图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,435
图片 105,714
书籍 19,694
相关文件 98,576
Video 1,419
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سی ئێن ئێن باس لە ژیان و بوێری پێشمەرگەی خۆنەویست فاخیر بەرواری دەکات
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سی ئێن ئێن باس لە ژیان و بوێری پێشمەرگەی خۆنەویست فاخیر بەرواری دەکات

سی ئێن ئێن باس لە ژیان و بوێری پێشمەرگەی خۆنەویست فاخیر بەرواری دەکات
کاتێک بەناو شەقامەکانی #دهۆک#دا پیاسە دەکەیت، لە زۆر شوێن ڕووی هەمان مرۆڤ تەماشات دەکات. ڕوویەک خاڵییە لە پێناسە و بێباکە لە سۆز. وێنەی ئەو لە دوکان و بازاڕەکانی ئەو شارە هەڵواسراوە. ئەو لەناو دهۆکدا بە فاخیری سەرشێت ناسراوە، بە تەنها چەقۆ و پلایسێک، تا ئەو ساتەی شەهید بوو، پاڵەوانی دەیان ساڵ پووچەڵکردنەوەی مینی چێندراو بوو.
#فاخیر بەرواری#، لە ساڵی 2003 لە سەروبەندی هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر عێراق، بۆ یەکەمنجار وەک #پێشمەرگە#یەک یەکەم مینی پووچەڵکردەوە. دواتر لە ساڵی 2008، لە کاتی هەڵگرتنەوەی مینێک لە نزیک شاری مووسڵ، قاچێکی لەدەستدا. بەڵام ئەو کارەساتە فاخیری نەوەستاند، وەک عەقیدێکی پێشمەرگە جارێکی دیکە لەکاتی جەنگی دژی #داعش#، دەستیکردەوە بە مین پووچەڵکردنەوە.
لە دوای پووچەڵکردنەوەی هەزاران مین، لە ساڵی 2014، فاخیر دواجار باجی بوێری و خۆنەویستیدا و بە بۆمبێکی چەکدارانی داعش، گیانی لە دەستدا.
هاوڕێ و هاوکارانی فاخیر، چەندین گرتە ڤیدیۆی فاخیریان لەناو DVD یەک پاراستوە کە خێزانی ناوبراو لە دوای سێ ساڵ لە مردنی فاخیر، توانیان ئەو DVD یە بدۆزنەوە.
ئەو دۆزینەوەیەش، سەرەتایەک بوو بۆ دەرهێنەری کوردی دانیشتووی سووید، هۆگر هیرۆری، هاوڕێ لەگەڵ فیلمساز، شینوار کەمال، دۆکۆمێنتارییەک بەناوی دیماینەر (پووچەڵکەرەوەی مین) سەبارەت بە ژیانی فاخیر بەرهەمبهێنن.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هۆگر هیرۆری، ژیانی نەبەردی فاخیر و چۆنیەتی بەرهەمهێنانی فیلمەکە زیاتر ڕوون دەکاتەوە.
$لە کوێ بیرۆکەی ئەم دۆکۆمێنتارییە بۆتۆ دەستی پێ کرد؟$
لە ساڵی 2014 بوو، کاتێک داعش هێرشیکردە سەر هەرێمی کوردستان. من لەوێ بووم بۆ بەرهەمهێنانی دۆکۆمێنتارییەکی دیکە و بەڕێککەوت فاخیرم بینی. من دەربارەی ئەو زانیاریم هەبوو، وەک پاڵەوانێکی ناوخۆ وێنا دەکرا لە ناوچەکەی ئێمە. منیش چووم بۆلای و پرسیاری دەرهێنانی فیلمێکم لێکرد. لە وەڵامدا گووتی: نا، ببوورە، تۆ ناتوانی. ئامۆژگاریەکم لێ وەرگرە. بڕۆ بۆ ماڵە سەلامەتەکەی خۆت لە سووید. لەوێ بمێنەرەوە.
بەڵام کاتێک زیاتر قسەمانکرد، فاخیر گووتی: لە ڕاستیدا کەسێک هەیە کە فیلم دەربارەی من بەرهەم دەهێنێت و ناوی شینوار کەمالە. ئەگەر دەتەوێت شتێک بکەیت، بڕۆ لەگەڵ ئەو قسەبکە، چونکە ناکرێت دوو تیمی جیاواز، دوو فیلم دروست بکەن. ئەوە زۆر ترسناکە.
