$باکووری کوردستان$
- دەوروبەری گوندی هەلهەلێ-ی ناوچەی هەزرۆ-ی #ئامەد# بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای تورکیاوە هێرشی ئاسمانی کرایەسەر.دەوترێت کە دوابەدوای بۆردومانی گوندەکە دانیشتوانی گوندە بە هۆی دوکەڵ وبۆنی ئەومادەیەی کە لەبۆمبەکەدا بووە تووشی ژانەسەربوون.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153208/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=دۆڵی ڕۆژ دەسووتێت و تورکەکان ڕێگرن لە دامرکاندنەوەی ئاگرەکە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153208/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- ئه و ئاگرەی کە لە دوای ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دۆڵی ڕۆژ-ی سەر بە #دێرسم# لە باکووری کوردستان دەستی پێکرد، ماوەی 3 ڕۆژە بەردەوامە و دانەمرکاوەتەوە. ئه و گوندانەی دەکەونە ناوچەکە لە ساڵانی نەوەدەکان لە لایەن دەوڵەتەوە چۆڵکراون و بەشێکیشیان کراونەتە ناوچەی قەدەغەکراو (ناوچەی ئاسایشی تایبەت). بەهۆی ئەوەی کەس ناتوانێت لە گوندەکان نزیک بێتەوە، هیچ زانیارییەک دەربارەی ناوچەکە دەست ناکەوێت. چەند گوندێکی ناوچەکە بەهۆی دوکەڵی زۆر بە ئەستەم دەبینرێن.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەهاوکاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستن و کۆمیتەی قەرەداغ یادی 41 ساڵەی شەهید مەلا ئەحمەد حەمە ئەمین ناسراو بە مەلا #گەرمیان#ی دەکرێتەوە.[1]
- لە کتێبخانەی #زانکۆی هەڵەبجە# لە #هەڵەبجە#، لە مەراسیمێکی تایبەتدا کتێبخانە کەسییەکەی نوسەری کورد (غەفوری میرزا کەریم) کە زیاتر لە هەزار و 500 کتێبی جۆراوجۆربوون بەخشرایە کتێبخانەی زانکۆکە.[5]
- سەرکردەيەکی ئيئتلافی سائيرون، ڕایگەیاند کە شاندی دانوستانکاری يەکێتی و پارتی خۆيان يەکلاکردوەتەوە و چوونەتەپاڵ هاوپەیمانییە گەورەکە.[2]
- پەرلەمانتارێکی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چونەتە ناو کوتلەکەی نەسر و سائیروون. گوتیشی پشتگیری ئەوە دەکەین، #حەیدەر عەبادی# ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.[3]
- چەکدارانی #داعش# هەڵیانکوتایە سەر گوندێکی سنووری #کەرکووک# و 10 هاووڵاتییان کوشت.[3]
- هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەسەر بەشداریکردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق و هاوپەیمانێتییان ناڕوونە، سەرچاوەکان کۆک نین لەسەر ئەو هەڵوێستانە.[6]
- لە شارەدێی #جەلەولا#ی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین#، چەکدارانی داعش هاوڵاتییەکی مەدەنییان گوللە بارانکرد.[2]
- هەشتەمین کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبەشداری 166 ئەندام بە ناونیشانی (نیشتمان) و بەدروشمی (تواناسازی ئافرەت جڤاتی پێشکەوتوو) بەڕێوەچوو.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# بڵاویکردەوە، #شەڕڤان#ان لە ناوچەی ڕاجۆی #عەفرین# چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژراون.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153208/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=چەتەکانی تورکیا لە عەفرین 2 برای ئێزدییان ڕفاند=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153208/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- چەتەکانی جەیشی ئیسلام کە سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرن ، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی تیریندە-ی عەفرین هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێکی ئێزدی و 2 برای ئێزدییان بە ناوەکانی عەبدۆ حامکە (64 ساڵان) و بەحری حامکە (60 ساڵان) ڕفاندووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153208/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=یەکەم کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153208/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- لەپاش ئەوەی چەند لیستێکی شیعه و سونە بە بەشداری عەبادی و سەدر و حەکیم فراکسیۆنێکیان ڕاگەیاند بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، فراکسیۆنێکی تر بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕاگەیەندرا.[2]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 11:50 خولەک، بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەلی زەینی، بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولە، کە لە کوتلەی سائیرونە، یەکەمین دانیشتنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و لە سەرەتادا مارشی نەتەوەیی عێراق وترایەوە. لە دانیشتەکەدا، زۆربەی پەرلەمانتارە کوردەکان بەشدارییان کردووە، بەڵام پەرلەمانتارانی #بزووتنەوەی گۆڕان# بایکۆتیان کردووە.[5]
- هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی و هاوپەیمانییەکانی فەتح و دەوڵەتی یاسا لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کشانەوە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表