图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,095
图片 105,236
书籍 19,551
相关文件 98,094
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕەنگدانەوەی شاری ڕواندز لە ڕۆمانی قامچی دا… سەدیق سەعید ڕواندزی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەنگدانەوەی شاری ڕواندز لە ڕۆمانی قامچی دا… سەدیق سەعید ڕواندزی

ڕەنگدانەوەی شاری ڕواندز لە ڕۆمانی قامچی دا… سەدیق سەعید ڕواندزی
زۆرجار لەمیانەی دەقێکی ڕۆماندا، پلوتی ڕۆمانەکه و کارەکتەر و شوێن و ئاماژەکان واقعین و بەشێکن لەبیۆگرافیای تایبەتییانەی ژیانی ڕۆماننووس لەوژینگەیەی تیایدا ژیاوە.هێندێک جاریش ئه و شوناسانە،بەرهەمی بیر و فەنتازیاو ئەندێشەسازیی ڕۆماننووسن و ڕەنگە لەزەمینەی واقیع بوونیان نەبێت.بەڵکو دروستکراوی خەیاڵی نووسەرن. ئەوەی لێرەدا بۆخوێنەرگرنگە، چێژومانایە لەخوێنەوەی دەقەکە.بەدەرلەوەی ڕووداوەکان لەکوێوە سەریان گرتووە. گەرچی بە شێوەیەکی گشتی،هەمیشە بۆخوێنەر ئه و ڕۆمانانەی ڕەنگدانەوەی دنیای واقیع و ژیانی تایبەتی نووسەرەکەیەتی، پتردەبنە جێی ڕامان و خوێندنەوە و چێژلێبینین.بەوپێیەی دەمانگێڕێتەوە زەمەنێک کەبووە بەبەشێک لەڕابردوو. ئێستا لەڕێی نووسین و گێڕانەوەکانی نووسەرەوە پێیان ئاشنا دەبینەوە. ڕۆمانی(قامچی) لە‌وجۆرە ڕۆمانانەیە، کە تێکەڵیەکە لەنێوان فەنتازیا و واقیع. بەشێک لەڕووداوەکانی دەشێ واقعی بن. ئەگەرخوێنەوەی ئەوڕۆمانە بۆخوێنەرانێک هەرتەنها چێژو مانایەکی هەبێت، ئەوا بۆمن وەک هاوشارییەکی (کاروان عەبدوڵا)ی نووسەری ڕۆمانەکە، چێژو مانایەکی زۆرتری هەیە. چێژەتایبەتییەکەی لەوەدایە کەدەزانم ڕۆماننووس لەگێڕانەوەی ئه و ڕۆژانەی ڕابردوو، باسی (کێ-کام جێگه و شوێن- کام قوتابخانە و شەقام- ماڵ دەکات). یاخود باسی چ زەمەنێک دەکات. مانا جیاوازەکەشی لەوەدایە کە وەک ڕواندزییەک ئاشنای بەشێکی مێژووی پەروەردەیی شارەکەم و ئەوزەبر و زەنگە دەبم کەبە درێژایی مێژووی قوتابخانە وخوێندن لای ئێمە، وەک ڕێگەچارەیەک بۆ فێربوون، بوونی هەیە.