$چیت بیردێت دەربارەی مردنی عەقید فاخیر؟$
دوای سێ مانگ لە یەکتر بینینمان، فاخیر گیانی لەدەستدا. من لە سووید بووم. کاتێک فەیسبووکم کردەوە، تەواوی وێنە و هەواڵەکان دەربارەی مردنی ئەو بوو. من زانیم کە ئەوە شتێکی باش نییە. خێرا تەلەفونم بۆ شینوار کرد و لە سەلامەتی ئەوانم پرسی. ئەو و تیمەکەی لە دەرەوەی خانووەکە بوون (پووچەڵکردنەوەی مینەکە لە خانوویەک بووە). بەڵام ئەوانەی لە ناو بیناکە بوون کە بریتی بوون لە فاخیر و دوو هاوکاری کە ڤیدیۆیان تۆماردەکرد، گیانیان لەدەستدا.
کاتێک مرد، پڕۆسەی بەرهەمهێنای فیلمەکە ئاڵۆز بوو. چەند چیرۆکێک هەبوو کە بە کوورتی مانەوە.
ئەرشیڤەکان لە کوێ دۆزرانەوە؟ ئەوان لە چ دۆخێکدا بوون؟
زۆربەیان لە ساڵی 2017 دۆزرانەوە، سێ ساڵ دوای مردنی فاخیر. ڤیدیۆکان لە لایەن کەسێکی ناشارەزا تۆمار کرابوون کە شۆفێری فاخیر بوو. ئەو هێشتا کەمێک شۆک بووە کە دەزانێت ڤیدیۆکانی لە فیلمێکدا نیشان دەدرێن.
گرتە ڤیدیۆیەکان بەرواریان لەسەر نەبوو بۆیە لۆژیکیان بە تەواوی تێدا نەبوو. کاتێکی زۆرمان بەسەر برد بە قسەکردن لەگەڵ هاوڕێ و هاوکارانی فاخیر تا بتوانین شتەکان پێکەوە گرێ بدەینەوە. ئەمەش وایکرد ئێمە 78 ڤێرژنی جیاوازمان هەبێت پێش بەرهەمهێنانی فیلمەکە.
$چی وای لە عقید کرد ئێوە کارەکانی بکەنە فیلم؟$
فاخیر و تیمەکەی دەیانویست ئەوەی دەیکەن ببنە بەڵگەیەک هەمووان بیبینن کە ئەوان چیان ئەنجام داوە. مەبەستێکی دیکە ئەوە بووو نیشانی بدەن مینەکان لە چی پێکدێن و لەکوێ دەچێندرێن و چۆن پووچەڵدەکرێنەوە. ئەمەش بۆ ئەوە بوو تیمەکانی دیکە لێوەی فێربن. بەڵام دوای ماوەیەک ئەوە بووە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان. ئەوان هەمیشە کامێرایەک هاوڕێیان بوو.
بۆچی بەرواری پۆشاک و ئامرازی خۆ پاراستنی وەک تیمەکانی دیکەی پوچەڵکردنەوەی مین بەکار نەدەهێنا؟
ئەو ئامرازە پارێزەرانە هەبوون بەتایبەت بۆ تیمە ڕاهێنراوەکان. بەڵام بەکارهێنانیان ئاڵۆزبوو و کاتی زۆریشی بەفیڕۆدەدا. گروپێکی پوچەڵکردنەوەی شارەزای مین، تەنها یەک مینی لە ڕۆژێکدا پووچەڵدەکردەوە و پاشان دەچوونەوە نێو ماڵ و خێزانیان. فاخیر دەیتوانی لە ڕۆژێکدا 100 مین پووچەڵبکاتەوە.
لە دیمەنی یەکەم پووچەڵکردنەوەی مین لە لایەن فاخیرەوە، دەردەکەوێت ئەمەریکییەکان دەڵێن: ئەم پیاو چی دەکات؟. ئەوان دیاربوو لە مێژبوو، چاوەڕوانی هاتنی تیمی تایبەتی پوچەڵکردنەوەی مینیان دەکرد. ئەو مینە تۆقێنەرەی کە لە هەرساتێک ئەگەری هەبوو بتەقێتەوە. فاخیر بێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ تیمێک بکات، دەچێت وایەرەکانی مینەکە دەبڕێت و دەڵێت: تەواو بوو.
