$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #سامان نەسیم# زیندانیی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ناوەندەی شاری #ورمێ# بە دانانی بارمتەی 500 میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.[7]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155161/0021.JPG=KTML_Photo_Alt=عوسمان سەعیدی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155161/0021.JPG=KTML_Photo_End=
- دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی جەبار برشان و موسلێح قوریش، کوڕی سەیدموراد، خەڵکی گوندی نمنجەی سەر بە شاری #پیرانشار#، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار بوون.[7]
- کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری #بانە#، بە ناوی عوسمان سەعیدی، خەڵکی گوندی بنژاژ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.[7]
- 200 سەر مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی خەڵکی گوندەکانی میراوێ و پێگەڵە، سەر بە شاری #شنۆ# لە سنووری کێلەشین، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستیان بەسەردا گیرا. لە ماوەی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بە شێوەی سیستماتیک لە شارەکانی پاوە، شنۆ، ورمێ و پیرانشار هەوڵی تاڵانکردنی مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانیان داوە.[7]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە بازاڕی حەسەن قەوان و کۆماری و هەڵوێست، لە شارۆچکەی دووز#خورماتوو#ی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین، هاوڵاتیان و دوکانداران و کاسبکارانی کوردی شارۆچکەکە، وەکوو هەڵوێستێک دژی ڕووداوەکانی #16ی ئۆکتۆبەر#ی 2017، مانگرتنی سەرتاسەریان ڕاگەیاند.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155161/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=تەرمی چوار کۆچبەری کورد بۆ دهۆک بەڕێکرانەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155161/0017.JPG=KTML_Photo_End=
- #ئەدهەم جومعە#، سەرپەرشتیاری بزووتنەوەی مافی کورد لە #کەرکووک#، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزێکی دژەتیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراو، براکەشی دەڵێت، ئەو هێزەی هاتبوون نزیکەی 70 کەس دەبوون.[3]
- بە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی هێزەکانی حەشدی شەعبی، شارەدێی تلعەزەر-ی شەنگال-یان ڕادەستی ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال و ئاسایشی ئێزیدخان کردەوە.[4]
- #مەلا بەختیار# لە ساڵیادی 16ی ئۆکتۆبەردا هەمان پەیامی ساڵی ڕابردووی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت ئێستاش هەمان ئەو بۆچوونانەم هەیە کە ئەوکات نوسیوومن، بەڵام بەرژەوەندپەرست و هەلپەرستەکان بۆچونی خۆیان گۆڕی.[3]
- ساڵۆنی #کوردستانی نوێ# کۆڕێک بۆ دابەشکردنی کتێبی (بونیادە گێڕانەوەگەرییەکان لە ڕۆمان و چیرۆکەکانی گەلاوێژدا) ڕێکدەخات.[1]
- سەرۆکی #زانکۆی سەڵاحەدین# ڕایدەگەیەنێت: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا #کۆچەر بیرکار# سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و دکتۆرای فەخری پێدەبەخشرێت.[2]
- #ڕێبوار تاڵەبانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت ڕایگەیاند، ئێستا لە کەرکووک چوار بەڕێوەبەری کورد و تورکمان لە زینداندانی #حەشدی شەعبی#دان و ئەو هێزە هیچ ڕێزێک بۆ پارێزبەندی و بەڕێوەبەری دانانێت.[3]
- دوای حەوت ڕۆژ چالاکی بەردەوام و نمایشی فیلم، ئەمڕۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی #سلێمانی# کۆتایی بە کارەکانی هێنا و خەڵاتەکانی دابەشکرد.[6]
- عەمید #زرار کاوانی#، کادیری باڵای #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە هەولێر بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.[1]
- قایمقامی #هەولێر# دەستگیرکردنی شوفێری ئەو تەنکەرە ڕادەگەیێنێت، کە پیسایی ماڵانی لە زەوییەکی کشتوکاڵییدا ڕۆکردبوو، هاوکات بڕیاری تێکدانی ئەو شوێنەش دەدات، کە پیساییەکەی لەژێر ڕۆکراوە.[3]
- بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای چواری حەشدی شەعبیدا لە شارەدێی سەعدیە-ی سەربە شارۆچکەی #خانەقین# لە سنووری پارێزگای دیالە تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا چەکدارێکی حەشد کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون.[5]
- دوو بنەماڵە لە گوندی دۆڵاشی سەربە شارۆچکەی #سەید سادق# دەبێتە شەڕ و ئاڵۆزییان پۆلیسی سەید سادق گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو بەزویی بارودۆخەکە کۆنترۆڵکرا. هێزەکانی پۆلیسیش 8 تۆمەتباری ڕووداوەکەیان دەستگیرکرد.[1]
- لە شەڕێکدا دژی چەتەکانی #داعش# لە شارەدێی زاب-ی سەربە پارێزگای کەرکووک، ئەفسەرێکی هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی کوژرا و دوو پۆلیسیش برینداربوون.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی مارع-وە بە چەکی قورس هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی ئوم هۆش، هربل و شێخ عیسای سەربە شەهبا و گوندەکانی دەوروبەری بەنداوەکە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق تەرمی چوار کۆچبەری سنوری پارێزگای #دهۆک# لە وڵاتی تورکیاوە بەرەو هەرێم دەگەڕێنێتەوە.[2]
- 14 سەربازی ئێرانی کە پاسەوانی سنوری وڵاتەکەیان بوون لەگەڵ پاکسان لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە ڕفێندران.[2]
- کاروانێکی سەربازیی تورکیا لەڕێگەی خاڵی سنووریی 'باب ئەلهەوا' لە باکووری ئیدلبەوە چووە خاکی سوریاوە.[5]
- ئەمەریکا، بڕی 178 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری پێشکەش بە کەمە نەتەوەکانی عێراق کرد.[6]
- نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا کاتی پیری لە ئەنقەرە سەردانی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)ی کرد و ڕایگەیاند: (هەبوونی هەدەپە لە پەرلەمان خۆشحاڵمان دەکات.)[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表