ڕۆمانی قامچی گێڕانەوەی ڕۆژانی منداڵی و قوتابخانەیی منداڵێکە(کە ڕەنگە نووسەر خۆی بێت) کەلەگەڵ بەشێک لەمنداڵەکانی دیکەی شارەکەی دەچنە قوتابخانە. ئیدی هەموو ئه و ستەم و لێدانانە دەبینن بەدەست بەڕێوەبەر و مامۆستاکانیان، لەماڵەوەش بەدەست باوک و براگەورەکەی. ڕووداوەکانی ئەوڕۆمانە، لەسیانەی شوێنێکدا کە ئەویش (شاری ڕواندزو ماڵی کارەکتەرەکه و قوتابخانەیەک)ە خۆی دەبینێتەوە. گەرچی بەدرێژایی ڕۆمانەکە ڕۆماننووس ناوی قوتابخانەکە نابات. بەڵام بۆمنێکی هاوشاری ڕۆماننووس، ناسینەوەی ئه و قوتابخانەیە لەپەراوێزی وەسف و ئه و ئاماژە ژینگەییانەی ڕۆماننووس باس کردوون، ئەستەم نییە. کەئەویش قوتابخانەی(موژدەی بنەڕەتی)یە. ئه و قوتابخانەیە، لەسەردەمی مەلیک فەیسەڵی دووەم دروست کراوە. ئه و قوتابخانەیە دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکی ناوبازاڕی ڕواندزو چەند هەنگاوێکی کورت و کەم لە(خەرەند)ەوە دوورە.کەدۆڵێکی قوڵه و کەوتۆتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕواندز و لەکاولۆکانەوە دەست پێدەکات و لە دامێنی(سپیلک)‌ودەروازەی سەیرانگای(بێرۆ)ەوە کۆتایی دێت. بەشی زۆری گێڕانەوەی ڕووداوەکان لەوقوتابخانەیەن. سەرمەد کەکارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکەیە، ماڵی لەنزیک قوتابخانەکەیە و بەکۆڵانێکی هەرواز،چەندسەدمەترێک لەقوتابخانەکەی دوورە. شایەنی ئاماژە کردنە ئەوشوێنە هەمان گەڕەک و ماڵی ڕاستەقینەی بنەماڵەی نووسەری ڕۆمانەکەیە.

سەرمەد ڕۆژانە دەچێتە قوتابخانە. لەلایەکەوە دەکەوێتە ژێر ڕەحمەتی دارحەیزەرانەکانی بەڕێوەبەرو مامۆستاکانی،لەلایەکیشەوە شەڕپێ فڕۆشتنەکانی قوتابییەکانی تر و عەزەگڕوو سەبۆ. ئەمە وێرای قامچییە هەڵواسراوەکەی باوکی لە ماڵەوە کەهەمیشە بۆ هەرهەڵەیەکی سەرمەد لەقوتابخانە و نێو منداڵەکانیش، سازو ئامادەیە.ڕۆماننووس توندوتیژی وەک بەشێک لە پرۆسەی پەروەرده و فێرکردنی ئێمە، هەرتەنها نابەستێتەوە بە قوتابخانە،بەڵکو ماڵ و کۆمەڵگەش لێی بەرپرسیارن. وەک دەبینین،سەرمەدی پاڵەوانی ڕۆمانەکە هەرتەنها ڕووبەڕووی توندوتیژییەکانی قوتابخانە نابێتەوە. باوکیشی بەهەمان شێوە ئازاری دەدات. ئه و ئازاردانە لە پەراێزی بەناو فێربوونەوە بۆتە هۆی تۆراندن و تۆقاندنی هەزاران قوتابی لەقوتابخانە. کەدەشێ سەبۆی هاوڕێی سەرمەدی پاڵەوانی ڕۆمانەکە، یەکێک بێت لەوان.

