسانی بە ئەزموون کۆچیان کردووە و کارگەکانی دروستکردنی سابون و وەرشەی جلوبەرگ و دروستکرن و چاککردنەوەی ئامێرەکان لەکار وەستاون، بەڵکو زۆریان تاڵان کراون. وە کارە کشتوکاڵییەکان و خزمەتگوزارییەکانی لە نزمترین ئاست دان، زۆربەی ئامێرەکانی کشتوکاڵ دزراون و کێڵگەکانی زەیتون و دارستانەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە بەهۆی تۆپبارانی تورکی و ئاڵۆزییەکانەوە، لەگەڵ لەدەستدانی زۆری سامانی ئاژەڵ، کە ئەمانە هەمووی نیشانەی ئاگادارکردنەوە بۆ ڕێژەی بێکاری زۆر.
- دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بە گشتی و باری تەندروستی گشتی لە عەفرین دەناڵێنێت بەدەس کەمی ئیمکانیاتەوە، بەهۆی کەمی کادر و داخستنی نەخۆشخانە تایبەتەکان کە داوای مۆڵەتی نوێیان لێدەکرێت لە لایەن تورکیاوە، وە وەستانی چەندین کلییکی پسپۆڕی و نوخۆشخانەی ناوەندی عەفرین لە کارکردن، وە هەروەها کەمی داودەرمان و وونبونی زۆرێکیان، وە دابەزینی بڕ و جۆری ماددەی خۆراکی، کە مەترسییەکی زۆر لە ئارادایە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بەهۆی کۆبوونەوەی زۆری خۆڵ و خاشاک و پیسایی بە تایبەتی کە وەرزی هاوین نزیک دەبێتەوە، سەرەرای ئەوەی هەندێک لە نەخۆشخانەکان کار دەکەن و هەندێک لە نەخۆشەکان دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا.
- وەستانی قوتابخانەکان و پەیمانگاکان و زانکۆی عەفرین و پەیمانگاکانی مۆسیقا و وێنەکێشان و زمانەوانی لە کارکردن لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی عەفرین، وە قوتابیان هەلی وەرگرتنی خوێندنی باشی و گەشەکردن و پەرەپێدانی تواناکانیان لەدەست داوە. وە هەروەها منداڵان دەناڵێنن بەدەست ترس و ونبوون و چاودێری تەندروستی ئاست نزمەوە.
بەڕێزان
بە پێی ڕووداوە دۆکیۆمێنتکراوەکان و دراوە مەیدانییەکان، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ژیانی دانیشتوانی ناوچەی عەفرین لەژێر دەسەڵاتی تورکی لە مەترسییەکی گەورەدان، وە هەروەها ژیانی ئاوارەکان لە ناوچەکانی شەهبا و تەل ڕەفعەت و دیر جەمال و ناوچەکانی نەبل و زەهرا و لادێکانی جبال سەمعان/ لیلون، ڕوباریا – شیروا/ باکووری حەلەب و خەڵکەکەشی. وە ئەگەر بەراوردی بارودۆخی ناوچەی عەفرین و دانیشتوانی لە ئێستادا بکەین لەگەڵ ئە باروخەی کە تیایدا بوو پێش داگیرکارییەکە، ناوچەکە ئارامی و ئاسایشی تیا بەرپا بوو، وە لەناوەڕاستی ئەو هەموو شەڕ و وێرانکاریانەی کە ڕوویان دەدا لە باکووری سوریا و حەلەب، ناوچەکە ئارامگەیەکی ئارام بۆ نزیکەی نیو ملیۆن سوری هەڵهاتوو لە دۆزەخی توندوتیژیی لە ناوچەکانی دەوروبەری حەلەب و ئەدلب، قەبارەی ئەو زۆردارییە گەورەیەمان بۆ دەردەکەوێت کە ووڵاتی تورکیا و گرووپە سورییەکان لە دژی ناوچەکە و دانیشتوانەکەی کردوویانە. هەموو ئەو کەسانی کە ماونەتەوە لەناو عەفرین، هێزی داگیرکەر وەک دەست بەسەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و ە حەفرین وەک بەندینخانەیەکی گەورەی لێهاتووە لە پاش تاڵانکردنی ماڵ و سامانی خەڵکی، وە ئەو کەسانی کە ئاوارە بوون لەترسی ژیانی خۆیان لە خراپترین بار و گوزەران دانی ژیانی و مۆرڤییدا دەژین لە ناو کامپە سەرەتاییەکان کە کەمترین مەرجی تەندروستییان تێدا نییە، چونکە نە حکومەتی سوریا و نە ڕێکخراوە مرۆییەکان کارێکی ئەوتۆیان نەکردووە بۆیان.
بوونی هێزی سەربازی و بەڕێوەبردنی تورکیا لە ناوچەی عەفرین تەواوی سیفەتەکانی داگیرکاری لەخۆدەگرن لە یاسای نێودەڵەتیدا وە ئەوەی پەیوەندی پێوە هەیە، چونکە حکومەتی تورکیا هێزی سەربازی خۆی جوڵاندووە بە بەزاندنی سنووری خاکی دراوسێ بە شێوەکی دژ بە یاسای نێودەوڵەتی و بە بێ ڕێگەپێدانی حکومەتی سوری، وە ناوچەی عەفرین بە تەواوی کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی هێزی سەربازی بیانییەوە و ئاڵای تورکیا لەسەر بارەگاکان و دامەزراوەکان و مەیدانەکان هەڵواسراوە وە هیزی تورکی کار دەکەن بۆ دروستکردنی خاڵ و بارەگا لەسەر قوڵایی سنووری ناوچەکە لەگەڵ تەواوی سوریا.
