=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155151/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=نادیە موڕاد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وەرگرت=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155151/0009.JPG=KTML_Photo_End=$باکووری کوردستان$
- پۆلیس لە #وان# لە هەڵکوتانە سەر ماڵان و هاندان باگجی هاوسەرۆک شارەوانیی قەلقەلی-یان دەستگیرکرد. هەر لەو هەڵکوتانەدا لە ناوچەی قەلقەلی زوبەیر باگجی و کەسێکی تر کە ناوەکەی نازانرێت دەستگیرکران. هەروەها لە ناوچەی ئەردیشی وان پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەری #هەدەپە# ئایفەر سایات لە گەڕەکی یەشیلۆڤا و ئایفەر سایات-یان دەستگیرکرد.[1]
- ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی تلۆ و ناوەندی #سێرت# لە باکووری کوردستان بەردەوامە. ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا گەڕەکەکانی ئەلماجک، کارگاجک، ئەرەنلەر، ئاکومەرە و گوندەکانی چنارلس، هانتارات، ئاکیایلا و تاشبالاتانی ناوچەی تلۆ و گوندی کۆچلوی سەر بە ناوەندی شار و دەورووبەری گوندەکانی ئەمەکچلەر و بایراکتەپەی گرتووەتەوە.[1]
- پۆلیسی تورکیا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی قۆسەر-ی #مێردین# هەڵیکوتایە سەر زۆر ماڵ. لە ئەنجامدا چەندین ئەندام و بەرپرسی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی هەرێمەدیموکراتییەکان (دەبەپە) دەستگیرکران. ئه و کەسانەی کە دەستگیرکراون بریتین لە: حەمدیە تورگای کاندیدی هەدەپه لە شاری هاتای بۆ هەڵبژاردنی 2015ی پەرلەمانی تورکیا، یاسەمین دەمیرکایا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری دەبەپە، حەقی ئاکانسەل هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە لە ناوچەی قۆسەر، مەلاهات ئۆرال ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری دەبەپە، حەمدوڵا ئەرەس کارمەندی پێشووی شارەوانی، سەردار چەتین، مەسعوود یگیت و سەلین چنار.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155151/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان پێکران=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155151/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کوردیان لە نزیک گوندی دیناران لە ناوچەی ئالانی شاری #سەردەشت#، دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکاندا دوو کۆڵبەری کورد، بە ناوەکانی کەماڵ قادریان تەمەن 28 ساڵ و ئومید ساڵحپوور تەمەن 23 ساڵ بە سەختی بریندار بوون.[5]
- لە کاتی مانۆڕی سپای پاسداران لە شاخی شاهۆ، بە تۆپبارانی ئەو زەنجیرە شاخە، بەتایبەت لە گوندەکانی لۆنی سادات و تیلەکۆ، بوو بە هۆی ئاگردانی چەندین لەوەڕگە و سووتانی دارستانەکانی ئەو زنجیرە شاخە.[5]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژنامەنووس و مامۆستا #محەمەد حاجی فەرەج دێکۆنی# بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[3]
- فڕۆکەکانی تورک دەوروبەری گوندەکانی دەڤەری نهێل لە شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردوومان دەکەن.[2]
- تەرمی #کەمال ڕەئوف محەمەد# - بابی لالۆ لە هۆڵنداوە گەییشتەوە سلێمانی و ئێوارەی ئەمڕۆ لە تەنیشت لالۆی کوڕییەوە نێژرا.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155151/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=تەرمی کەمال ڕەئوف محەمەد - بابی لالۆ لە سلێمانی نێژرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155151/0018.JPG=KTML_Photo_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- #نادیە موڕاد#، کچە کوردی ئێزیدیی قوربانیی دەستی #داعش#، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وەرگرت. لە کاتی ڕێزلێنانەکەدا بەهیچ جۆرێک ناوی کورد و کوردستان نەهات.[2]
- عەممار حەکیم،سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە تویتێکیدا دەنووسێت: بە بەهێزترین ڕستەکان، سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستەکە دەکەین کە بووە هۆی کوژرانی 7 سەربازی تورک لە ویلایەتی #باتمان#ی ڕۆژهەڵات و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ حکومەت و گەلی تورکیای دراوسێ دەخەینەڕوو بەتایبەتی کەسوکاری قوربانییان و هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دژ بە تووندوتیژی و تیرۆر، دەخەینەڕوو.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表