$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی ئەکرەم خەلیلی، تەمەن 27 ساڵ، خەڵکی کووران لە ناوچەی سۆمای #برادۆست#، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.[6]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/80749/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەکرەم خەلیلی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/80749/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 03:4، بوومەلەرزەیەک لە ناوەندی شارۆچکەی تازەئاباد-ی سەربە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کورستان ڕوویدا، بوومەلەرزەکە کە شارەکانی #جوانڕۆ# و گاوارەی پارێزگای کرماشان و هەڵەبجەی هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکراوە. بەرپرسانی فریاکەوتن لە کرماشان دەڵێن: ئەو بوومەلەرزەیە زیانی لێ نەکەوتووەتەوە.[3]
- کاوە بەهرامی، فەرماندەی هێزی #پێشمەرگە#ی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ڕەسمی حیزبی دێموکرات، بەیاننامەی قەرارگای حەمزە، سەبارەت بە تۆپباران نەکردنی مەقەڕەکانی حدکای ڕەت کردەوە. ناوبراو دەڵێت: سپای پاسداران لەو بوردوومانەدا لە مووشەکی 30 کیلۆیی دروسکراوی ساڵی 2017 کەڵکی وەرگرتووە.[6]
- هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #سنە# هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی فواد و ئازاد ئەمجەدی لە شارەکی نەساجی و ئەو دوو برایەیان دەسبەسەر کردووە.[6]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، دەستیان بەسەر زیاتر لە 300 سەر مەڕوماڵاتی خەڵک لە شاخەکانی کوڕا بەڕی سپی لە ناوچەی مەرگەوەڕی #ورمێ#دا گرت.[6]
- سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورس لە جۆری کاتیووشا و تانک ڕەوانەی ناوچە سنورییەکانی شاری ورمێ دەکات.[6]
$باشووری کوردستان$
- دەستەی کەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەی عێراق ئاشکرایکرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەزەیەک سنوری شاری #هەڵەبجە#ی گرتووەتەوە و گوڕەکەی نزیکەی 4.5 پلەی ڕێختەر بووە.[1]
- ئەمڕۆ کاتژمێر10:20 خولەک تۆپخانەکانی سوپای ئێران دەستیان بە تۆپبارانی گوندەکانی ماتا، تۆپزاوا و بەربزن لە دەڤەری #برادۆست#-ی سەر بە پارێزگای هەولێر.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/80749/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 01-10-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/80749/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی سعودیە لە #هەولێر# نیشتەوە. لەمەودوا لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ گەشتی ئاسمانی لەنێوان عەرەبستانی سعودیە و هەولێر ئەنجامدەدرێت.[1]
- ڕێکخراوی فردریچ ئیبێرتی ئەڵمانی کە چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردووه و ڕایگەیاند ڕێژەی بەشداری دەنگدەران له و هەڵبژاردنەدا کەم بووە و جێگەی چاوەڕێی و پێشبینی ئه و چاوەدێرە بیانیانە نەبووە کە چاودێری پرۆسەکەیان کردووە.[1]
- فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەپەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند: د.#بەرهەم ساڵح# تەنها کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و داوای لەنوێنەرانی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانی و عیراقییەکان کرد کە متمانەی خۆیان بەکاندیدەکەی یەکێتی ببەخشن.[2]
- شۆڕش حاجی، گوتەبێژی #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕایگەیاند، هەنگاوی یەکەمی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەتکردنەوەی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنە و لەدوای هەڵبژاردن بە پەیکەری ڕێکخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕاندا دەچینەوە.[5]
- #شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# ڕایگەیاند، کە بەشداری پەرلەمانی کوردستان ناکەن بەهۆی ئەو ساختەکارییەی ڕوویداوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە گوندی قیبارا-ی سەربەناوەندی #عەفرین# ژمارەیەکی زۆرلە هاووڵاتیانی ئێزدی کە ژنیشیان تێدایە لەکاتێکدا کە سەردانی کێڵگەو باخە زەیتوونەکانی خۆیان دەکرد لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەروچەتەکانەوە ڕفێندران.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سوپای پاسداران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: کاژێر 2ی سەرلەبەیانی بە مووشەکی (زەمین - زەمین) لە شاری #کرماشان#ەوە چەند ئامانجێکی لە شاری ئەلبوکەمالی ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، بەبێ خستنەڕووی ئاماری هێرشە مووشەکیەکە، تەنیا ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی چەند چەکدارێک دەکرێت.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/80749/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=ئێران ڕۆژهەڵاتی سوریا مووشەکباران دەکات=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/80749/0003.JPG=KTML_Photo_End=
- ئاژانسی ئیلنا لە زاری عەبدول محەمەد زاهێدی، پارێزگاری قەزوین و ئەکبەر باقری سەرۆکی بەشی کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای قەزوین بڵاویکردەوە، زیادبوونی چەندین بەرامبەری نرخی تەماتە بەهۆی بازرگانانی هەرێمی کوردستانەوەیە کە هەموو بەرهەمەکانی تەماتە دەکڕن و بازاڕەکانیان خاڵی کردووتەوە.[1]
- ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی چوونی #ئەردۆغان# بۆ ئەڵمانیا تەنیا لە بەرلین و کۆڵن 10 هەزار پۆلیس ئەرکدارکراون، ئەوەش حەوت بۆ هەشت ملیۆن دۆلاری بۆ دەوڵەتی ئەڵمانیا تێچووە.[4]
- بانکی ناوەندیی چین وڵاتی ئێرانی بەهۆی پێبەندنەبوون بە یاساکانی هێزی کاری کردارە داراییەکان (فاتف - FATF) خستە ڕیزی ئەو وڵاتە زۆر مەترسیدارانەوە، کە ئەنجامدانی کاری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڵیاندا مەترسیدارە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表