$دەتوانی مەزندەی ئەوە بکەیت کە فاخیر چەند مینی پووچەڵکردۆتەوە؟$
لە ڕۆژەکانی سەرەتادا لە مووسڵ، نزیکەی 600 مین دەبوون بەڵام دواتر ژماردنیان بۆ نەدەکرد. لەکاتی جەنگی دژی داعش لە ساڵی 2014، ئامارەکان دەڵێن کە سێ بۆ چوار هەزار مین بوون لە ماوەی سێ مانگدا. لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت کە ئەوان مینەکان دەخەنە ناو بارهەڵگرێک و بە دەم ژماردنەوە دەڵێن: ئەمە هەزار و 50 مین. ئەمەش تەنها لە ماوەی سێ هەفتە لە پووچەڵکردنەوەی میندا بووە.
فیلمەکە کاریگەری وێرانکەری تەقینەوەکان لانابات. ئەوە سەخت بوو کە بڕیار بدەن کە چی نیشان بدەن و چی نیشان نەدەن؟
لە ڕاستیدا ماددەکان سانسۆری زۆریان لەسەرە و زۆر بە هۆشیاریەوە هەڵبژێردراون. ئەگەر ئێمە هەموو ئەرشیفەکانمان نیشاندایە، ئەوا کەس نەیدەتوانی تەماشای بکات، تەنانەت بۆ چەند چرکەیەکیش. بەشە جیاوازەکانی جەستە لە هەموو شوێنێک دەپەڕین و خەڵک بەردەوام ئازاری پێدەگەیشت.
ئەو ڕووداوەی کە تیایدا فاخیر قاچێکی لەدەست دەدات، بەشێکی گەورەی ژیانی فاخیر و کەسایەتییەتی. دەبوو ئێمە ئەو چیرۆکە نیشان بدەین، بەڵام دواجار ئەوەشمان لابرد. خراپترین بەشی ئەو کاتەیە کە فاخیر بە تەنها قاچێکەوە دەخەنە ناو ڤانێک، ئەوە تەواو نەشیاو بوو.
$دەتوانی ئەوەی لە فاخیر جێماوە بۆ خەڵکێک کە ئاشنا نین بەم چیرۆکە شی بکەیتەوە؟$
لە شارەکەی خۆی(دهۆک)، کەس نییە نەزانێت فاخیر کێیە. بەڵام ئەوەی ئەو جێی هێشت پەیامێک بوو. هەرگیز جیاکاری نە دەکرد لە نێوان خەڵک بە گوێرەی ڕەگەز،باری ماددی، کورد و عەرەب بوون. ئەوان تەنها خەڵک بوون بۆ ئەو. ئەو دەیویست یارمەتی خەڵکی دیکە بدات و ئەوەش بەردەوام بێت.
$دەتەوێت بینەران چی لەو فیلمە وەربگرن؟$
خۆشەویستی زیاتر و کینەی کەمتر. من دەمویست نیشانی بەدەم کە مینەکان چەند مەترسیدارن و ژمارەشیان چەندە لەو ناوچەیە. لەگەڵ ئەوەی کە خەڵک کاریگەری کەسایەتی فاخیریان لەسەر جێبمێنێت...ئەوەی کە یارمەتی مرۆڤەکانی دیکە بدەین و کارێک ئەنجام بدەین دژی بارودۆخە دژوارەکان.
من دەمویست نیشانی بدەم کە بۆچی خەڵک لە ڕاستیدا ئەو ناوچانە جێدەهێڵێن و دێنە ئەوروپا. ئەوە بۆ سوود بینین و دەستکەوتنی پارە نییە. ئەوان لە بارودۆخێکی زۆر خراپ هەڵدێن.
بەڵگە فیلمی دیماینەر لە 27ی نیسانی ئەمساڵ لە بەریتانیا بۆیەکەمینجار پەخشکرا و پێشتریش لە 28ی مانگی ئادار لە وڵاتی سووید پەخشکرابوو. بەڵگە فیلمەکە لە کاتژمێرێک و 23 خولەک پێکهاتووە و چیرۆکی ژیانی پێشمەرگەیەکی خۆنەویست دەگێڕێتەوە.
دوای شەهیدبوونی عەقید فاخیر بەرواری، دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن، دۆکۆمێنتارییەکی لەسەر ژیان و کارەکانی ئەو پێشمەرگەیەی کوردستان بەرهەمهێنا.[1]
#24-07-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,580
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 24-07-2018
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 24-07-2018 (6 年份的)
书: 艺术
党: ISIS
城市: 杜胡克
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 25-07-2018
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on26-07-2018
此产品最近更新( بەناز جۆڵا ):26-07-2018
URL
此产品已被浏览3,580
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.164 KB 25-07-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,435
图片 105,714
书籍 19,694
相关文件 98,576
Video 1,419
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!