$باکووری کوردستان$
- لە شاری #ئامەد#، خۆپیشاندانێکی جەماوەری بۆ ئازادیی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە# بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئاشتییەوە بەڕێوەدەچێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152230/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=ئامەد، خۆپیشاندانێکی جەماوەری بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەڕێوەدەچێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152230/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسیی چەولیک کە حیزب و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ژوورە پیشەیی و سەندیکاکانی تیادا ئەندامە، لە کاتی چوونیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی جەماوەریی 1ی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە ئامەد، ڕێگرییان لێکرا.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ 13هەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام-ی #مەریوان# دەستی پێکرد.[1]
- ئێوارەی دوێنێ ئاگر بەردرایە دارستانەکانی کەبیر کوی #ئیلام#. سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام مەترسیی ئاگرکەوتنەوەی تر لە ئارادایە. لەو ئاگرەدا ڕووبەڕێکی بەرفراوان لە دارستانە چڕەکانی ناوچەی مەلەکشاهی سوتاوە.[6]
- کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری #بانە#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بوو بە قوربانیی ژیان. شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە ناوی #مەحمود کتابی#، تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی شاری بانە، ڕاگەیەندراوە.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە ڕێوڕەسمێکدا پرووسکی 13 ئەنفالکراو لە قەڵای نزارکێ لە #دهۆک# دەنێژرێن.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152230/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 01-09-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152230/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- شەوی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 بە پێوەری ڕێختەری شاری #قەسری شیرین#ی لە پارێزگای #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند. لەلایەکی ترەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 سنوور تازەئابادی لە کرماشان هەژاند.[2]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 9:15 خولەک جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەستی بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی (ئاڤاشین، گەلی باڵندە، کوڕەژارۆ)ی هەرێمی بادینان-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کرد.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152230/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 01-09-2018=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152230/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- باڵەخانەیەکی بازرگانی لە #هەولێر# گڕیگرت.[1]
- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئاشتییەوە لە شاری هەولێر و شارەدێی #تەقتەق# چالاکیی بەڕێوەچوون و تیایدا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە شەرمەزارکرا و داوای ئازادکردنیشی کرا.[3]
- ڕێکخراوی هۆریزن، بە هاوکاری کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش، پڕۆژەی هەزار خەندەیان لە شاری #سلێمانی# ڕاگەیاند، بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ پێدانەوەی قەرزی هەزار ماڵی کەمدەرامەت. بۆ ئەم چالاکییەش چین و توێژە جیاجیاکان پاڵپشتی خۆیان نیشانداوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە بەردەم ناوەندێکی چەتەکان لە شاری عەزاز ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، ئەنجامەکەی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.[3]
- لە دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ #عەفرین# ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە. بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە زیانێکی زۆر بە ناوچەکە گەیشتووە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، سوپای ئیسرائیل چەند هەفتەیەکە ئاگاداری گواستنەوەی موشەکە لە ئێرانەوە بۆ عێراق.[4]
- ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، حکومەتی توکیا بەنیازە لەمڕۆوە بڕی نرخی کارەبا بۆ کەرتە پیشەسازییەکان 14% و بۆ هاوڵاتیانیش 9% زیادبکرێت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表