$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- فەرماندەیی هێزی #پێشمەرگە#ی کوردستان سەر بە #حیزبی دێموکرات# بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ماڵپەڕی ڕەسمی ئەو حیزبەدا، شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ سپای پاسدارانی پشتڕاست کردووتەوە و ڕایگەیاندووە: شەوی ڕابردوو، شەڕێکی توند لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سپای پاسداران لە شاخەکانی کێلەشینی #شنۆ# ڕوویدا کە نزیک بە 5 کاتژمێری خایاند.[5]
- هێزە نیزامییەکانی جێگر لە پایگای بێوران، 12 کۆڵبەری کوردی خەڵکی گوندەکانی شاری #سەردەشت#یان دەسبەسەر کرد.[5]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەمساڵی خوێندن لە کۆیی 490 بەش لە کۆلێژەکانی ئێوارانی بەشی زانستی و یاسا زیاتر لە 202 بەشی داخست، لەبەرامبەردا ڕێژەی خوێندنی پاراڵێڵی لە 10%-وە بۆ لە 40% بەرزکردەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152211/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 11-08-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152211/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- لایەنە تورکمانییەکانی #کەرکووک# داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن. لە پرۆژەیەکی نوێدا بەرەی تورکمانی بەمەرجی وەرگرتنی ئه و پۆستە، ئامادەن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کارابکەنەوە و پۆستە ئیدارییەکانیش بەرێژەی 32% دابەش بکەن.[3]
- قایم مەقامی #شەنگال# مەحما خەلیل ڕایگەیاند: #حەشدی شەعبی# لە ڕەبیعە کشاوەتەوە و بریاری کشاندنەوەی لە شەنگال داوە.[1]
- ڕێکخراوی یونسکۆ لەهەر سێ شاری #هەولێر# و #دهۆک# و #سلێمانی#، خولی ڕاهێنان لە پیشەکانی (کارەبا، ساردکەرەوە) دەکاتەوە و ئاشکرایدەکات خولەکە بۆ ئه و کەسانەیە کە بێکارن.[2]
- لە کاتی پەردەلادان لەسەر پەیکەری (کلتور و خۆشەویستی)ی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی، پڕۆژەی خەڵاتی گەل ڕاگەیەنرا و ئەمساڵ وەک یەکەم ساڵ دەبەخشرێتە #کۆچەر بیرکار#.[2]
- سەرکردەی یەکەمی چوار لایەنە ناڕازییەکە (گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ) ڕایدەگەیێنن، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکەنەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێرشە دڕندانەکەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروچەتەکانی لە #عەفرین# بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروگروپەچەتەکانی بەشێوازێکی دڕندانە بەربوونەتە گیانی ژینگەی عەفرین ولەناوی دەبەن. سەرچاوەیەکی هەرێمی لەم بارەیەوە زانیاری داوەتە ئاژانسی هاواروئاشکرای کردووە کە سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە گوندی هۆپ-ی ناوچەی ڕاجۆ دارە زەیتوونەکان دەسووتێنن.ڕاگەیەنرا کە 5هەزارداری زەیتوون-ی هاووڵاتییەک بەناوی ناسان محەمەد سوتێنراوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152211/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 11-08-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152211/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- دەسەڵاتدارانی تورکیا هۆشداری دەدەن لەوەی زیادکردنی باج لەسەر ماددە کانزاییەکانی وەکو ستیل و ئەلەمنیۆم لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، زیان بە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت، بەڵێنی وەڵامدانەوەش دەدەن.[2]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرۆککۆماری تورکیا، گوتارێکی بەزمانی ئینگلیزی لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بەناونیشانی تورکیا چۆن دەڕوانێتە قەیرانەکەی لەگەڵ ئەمریکا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، 60 ساڵە تورکیا و ئەمریکا هاوپەیمانن، بەڵام ئەگەر ئەمریکا ڕێز لە سەروەرییەکانی تورکیا نەگرێت و هەستیاری گەلی تورکیا لەبەرچاو نەگرێت، هاوپەیمانێتییەکەیان دەکەوێتە مەترسییەوە و دەڵێ ئەگەر ئەمریکا کۆتایی بەم بێڕێزییە نەهێنێت، تورکیا دەستدەکات بەدۆزینەوەی دۆستێک و هاوپەیمانێکی نوێ.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
大事年表