$باکووری کوردستان$
- دانیشتوانی گەڕەکی باگلار لە #جۆلەمێرگ#، بەهۆی وێرانکردنی ڕێگاکانی گەڕەکەکەیان، ناڕەزایەتییان بەرامبەر تاڵانیی ئاکەپە نیشاندا. دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بەربەستیان لە گەڕەکەکەیان دانا و ڕێگەی هاتووچۆیان داخست. بەهۆی ئەوەی هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر چالاکیی دانیشتوانی ئەو گەڕەکەی جۆلەمێرگ، بارودۆخێکی ئاڵۆز هاتە ئاراوە. دانیشتوانی گەڕەکی باگلار لە جۆلەمێرگ بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامییان بە چالاکییەکەیان دا و پاشان بڵاوەیان لێکرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو لاوی خەڵکی گوندی نێی #مەریوان# بە ناوەکانی #زانیار مینویی#، کوڕی فاتێح و #هادی ڕاستی# کوڕی فایەق، پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان لە زیندان ئازاد کران. ئەم دوو لاوە نێییە، بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئاڵای کۆماری ئیسلامی، لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کران.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151184/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=تەقینەوەی مین لە سنووری حاجی عومران، کەمئەندامبوونی کۆڵبەرێکی لێ کەوتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151184/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری #مەهاباد#، بە ناوی هیوا کوڕی عەلی تەمەن 26 ساڵ لە نزیک سنووری تەمرچین-حاجی هۆمەران، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست داو و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی #چۆمان# ل کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# سەربە پارێزگای #سلێمانی# هێزە ئەمنییەکان چوونە سەر ماڵی داواکراوێک، بەڵام داواکراوەکە خۆی ڕادەست نەکرد و بەو هۆیەشەوە شەڕە تەقە ڕوویدا و ژمارەیەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە پۆلیس و ئاسایش بریندار بوون و داواکراوێکیش بریندار بوو.[3]
- لە #هەولێر#، یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوا لە ئەنجومەنی وەزیران و #وەزارەتی دارایی# دەکەن بڕیاری دامەزراندنیان دەربکەن.[4]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 لەبەردەم هۆڵی ئاشتی (ئەو هۆڵەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت) لە شاری سلێمانی، هەریەکە لە #بزووتنەوەی گۆڕان#، #کۆمەڵی ئیسلامیی#، هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی، #یەکگرتووی ئیسلامیی#، حزبی شیوعی و سۆسیالست، کە بە شەش لایەنە ناڕازییەکە ناسراون لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا بایکۆتی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی-یان کرد.[3]
- لە بەیاننامەیەکدا #نەوەی نوێ# ڕایگەیاند: بەپێی هەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە #کەرکووک#، نەوەی نوێ هیزی دووەمە لە کەرکووک و دوو کورسی بەدەستهێناوە.[3]
- #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، لەژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی سلێمانیشدا ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنی ئەو سندوقانەی دەستکاری نەکراون وەک یەکن و دەنگەکانی یەکێتی بەهیچ شێوەیەک گۆڕنکاری بەسەردا نەهاتووەو کەمی نەکردووە.[4]
- تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵ بە خنکاوی گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی مەڵبەندی تەندروستی زمناکۆ لە شارۆچکەی #شارەزوور#.[3]
- لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێ ماڵپەڕدا دەستنووسی ڕێککەوتننامەیەک بڵاوکراوەتەوە، گوایە بەپێی ڕێککەوتنەکە سەرۆک #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێتە سەرۆککۆمار، بەڵام نووسینگەی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و نووسینگەی نووری مالیکی ڕەتیانکردەوە ڕێککەوتنی لەو شێوەیە کرابێت و بە ساختەیان دانا.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای داگیرکەری تورکیا چەندین ناوچەی ڕێگای نێوان شارەکانی جندرێس و #عەفرین# و هەندێک شوێنی سەر بە شارۆچکەی ڕاجۆیان، بۆردومان کرد.[2]
- سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە گەلی تیرا-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین دەستیان کردووە بە سوتاندنی دارە زەیتوونەکانی ئەوناوچەیە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- #نێچیرڤان بارزانی# لە مەراسیمی سوێندخواردنی #ڕەجەب تەیب ئەردۆگان# بەشداردەبێت.[1]
- ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.[1]
- وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە بڕیارێکدا کۆمپانیای ماهانی فڕۆکەوانی ئێران و کۆمپانیایەکی دیکەی گەشتوگوزاری خستە لیستی تیرۆرەوە.[6]
- ناوەنی مافی مرۆڤی (نا بۆ زیندان، نا بۆ سێدارە) لە ڕاپۆرتێکی خۆییدا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک هەفتەکدا 9 کەس لە بەندکراوان لە بەندیخانەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表