ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە لە هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان 5 سەرباز و لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ 9 سەربازی سوپای تورکیا لەئەنجامی چالاکی گەریلادا کوژران.
هەپەگە، لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکان لە باکور و باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
' لە هەرێمی بارزان چالاکی'
هەپەگە ڕایگەیاند، کە گەریلاکانمان لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا چەند چلاکییەکیان لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر بەردەوام دەکەن، لەچۆارچێوەی هەمان چالاکییدا ڕۆژی 18ی تەمووز/27ی پووشپەڕ کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی لە گردی خوەدێی دەڤەری بارزان چالاکییەک لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا 5 سەربای سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.
' لە چەلی گورزی سەخت لە دوژمن درا'
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: هەر لەو هەنگاوە شۆڕشگێڕانەییەدا، گەریلاکانی یەژاستار 17ی تەموزض26ی پووشپەڕ کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارە لە دەوروبەریی چەلێی سەربە جولەمێرگ، لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا کە بۆ چەند کاتژمێر خستبوویاننە ژێر چاودێرییەوە، لەو چالاکییەدا 9 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و 3 سەربازی دیکە برینداربوون.
هێزەکانی سوپای تورکیئا ڕۆژی 17ی تەموز/26ی پووشپەر کاتژمێر 06:00ی ئێوارە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی هارچک، مۆزیک و دۆکوزکایای سەربە #دەرسیم# ئەنجامدا، لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە تا ئێستا بەردەوامیی هەبووە سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەری کوبرا ناوچەکە بۆردوومان دەکات.[1]
#19-07-2018#