ئێمە وەک حیزبی یەکێتی دیموکراتی کوردی لە سوریا (یەکێتی) داواکارین لە ویژدانی زیندووتان کە هەستن بە ئەرکی خۆتان لە بارەی عەفرین و دانیشتوانی چەوساوە و هەڕەشەلێکراویەوە، وە هەروەها داواکارین لە دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان وە دامەزراوەکانی سەر بەو کە لیژنەی تایبەت بنێرن بۆ ناوچەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان و تاوانەکان و بینینی دەرەنجامی داگیرکاری، وە هەروەها یارمەی دانی کۆچکردوو و ئاوارەکان. وە دواتان لێ دەکەین کە فشار بخەنە سەر حکومەتی تورکیا بۆ ڕاگرتنی تەواوی پێشێلکارییەکان و لابردنی مینەکان پاشماوەکانی جەنگ و لابردنی لاشە مردووەکان و قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوان و دابینکردنی مەرجە سەرەتاییەکان گوزەران و پابەندبوونی تەواوی بە ئەرک و بەرپرسیارییەتیەکانی هێزی داگیرکەر هەتا چۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن سوپای تورکیا و ئەو میلیشیایانەی کە لەگەڵیان هاتوون لە خاکی سوریای داگیرکراو و گێڕانەوەی عەفرین بۆ خەڵکی شایستەی خۆی و دەسەڵاتی سوریا. ئەم ئەرکانە بە نووسراو هاتوون لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتی سەرەکیەکان و لیستی لاهای بۆ ساڵی 1907 (ماددەکانی 42-56) و ڕێککەوتنی جنێفی چوارەم (ڕێککەوتنی جنێفی چوارەم – ماددەکانی 27-34 و 47-78) لەگەڵ هەندێک پەیڕەوی پڕۆتۆکۆڵی زیادەی یەکەمی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، وە دیارترینیان:
- داگیرکەر دەسەڵاتی خاکی داگیرکراو بەدەست ناهێنێت – داگیرکاری حاڵەتێکی کاتییە.
- ‌هێزی داگیرکەر دەبێت ڕیزی یاسای پەڕیڕەوی خاکی داگیرکراو بگرێت و مەترسی نەبێت بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و ڕێگر نەبێت لەبەردەم جێبەچێکردنی یاسای نێودەوڵەتی داگیرکردن.
- پێویستە لەسەر هێزی داگیرکار کە ڕێوشوینی تایبەت وەربگرێت بۆ گێڕانەوە و دڵنیای سیستەم و ئاسایشی گشتی هەتا بتوانێت.
- پێویستە لەسەر هێزی داگیرکار کە هەموو ڕێکارێک بگرێتەبەر بۆ دڵنیای لە هەبوونی پێویستییە تەندروستیەکان و تەندروستی گشتی لەگەڵ دابینکردنی خۆراک و چاودێری پزیشکی بۆ دانیشتوانی ژێر دەسەڵتی داگیرکار.
- نابێت زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە بکرێت کە خزمەت بە هێزی چەکداری دەسەڵاتی داگیرکار بکەن.
- ڕێگە نادرێت بە ڕاگواستی جەماوەری و تاکەکاسی بۆ ناو یان دەرەوەی ناوچەی داگیرکراوە، بەبێ جیاوازی ئەگەر ڕاگواستنەکە بەزۆر بێت یان خۆبەخشانە بێت.
- سزادانی جەماوەری ڕێگەی پێنەدراوە.
- دەستبەسەرکردنی دیل ڕێگەپێنەدراوە.
- ڕێگە نەدراوە بە وەرگرتنی ڕێوشوێنی بڕین لە کەسانی پارێزراو و ماڵ و سامانیان.
- ڕێگە نەدراوە بە هەناردەکردنی ماڵ و سامانی تایبەت لە لایەن داگیرکەرەوە.
- ڕێگە نەدراوە بە وێرانکردن و شکانی ماڵ و سامانی دوژمن یان دەست بەسەراگرتنی، ئەگەر ئەم وێرانکارییە پێویستییەکی سەربازی ڕەهای لە پشتەوە نابێت لەکاتی هێرشبردندا.
- ڕێگە نەدراوە بە لەناوبردنی ماڵ و سامانی ڕۆشنبیری.
- کەسانی تاوانبار بە کاری تاوان ڕێوشوێنی یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر بەپێی دڵنیاییە دادیە نێودەوڵەتییەکانەوە (بۆ نموونە پێویستە ئاگادار بکرێنەوە بە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان، وە تۆمەتەکانیان دیاری بکرێت، وە دادگای بکرێن بە زووترین کات).
- پێویستە ڕێگە بدرێت بە فەرمانبەرانی بزافی نێودەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سوور کە کارە مرۆییەکانیان جێبەجێبکەن و پێویستە لیژنەی نێودەوڵەتی بە تایبەتی توانی گەیشتنی بە هەموو کەسە پارێزراوەکان هەبێت، لە هەر کوێ بن ئەگر دەسبەسەرکرابن یان نا.
هیوامان بەردەوامیتانە لە داکۆکیکردن لە ڕاستی و داد
24 ی نیسانی 2018
حیزبی یەکێتی دیموکراتی کوردی لە سوریا (یەکێتی)
- وێبسایتی سەرەکی حیزب : www.yek-dem.com
ئیمەیڵ: info@yek-dem.com
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,686
HashTag
来源
挂钩项目: 2
Publication date: 24-04-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
城市: Afreen
方言: 阿拉伯语
普罗旺斯: 西部库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 90%
90%
添加( نالیا ئیبراهیم 13-05-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on14-05-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):14-05-2018
URL
此产品已被浏览2,686
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,881
图片 106,233
书籍 19,341
相关文件 97,356
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!