ئەویش دوای ئەوەی واز لەقوتابخانە دێنێت، ئیدی تەنیایی و مەراق شێتی دەکەن و دواجارشێت دەبێت و بەسەبۆشێت دەناسرێت. ئەوسەبۆیەی وەک سەرمەد وتەنی، چەندمانگێک لەمەوبەرمرۆڤێکی ئاسایی بوو.بەڵام دواجارشێت دەبێت.لەپەراوێزی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکەوە، عشقی نێوان ڕەیحانه و سەرمەد بوونی هەیە. کە د‌و‌وقوتابی هاوپۆلی یەکترین. چیرۆِکی ئەم عشقە لەسەرەتای منداڵییەکی زووەوە دەست پێدەکات و ‌وەک هێڵێکی درامی لەڕۆمانەکەدا درێژ دەبێتەوە تاکۆتایی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە. ڕۆماننووس لەگێڕانەوەی عەشقی نێوان ڕەیحانه و سەرمەد بەردەوام دەبێت، تا سەرەنجام عەزە گڕوی کوڕی ئاغا،تەماحی دەچێتە ڕێحانە کەتاقانەی باوک و دایکییەتی و هەردووکیشیان پیر‌وپەککەوتە و بەساڵاچوون. ئەوەی ئێمە مەبەستمانە ئاماژەی پێ بدەین له و ڕۆمانە،پێگە و ڕەنگدانەوەی شاری ڕواندزەلەپەراوێزی گێڕانەوەی ڕووداوەکاندا. بێگومان هەموومان دەزانین کەڕۆماننووس خەڵکی شاری ڕواندزە و ڕووداوەکانی ئه و ڕۆمانەش لەژینگەی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی شاری ڕواندز سەریانهەڵداوە.گەرچی بەدرێژایی ڕۆمانەکە،نووسەر بەئاشکرا ناوی بەشێک لەجێگە و شوێن و ژینگەی شاری ڕواندز دەهێنێت.هەندێکیشییان تەنها ئاماژەیەکی ناراستەوخۆی پێداون. بەڵام بۆ منی خوێنەر ناسینەوەی ئه و شوێنانە ئاسان بوون. تەنها لە ڕێگەی وەسف و گێڕانەوە و ئاماژەکردن، ئیدی دەمزانی ڕۆماننو‌وس مەبەستی کام جێگه و شوێنە. لەوڕوانگەیەشەوە ئێمە لەم وتارەدا هەوڵدەدەین پێگه و ڕەنگدانەوەی ڕواندز لەڕۆمانی قامچی لەسەر ئاستەکانی(زمان_ شوێن_ کارەکتەرو کەسایەتییەکان_ زەمەنی ڕووداوەکان) باس بکەین. چونکە بەشێکی هەرەزۆری ڕووداوەکان پەیوەندییان بەوشارەوە هەیە. لێرەوەش بەجیا پێگه و ئاستی ئه و شوێن و کەسایەتییانە دیاردەکەین. ئەوانیش:_

یەکەم:_ شێوەزاری ڕواندزییان لە ڕۆمانەکە.

ئەگەرچی بەشێوەیەکی گشتی کاروان عەبدوڵای نووسەر، ئه و ڕۆمانەی بەشێوەزاری ڕواندزییان نەنووسیوە، کەشێوەزارێکی تایبەتە ولەڕێگەی بەشێک لەئاماژەکانی گۆکردن دەناسرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، لەچەندین جێگەی ڕۆمانەکە ئه و وشه و دەستەواژە و دەربڕینانەمان دەکەوێتە بەرچاوکەلەشێوەزاری ڕواندزییان بەکاردێن. هەندێکییان تایبەتن به و شێوەزارە و هەندێکی تریشیان گشتین. بەڵام لەژینگەی کۆمەڵایەتی و زمانەوانی شاری ڕواندز بەکاردێن. بۆنموونە وشەکانی:_(بۆرەخزمایەتی_عاسێ_شەپڵەقوڕ_شۆڕبینەوە_دارکاریی_فزەت لێوەنەیێ_وێکی هیناوە_هێشتان_کاریتە_تەپۆ_لاق_حیتەحیت_تۆبەگوم خوارد_عاستەم_دەرپەڕی_کێوە_پۆرگ_شولکەدار_بڕمیز_باوەشەدار_خۆم لە گێلیدا_ کەرەنەکەی_ خۆی عەدم کردووە_پڕیاندامێ_قیت_چاوی چووە پشتی سەری_وەکی دی_مست_چیڕەوهاوار_دختۆر_ کۆلکەدار_شاپ_غاردان_دەبەرتەکەم_ڕکڕاچوون_ئەدیکو_زەفەر_کن_تێم تەقاند_مەترەق_شل‌وخاو_قومپانی_ڕەپێش بکا_بوختان_تخووب واتە سنوور_ڕمبە_غەرە واتە دیوار_تخون واتە نزیک بوونەوە_هەنیشک_ڕاقەنی واتە داڕما_ بێعار واتە شەیتان_ گوریس واتە پەتک)ئەمانە بەشێک بوون لەم وشانەی بەزۆری لەشاری ڕواندز بەکاردێن و ئێستاش لەگۆکردن و نووسین پەیڕه و دەکرێن. لە بەر درێژنەبوونەوەی بابەتەکەشمان، ماناو هاوواتای وشەکانمان نەنووسیوه و تەنها ئاماژەمان پێکردوون.

