ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی (هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری)دا، هێزەکانی گەریلا لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان چەندین چالاکیی کاریگەریان لە دژی سەربازانی تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە 13-14ی حوزەیران\23-24ی جۆزەردان 3 چالاکییان ئەنجامداوە و 12 سەرباز کوژراون. هەروەها لە چالاکییەکەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە 3 قۆڵەوە هێرشکراوەتە سەر سوپای تورکیا و 7 سەرباز کوژراون.
ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە:
لە ئەنجامی 3 چالاکیدا، لە چەلێ 12 سەرباز کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 13-14ی حوزەیران\23-24ی جۆزەردان لە دژی هێزەکانی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدا.
هێزەکانمان کاتژمێر 8:30 لە دژی سەربازانی سوپای تورکیا کە لە گردی مەرگەنش-ی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ جێگیر بووبوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا بەتوندی گەرز لە سەنگەرەکانی دوژمن درا و تێکدران. ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 8 سەرباز کوژران. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن دەڤەرەکەیان بۆمباران کرد. کوژراو و بریندارەکانی خۆیشیان لە درەنگانی شەودا بە کۆپتەری سکۆرسکی گواستەوە.
کاتژمێر 10:50 هێزەکانمان لە دژی سەربازانی گردی کۆردینەی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا کە لە سەنگەرێکی سەربازەکان درا، سەنگەرەکە بەتەواوی تێکدرا و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 3 سەرباز کوژراون. لە دوای چالاکییەکە فڕۆکە جەنگییەکان دەوروبەری کاتژمێر 16:00 دەڤەرەکەیان بۆردومان کرد.
لە 3 قۆڵەوە چالاکی؛ 7 سەرباز لە گەڤەر کوژران
ڕۆژی 14ی حوزەیران چالاکییەکی دیکە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ئەنجامدرا. هێزەکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) کاتژمێر 19:30 لە دژی سەربازانی تورکیای داگیرکەر کە لە دەروازەی جافەری سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ جێگیر بووبوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا کە سەنگەرەکانی دوژمن کرانە ئامانج، لە 3 قۆڵەوە لێیان درا و 7 سەرباز کوژران. لە دوای چالاکییەکە سوپای تورکیای داگیرکەر بە کۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی خۆی لە هەرێمەکە گواستەوە.
بەهۆی چالاکیی نیشانەشکێنی لە سیدەکان سەربازێک کوژرا
هێزەکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) کاتژمێر 8:30 لە دژی سەربازانی تورکیا لە گردی لێلیکانی سەر بە هەرێمی برادۆستی دەڤەری سیدەکان لە باشووری کوردستان چالاکییەکی نیشانەشکێنییان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.
2 چالاکی لە لێلیکان
لەنێوان کاتژمێر 9:30 تا 14:20 هێزەکانمان لە دژی سەربازانی سەر گردی لێلیکان 2 چالاکیی جیاوازیان ئەنجامدان. لەم چالاکییانەدا کە سەنگەر و کابینەکانی سەر گردەکە کرانە ئامانج و بەشێوەیەکی تووند لێیان درا، ڕوون نەبوویەوە کە چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون.
پشکنینی ناسنامە لە دێرسم
13ی حوزەیران\23ی جۆزەردان دەوروبەری کاتژمێر 20 - 21 هێزەکانی یەژا ستار، ڕێگەی پولور - دێرسم-یان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و ناسنامەی ڕێبوارانیان پشکنی. هێزەکانمان کە ڕێگەکەیان دەپشکنی، دەربارەی پڕۆسەی ئێستا گەلیان ئاگادار کردەوە.[1]
#15-06-2018#