$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری دەوڵەتی تورکیا لە #ئامەد# بە پاساوی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای دەوڵەتەکەی لە 37 دێ و لادێی ناوچەکانی لیجە و هێنێی ئامەد هاتووچۆکردنی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگارەکەی دەوڵەتی تورکیا، ئەو قەدەغەکارییە لە کاتژمێر 6ی ئەم بەیانییەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی تر قەدەغەکارییەکە بەردەوامیی دەبێت.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە شارۆچکەی چوار لە پارێزگای #ئیلام#، شارەوانی داوا لە دانیشتووانێکی گەڕەکێکی ئەو شارە دەکات تاوەکو ماڵەکانیان چۆڵبکەن، لەدوای بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردووی سەرپێلی زهاو کە چواریشی گرتەوە، بەشێک لە هاونیشتمانییان ماڵەکانیان چۆڵکردووە.[3]
- دوو هاووڵاتیی کورد به ناوەکانی کامیار عەبدوڵڵاهی، 30 تەمەن ساڵ و سەفەر ڕەحمانی تەمەن 35 ساڵ، به هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی هەنگەژاڵی شاری #بانە#، تووشی برینداربوونی لاق بوون. ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە کە خەڵکی گوندەکانی عەباس ئاوا و خوری ئاوا لە بەشی نەنووری بانەن، به هۆی سەختی برینەکەیانەوە گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارە.[6]
$باشووری کوردستان$
- بۆ چاککردنی سیستمی زانکۆ و چاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان، دابینکردنی کۆمپانیای پاککەرەوە بۆ ناو زانکۆ، خوێندکارانی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەت و زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی #سلێمانی# لە بەردەم کەمپی کۆنی زانکۆ گردبوونەوەیان ئەنجامدا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151099/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی کەمال موفتی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی کەمال موفتی=KTML_ImageCaption_End=
- مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی فەریقی یەکەم #کەمال موفتی# بە ئامادەبوونی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# جێگری سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #عومەر سەید عەلی# ڕێکخەری #بزووتنەوەی گۆڕان#، #محەمەد حاجی مەحمود# سکرتێری حزبی سۆسیالیست، #فاروقی مەلا مستەفا# و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێ و کەسوکار و فەرماندەکانی هێزەکانی هەفتا و بەرپرسانی حزبی و حکومی لە گۆڕستانی ئابلاخ لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.[4]
- لە ژێر ناونیشانی 'پاراستنی کلتور و شوێنەوار لە ناوچەی ململانێ و شەڕ - کەیسی کۆمەڵی ئێزدی بەنمونە' پانێڵی هاوبەشی هەردوو #زانکۆی سلێمانی# و زانکۆی لیڤەرپوڵی بەریتانی بەڕێوەچوو، لە پانێڵەکەدا ئاماژە بەوەکرا، کە بەهۆی شەڕی #داعش#ەوە زیاتر لە 70 شوێنەواری ئێزدی وێرانکراوە.[5]
- لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی و سەنتەری یەکسانیی جێندەر و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، دیبەتێکی بەناونیشانی 'کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیا لە زیادبوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان' ئەنجامدرا. لە دیبەیتەکەدا وتاری هەریەکە لە زانکۆی سلێمانی، ڕێکخراوی UNFPA -ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها سەنتەری یەکسانیی جێندەر پێشکەشکران، دواتر کورتە فلیمێکی تایبەت بە کاریگەرییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نمایشکرا.[5]
- قایمقامێتی سلێمانی لیژنەی ژمارە 31مان ڕاگەیاند کە ئەم لیژنەیە تایبەتە بە کاری کرێکاران بۆ بەدواداچوونی سەلامەتی کرێکار لەشوێنی کار لەسەرجەم شوێنەکاندا کە کرێکار کاری تێدا دەکات. ڕاشیگەیاند: لەم لیژنەیەدا تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و سەندیکای کرێکاران تیایدا بەشدارن بەدواداچون دەکەن بۆ تەواوی ئەو شوێنانەی کرێکار کاری تێدا دەکات هەر جێگەیەک پێشێلی مافی کرێکاران بکات، بەپێی یاسا سزا دەدرێت.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151099/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان: بە داخستنی بارەگاکەمان لە تێکۆشان ساردنابینەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان: بە داخستنی بارەگاکەمان لە تێکۆشان ساردنابینەوە=KTML_ImageCaption_End=
- شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەریی #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان#، سەردانی نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد و لەگەڵ هەریەکە لە یوسرا ڕەجەب، سەرکەوت شەمسەدین و بەهار مەحمود، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە. شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی لە کۆبوونەوەکەدا، یاداشتێکیان لەسەر داخستنی بارەگاکانیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێشکەشی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.[5]
- لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان ڕۆژی جیهانی کەمئەندامانیان بەرزنرخاند و داواشیان لە حکومەت کرد دۆخی ژیانیان باش بکات.[4]
- لە شارۆچکەی #کەلار#، دوای پێنج ڕۆژ لە هێرش و فشاری هێزەکانی ئاسایش بۆ سەر بارەگای تەڤگەری ئازادیی، ئەمڕۆ بارەگاکەیان پێچۆڵکردن، تەڤگەری ئازادییش ئاماژە بەوەدەکەن، کە ئەوە کارێکی دوژمنکارانەیە و نابێتە هۆی وەستاندنی خەبات و تێکۆشانیان.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سمێڵکای نێوان هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگیرا ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕوباری دیجلە و دروستبوونی مەترسی لەسەر ئه و پردەی کە هەردوو بەشەکەی کوردستان له و دەروازەیەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.[1]
- بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لەنێو ڕووباری خابوور لەنێوان دەروازەی پێشخابوو لە باشووری کوردستان و دەروازەی سێمێلکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، کرێکارێکی کوردی ئێزدی خنکا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表