دووەم:_ کەسایەتی و کارەکتەرەکان لە ڕۆمانەکە.

خوێنەر بەدرێژایی خوێنەوەی ڕۆمانی قامچی، گوێبیستی ناوی چەندین کەسایەتی و کارەکتەر دەبێت. کەبەشێکییان کەسایەتی ڕاستە قینەبوونه و بەهەمان ناوو پیشە ناسراون لە ڕواندز. بەشێکیشیان ڕەنگە بەرهەمی خەیاڵی نووسەر خۆی بن.وەلێ بڕوام وایە ئەمانیش کارەکتەری ڕاستەقینە بوونە. بەڵام ڕۆماننووس لە ڕۆمانەکەیدا بەناووپیشەی تردەیاناسێنێت.ئەوکارەکتەرانە بەشێکییان تا ئەم ساڵانەی دواتریش لەژیاندا مابوون. واتە هەمان ئه و کەسانەن کە ڕۆماننووس لە ڕۆمانەکەیدا ناوی هێناون.لێرەدا ئاماژەیان پێدەدەین:-
برایمە گۆج/ یەکێک بوو لە کەسایەتییە ناسراوەکانی شاری ڕواندز و پیاوێکی قسەخۆش و لوتف شیرین بوو. ئەوچونکە پەککەوتەبوو واتە قاچەکانی کاریان ناکرد، بۆیە لە سەردەستەکانی دەڕۆیشت.بە شکۆی کەسییانەی خۆی دەژیاودوکانی هەبوو.به و ڕێگەیەشەوە خێزانێکی گەورەی پێگەیاند. کە وەک خۆی لەچەندین کچ و کوڕی پەککەوتە پێکهاتوون و ئێستا لە ڕواندز دائەنیشن. برایمەگۆچ لە 14-9-1992کۆچی دوایی کرد. شایەنی ئاماژەکردنە ناوبراو مامی دکتۆر(عبدوڵاحسین ڕواندزی)یە کە مامۆستای زمانە لەزانکۆی سەلاحەددین.

قاسمە قول/ یەکێکی دیکە بووە لە کەسایەتییەکانی شاری ڕواندزو دوکانی وردەواڵەی هەبووە. ئەم پیاوە چواروەرزی ساڵ بە جلی زستانە دەبینراو جلی زۆری لەبەر دەکرد.
خەلیفە حوسێن/ یەکێکی دیکە بووە لە کەسایەتییەکانی ڕواندز کە بە تایبەتمەندی پۆشینی جل و بەرگ و قسە کردن دەناسرایەوە. زۆرجارداوایان لێدەکرد دوعایان بۆ بکات. تەنانەت ئەگەر هەڵە نەبم دەڵێن شیرو جەرگەشی لە خۆی دەدا.
ئاغاو عەزە گرووی کوڕی/ لە شاری ڕواندزله و سەردەمەدا ئاغا هەبووە. بەڵام مەرج نییە نووسەر مەبەستی هەمان ئه و ئاغایە بێت.لەوانەشە مەبەستی ئه و بێت.
فەقێ شێت/ یەکێک بوو لە شێتەکانی شاری ڕواندز. زۆر کەمدوو بوو.بەردەوام حەزی لە جگەره و خەوتن بوو لەبەردەم دوکانی کاسبکارانی شار. ناوبراو لەساڵی2007کۆچی دوایی کرد.

