$باکووری کوردستان$
- بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە دۆڵی ڕۆژ لە ناوچەی کوتودەرەی #دێرسیم# ئاگرێک کەوتووەتەوە و ماوەی 7 ڕۆژە بەردەوامە. هاووڵاتییان دەیانەوێت ئاگرەکە بکوژێینەوە، بەڵام سەربازانی تورکیا بە پاساوی 'ناوچەی ئەمنیی تایبەت' ڕێگری لە چوونی هاووڵاتییان دەکەن بۆ دۆڵی ڕۆژ و بەو پاساوە ڕێگایان پێنادەن ئاگرەکە بکوژێینەوە. دامودەزگا پەیوەندارەکانی حکومەتی تورکیاش هیچ کارێک ناکەن بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە. ئاگرەکە لە تەشەنەسەندنی بەردەامدایە و ئاگرەکە گەیشتووەتە سنووری گوندەکانی گیولەچ و زەریکان لە ناوچەی مازگرت، هاووڵاتییان دەستیان بە کوژاندنەوەی ئەو بەشە لە ئاگرەکە کرد، بەڵام لە سنوورەکانی ترەوە ئاگرەکە بەردەوامیی هەیە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاتژمێر 4 و 30 خولەکی ئێوارە، کۆڕەشێعرێک لەژێر ناوی سترانی هەنار بە مەبەستی خزمەت بە شێعر و ئەدەبی کوردی بۆ نیزیک بە پازدە کەس لە شاعێرانی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی مەولەوی کورد لە شاری #سەقز# بەڕێوەچوو.[6]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی و کوردانی ڕۆژهەڵات لە بەردەم بارەگای #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە #هەولێر# گردبوونەتەوە و داوا دەکەن (#ڕامین حوسێن پەناهی#) لە زیندان ئازادبکرێت.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153211/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153211/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمجەد حوسێن پەناهی، برای ڕامین بەناوی بنەماڵەکەیەوە بە ڕۆژنامەڤانانی ڕاگەیاند ژمارەیەک چالاکڤانی دیکەش لە سلێمانییەوە بە چوار پاس ویستیان بێنە هەولێر، لە بازگەی #تاسڵوجە# ڕێگریمان لێکرا.[3]
- لە #سلێمانی# پەردە لەسەر پەیکەری #ئیبراهیم پاشای بابان# لادەبرێت.[1]
- تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەچڕی تۆپبارانی کوێستانەکانی بەربزینی سەر بە شارۆچکەی #سیدەکان# دەکەن، فڕۆکەی چاودێریش لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.[3]
- وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا لە سەردانێکیاندا بۆ کوردستان، ڕایدەگەیەنن کە کورد دۆستێکی نزیکیانە و هاوکارییە سەربازییەکانیشیان بۆ هێزی #پێشمەرگە# کە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لەتێکشاندنی تیرۆرستانی #داعش# بەردەوامدەبێت.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153211/0014.JPG=KTML_Photo_Alt=پەردە لەسەر پەیکەری ئیبراهیم پاشای بابان لادرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153211/0014.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمڕۆ، 80 شێوەکاری شاری بەغدا و شاری سلێمانی لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی، پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشیان بەدروشمی هەمیشە پێکەوەین کردەوە. هەر شێوەکارێک بە تابلۆیەک بەشداریی لە پێشانگاکەدا کردبوو. بڕیارە پێشانگاکە ماوەی 10 ڕۆژ بەردەومبێ و لە یەکەم ڕۆژیشدا هاوڵاتییەکی زۆر سەردانی پێشانگاکەیان کرد.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- پلاتفۆڕمی #عەفرین# که ڕێکخەری فێستیڤاڵی کولتوورییە ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی کولتووری قەدەغە کرد کە بڕیار بوو ڕۆژی 8ی ئەیلوول\17ی خەرمانان بەڕێوەبچێت.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153211/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=دەستەی مافی مرۆڤی عێراق: لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە نۆ کەس کوژراون=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153211/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- بارودۆخی شار و شارۆچکەکانی باشوور ئێراق، بەتایبەتری بەسرە زۆر تێکچووە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانەکانی بەسرە دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتووەوە. خۆپیشاندەران زۆرێک لە باڵەخانە حکومییەکانیان سووتاندووە. ئەمڕۆش قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە بەسرە ڕاگەیەندرا.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەدرێژەی خۆپیشاندانەکانی بەسرە، لەباشووری عێراق، خۆپیشاندەرێک لەناو بینای پارێزگای بەسرە سووتا و ماڵی حەوانەی پارێزگاری شارەکەش سووتێنران کە بەوەش تائێستا نزیکەی 15 خۆپیشاندەر کوژراون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表