$باکووری کوردستان$
- کاتژمێر 08:00 پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد و #سەڵاحەدین دەمیرتاش# لە زیندان دەنگیدا.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150097/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=باشاک دەمیرتاش، لەکاتی دەنگداندا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150097/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- 480 چاودێری نێونەتەوەیی چاودێری هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەن.[3]
- هەندێک سەرچاوە باس لە پیشێلکاریی ئاکەپە دەکەن لە شارەکانی باکووری کوردستان، چاودێرەکانیش ناتوانن بچنە ئەو ناوچانەی کە قەدەخەی هاتووچۆیان تێدایە.[1]
- کاندیدی ئاکەپە و پاسەوانەکانی لە شارۆچکەی پرسووسی ڕوحا، هێرشیانکردە سەر بنکەکانی دەنگدان و ئەندامانی #هەدەپە# و ئەندامێکی هەدەپەیان بە چوقۆ بریندارکرد.[4]
- لەسەر هێرشکردنە سەر ئەندامانی هەدەپە و دەنگدانی بەکۆمەڵ، لەلایەن لایەنگران و ئەندامانی ئاکەپەوە، هەدەپە سکاڵای لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا تۆمارکرد.[4]
- لە گەڕەکی کۆپاڵی سەر بە شارۆچکەی قەرەچۆپانی پارێزگای ئەرزەڕوومی باکووری کوردستان شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە نوێنەری ئیی پارتی بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان گیانیلەدەستدا.[2]
- بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاوی کردوەتەوە، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) توانیویەتی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا بەربەستی لەسەدا 10تێپەڕێنێت.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی #پیرانشار# پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و پێشمەرگەکانی #حیزبی دیموکراتی کوردستان#ی ئێران ڕوویدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی هێزەکانی ئێران کوژرا.[1]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 7:00 سەرلەبەیانی دەوڵەتی تورک گوندی سیران-سەر بە شارەدێین #سیدەکان#-ی دەڤەری #برادۆست#-ی تۆپباران کرد و ئاگری لە دارستانی گوندەکە بەردا.[4]
- پۆلیسی #سلێمانی# ڕایگەیاند: ژنێکی تەمەن 26 ساڵ لە شەڵتەری ژنان لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.[4]
- لە شارەدێی سەعدییەی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین#، چەکدارانی #داعش# هەڵیانکوتایەسەر خێزانێک و دایک و کچێکیان سەربری و دوو کچی تری ئه و خێزانەش بە سەختی برینداربوون، هەموویان لە نەتەوەی عەرەبی سوننەن.[5]
- لە #کفری# هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش کۆبوونەوە و بوونی چەکدارانی داعش له و سنورە گفتوگۆی لەسەر کراوە.[6]
- زیاتر لە هەشت هەزار و 500 پەنابەری باکووری کوردستان لە کەمپەکانی پارێزگای #دهۆک# بەهۆی ئەوەی ناویان لەلایەن دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا لە تۆماری دەنگدەران سڕاوەتەوە، نەیانتوانی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاویکردەوە لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی مانگی تەموزی 2016ی تورکیاوە تائێستا، نزیکەی 300 دیپلۆماتکاری تورکی لە ئەڵمانیا داوای مانەوەیان کردووە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
大事年表