عەبدوڵا شێت/ یەکێکی دیکە بوو لە شێتەکانی شاری ڕواندز. ئه و لە شێتە ترسناکەکان بوو.لە زۆبەی کاتیش خۆی ڕووت دەکردەوە.بەردەوام دەیگووت(لێیدە ڕوسی قارەمان) کەمەبەستی لێدان بوولە سەددام و بەعس. ئه و لە مانگی شوباتی 1991بەرلە مانگێگ لە ڕاپەڕین کۆچی دوایی کرد.لەماڵێک دەژیا لە نزیک مەزاری شێخ عەبدولعەزیز.
بەگ و پۆلیس/لەڕۆمانەکەدا چەند کەسایەتییەک لە شێوەی بەگ و پۆلیس باسیان دەکرێت.لە بنەماڵەی نووسەری ڕۆمانەکەشدا، چەندکە سێک لە بنەماڵەکەی پۆلیس بوون. ئێستا بنەماڵەی ڕۆماننووس بەبەگ دەناسرێن لە ڕواندز.
سەبۆ و سەرمەد/دووکارەکتەر و دووهاوڕێی نزیکی یەکتری بوون لە قوتابخانە.
رەیحانە/خۆشەویستی سەرمەدی پاڵەوانی ڕۆمانەکه و هاوڕێی قوتابخانەیەتی.

سێیەم/ ژینگه و شوێنی ڕواندز لە ڕۆمانەکەدا.
بەدرێژایی خوێندنەوەی ڕۆمانی قامچی خوێنەر بەرچەندان شوێنی گشتی و تایبەتی،کراوه و داخراو دەکەوێت. کە هەمووشیان پەیوەستن بەجوگرافیای شاری ڕواندز. ئەگەرچی ڕۆماننووس لەناوهێنانی بە شێک لەشوێنەکان، شوناسی ڕاستەقینەی ئه و شوێنانە وەکو خۆی ئاماژە پێدەدات.بەڵام لە هەندێکی تریان تەنها ئاماژە بە شوێنەکە دەکات و بە نادیاری دەیانهێڵێتەوە. بەڵام بۆ منی خوێنەر و ڕواندزیش، ناسینەوەی ئه و شوێنانە ئەستەم نەبوو. لێرەوەش ئاماژە به و شوێنانە دەکەین.
بەدرێژایی ڕۆمانەکە،باس لە ماڵی کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە واتە(سەرمەد)دەکرێت. کە لە نێو بازاردایەوبەکۆڵانێک سەر هەروازدەچیت. دیارە ئه و شوێنه و ئه و کۆڵانەش،هەرماون. شایەنی ئاماژە کردنە ماڵی باوکی نووسەری ڕۆمانەکەش(پێشتر لە هەمان ئه و شوێنەبووە.
لە ڕۆمانەکەدا، قوتابخانەیەک وەک شوێن دەبینین. وەلێ نووسەر ناوی قوتابخانەکەی نەنووسیوە. بەڵام ئه و قوتابخانەیە ئێستاش ماوەوخوێندنی تێدا بەردەوامه و ناوی قوتابخانەی(موژدە)یه و دەکەوێتە هەمان ئه و شوێنەی لە ڕۆمانەکەدا دیاریکراوە.واتە نزیک ماڵی سەرمەد.
مزگەوتی باویل ئاغا/دەکەوێتە کۆتایی شەقامی گشتی ناوبازاڕی ڕواندزو دوای فراوانکردنی ئه و شەقامە،مزگەوتەکە لابرا. ئێستا مزگەوتێکی دیکە، بە دیزایینێکی نوێوە لە هەمان شوێن دروست کراوەتەوە.

خەرەند/ مەبەست ئه و دۆڵە قوڵەیە کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕواندز‌وشوێنێکی جوان و سەرنج ڕاکێش و هاوکات ناسراوو بە ترسیشە.
هەندرێن/مەبەست لە شاخی هەندرێنە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕواندزو بەسەرخەرەند دەڕوانێت. ئەم چیایە 2125م لە ئاستی دەریا بەرزه و ناوەکەشی لەوەوە هاتوو(هەند_ڕێن)واتە ڕێگاو پێچاو پێچی زۆرە.

شێخی سەران/ مەبەست پیری کۆسەی (سەران)ە.ناوی(عەبدولسەمەدئیبراهیم محمودئیراهیم)ه و خەڵکی گوندی(سەران)ی دۆڵی ئاکۆیانە. لە ساڵی 1917کۆچی دوایی کردووە. شێخێکی یەکجار خواناس و پاک و بە دین بووە. ئێستاش بۆ دوعاو نزا و کاتی تەنگانە، لە بەری دەپاڕێنەوە. گۆڕەکەی کەوتۆتە هەمان گوند.
بەرباخچان/یەکێکە لە شەقامە کۆنەکانی شاری ڕواندز‌وکەوتۆتەگەڕەکی بەرباخچان و لەناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دروست کراوە.
مەرقەدی عەبدولعەزیز/ ئەمیش یەکێکە لە پیاو چاک و خواناسەکان.ئارامگەی کەوتۆتە گەڕەکی گەردەگەرد. بۆ نزاوگیربوونی پاڕانەوەژنان ڕووی تێدەکەن. ئێستاش کاتێ لەماڵی ئێمە منداڵێکی خوشک‌وبراکانم گەشکە دەیگرێ، کەسێک نەخۆش دەکەوێت، ناڕەحەتی و خەمێک ڕوومان تێدەکات، دایکم چنگێکی بچووک لەگڵی سەرگۆڕەکەی عەبدولعەزیز دەخاتە ناوجامێک ئاوەوە دەمانداتێ. ئێستاش زۆرجار لە کاتی نەخۆشی بەمنی دەدات و منیش لەبەر پێگەی پیرۆزی ئه و شێخە لای دایکم و سۆزو میهرەبانی دڵە گەورەکەی ئه و بۆمن، سێودووی لێ ناکەم و دەیخۆمەوە.

گۆڕەپانی شارەکەم/ مەبەست لە گۆڕەپانی گەورەی یاری تۆپی پێی ناوشاری ڕواندزە،کە ئێستاش ماوه و پێی دەترێت(گەردە گەرد)چونکە کەوتۆتە ئه و گەڕەکەوە. شوێنی ئه و گەڕەکەش چونکە(گردگرد)بووە،ئیدی پێیان وتووە(گردگرد)ودواتریش بە پێی گۆڕانکاری زمانەوانی بۆتە(گەردە گەرد).

چوارەم:_ کات و زەمەن لە ڕۆمانەکەدا.
گەرچی بە درێژایی ڕۆمانی قامچی، ڕۆماننووس هیچ ئاماژەیەکی بە زەمەنی ئه و ڕووداوانە لە ڕووی مێژوو،بەروارەوە نەکردووە. واتە زەمەن تەنها زەمەنی فلاشباک‌وفیزیکییە نەک مێژوویی. واتە کرنۆلۆژیای ڕووداوەکان بەشێوەی بەدوای یەکداهاتن نابینرێن. بەڵام بۆخوێنەرێکی وەک من، کەهاوشاری ڕۆماننووسم، گەیشتمە ئه و دەرەنجامەی کە زەمەنی نێوڕۆمانەکەلە نێوان ساڵانی نیوەی دووەمی پەنجاکان دەست پێدەکات و درێژدەبێتەوە تا نزیکەی کۆتایی هەفتاکان. ئەمە بە پێی ڕوانین و هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی خۆم بۆ ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانەکە. ئیدی نازانم زەمەنەکە هەر ئه و زەمەنەیە، یاخود جیاوازتر؟ لە کۆتاییدا دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم، کەخوێنەر کاتێ ناونیشانی(قامچی) دەکەوێتە بەرچاو، ڕەنگە بیری تەنها بۆ ئەوە بچێت کە ئەم ڕۆمانە تەژییە لە ڕق و توڕەیی و ستەمکردن. چونکە باسی قامچیمان بۆ دەکات. بەڵام بە پێچەوانەوە، لە پاڵ ئەم وێنانەش، وێنەی دیکەی جوان لە ڕۆمانەکەدا دەکەونە بەرچاو.

———————————–
پەراوێز/ ناوی ڕۆمان(قامچی). نووسینی(کاروان عەبدوڵا). سالی چاپ 2011.

ئەم بابەتە لە گۆڤاری ڕامان ژمارە(253)ی ڕۆژی 5-6-2018بڵاوکراوەتەوە…
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,270
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | dengekan
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 95%
95%
添加( زریان سەرچناری 09-07-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on09-07-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):09-07-2018
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览3,270
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.131 KB 09-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,095
图片 105,236
书籍 19,551
相关文件 98,094
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!