图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,677
书籍 19,298
相关文件 97,293
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە چوار ساڵی ڕابردوودا ژمارەی هێرشەکانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە چوار ساڵی ڕابردوودا ژمارەی هێرشەکانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
统计和调查

ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە چوار ساڵی ڕابردوودا ژمارەی هێرشەکانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
统计和调查

ماوەی چوار ساڵە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن پلانی چالاکی و پەلاماری #داعش# بۆ سەر شارەکانی ڕۆژئاوا بوەستێنن، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە چوار ساڵی ڕابردوودا ژمارەی هێرشەکانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، هەرچەندە هەوڵەکان و پلانەکان وەکو جاران بەردەوامن. ئەمەش لەلایەکەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی داعش لەسەر لێدان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا سوورە، لە لایەکی دیکەشەوە نیشانەی پێشکەوتنی بەرچاوی دەزگا ئەمنییەکانە لە کۆنترۆڵکردنی هێرشکەرانی ئەو ڕێکخراوەدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی، داعش لە ساڵی 2015 دا 14 هێرشی سەرکەوتووی کردووە، لە 2016 ژمارەکە بەرز بووەتەوە بۆ 22 هێرش، لە 2017شدا 27 هێرشی لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور کردووە، بەڵام لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تەنیا چوار ‌هێرشی کردووە. ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) بۆ ئەو داتایانە پشت بە ڕاپۆرتی پرۆگرامی توندئاژۆیی لە زانکۆی جۆرج واشنتنی ئەمریکی دەبەستێ.
لۆرێزنۆ ڤیدینۆ، بەڕێوەبەری پرۆگرامەکە لەوبارەیەوە دەڵێ: ژمارەی هێرشەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە. لەپاڵ ژمارەی هێرشەکان، ژمارەی کوژراوانیش کەمبوونەتەوە. گەورەترین هێرش لە 2015 بوو کە بووە هۆی کوژرانی 130 کەس، لە ساڵی 2016 ئەو ژمارەیە بۆ 86 کەس و لە 2017 بۆ 22 کەس دابەزیوە. لە مەترسدارترین هێرشی 2018دا، پیاوێک بەناوی دەوڵەتی ئیسلامییەوە سێ کەسی بە دەستڕێژی گوللە کوشت.
سەرەڕای کەمبوونەوەی ژمارەی هێرشەکانی داعش لە ڕۆژئاوا، ناوەندی لێکۆڵینەوە لە پاریس هۆشداری دەدات لەوەی ژمارەی هەوڵەکانی داعش کەمیان نەکردووە. بەو پێیەش هێرشی خۆکوژی و تەقینەوە وەکو بەشێکی سەرەکی لە ستراتیژی ئەو ڕێکخراوە ماوەتەوە.
داعش لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 99٪ی ئەو ناوچانەی لەدەستداوە کە پێشتر کۆنترۆڵی کردبوون، بەڵام تاوەکو ئێستاش بە دڕندەترین گروپی تیرۆریستیی جیهان دادەنرێ و هێرشەکانی لە سووریاوە بۆ عێراق و ئەفغانستان بەردەوامن، بەڵام ژان شارلیز بریسارد، بەڕێوەبەری سەنتەرە فەرەنسییەکە بەو ڕۆژنامە ئەمریکییە دەڵێت: ئێمە گەیشتووینە ئەو ئەنجامەی کە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان شکانی سەربازی و لەدەستدانی ناوچە و کەمبوونەوەی هەڕەشەکانی داعشدا نییە.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی تیرۆریزم لە پاریس لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە داعش لە ساڵی ڕابردوودا 15 ‌هێرشی لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئەوروپادا کردووە، پێنج لەوانە لە فەرەنسا بووە. لە ماوەی ئەو ساڵەدا داعش هەوڵی بۆ 7 هێرشی دیکەش دابوو، پلانی بۆ 40 هێرشی دیکەش هەبووە. بریسارد بە ڕۆژنامە ئەمریکییەکەی ڕاگەیاندووە کە ژمارەی هەوڵەکان هەر وەکو ساڵانی پێشوو بووە.
لە ساڵی 2015ەوە، دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەژێر گوشارێکی زۆری ڕای گشتیدان بۆ ئەوەی لەمپەرێک بۆ هێرشە تیرۆریستییەکان دابنێن. بەشی زۆری ئەو هەوڵەش لە ئینتەرنێت و سیستەمی پەیوەندییە دیجیتاڵییەکاندا بووە. بیل ڕۆجیۆ، لێکۆڵەر لە دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسی، سەبارەت بە هۆکارەکانی سەرکەوتنی دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان بە ڕۆژنامەکەی گوت: چاودێریی وردتری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تێگەیشتنی باشتر لە تۆڕەکان و هاوکاریی باشتر لەگەڵ وڵاتانی دیکە، هۆکاری سەرکەوتنی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوە بووە.
داعش هەر لەسەرەتای هێرشەکانییەوە بۆ ڕاکێشانی چەکدار و دروستکردنی تۆڕەکانی هێرشی تیرۆریستی پشتی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامرازە مۆدێرنەکانی پەیوەندی دەبەست، بە تایبەتیش تۆڕی تێلیگرام کە ئەندامانی داعش زیاتر بەکاریاندەهێنا، لەبەر ئەوەی سیستەمی پێشکەوتووی ناردنی نامە و پەیامی نهێنی هەیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دەزگاکانی هەواڵگریی ڕۆژئاوا هەوڵی دزەکردنە ناو ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەیان داوە، بەتایبەتیش ژووری چاتی توندئاژۆکان کە لێیانەوە هەم چەکداری نوێ بۆ داعش دەدۆزرێتەوە، هەمیش پلانی هێرشی تیرۆریستی دادەنرێ. ئەم هەوڵە هەواڵگرییانەش بوونەتە هۆکاری دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری لایەنگران و ئەندامانی داعش، چونکە هەر کەسێک کە دەستگیر دەکرێ، دەست بەسەر تەلەفۆنەکەی و هەموو پەیوەندییەکانیدا دەگیرێ، لێکۆڵینەوە لە چات و پەیوەندییەکانی دەکرێ، بەو پێیەش یەک کەس دەتوانێ تۆڕێکی گەورە لە لایەنگران و ئەندامانی ڕێکخراوەکە ئاشکرا بکات و ڕێگەش لە سەرکەوتنی هێرشەکانی داعش بگرێ.
لەساڵی 2014ەوە ژمارەی دەستگیرکراوانی داعش بەشێوەیەکی بەردەوام بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک لە یەکەم ساڵی هێرشەکانی داعشدا 395 کەس لەسەر کەیسی تیرۆر لە ئەوروپا دەستگیرکران، بەڵام لە ساڵی 2016 و 2017 ئەو ژمارەیە بۆ 700 کەس بەرزبووەوە. لە ئەمریکاش نیوەی ئەو 77 کەسەی لەسەر کەیسی تیرۆر دەستگیرکراون، پەیوەندییان لەگەڵ زانیاریدەرێکی نهێنیدا هەبووە.
هەرچەندە دابەزینی بێوێنەی ژمارەی هێرشەکان مایەی دڵخۆشیی دەزگاکانی هەواڵگریی ڕۆژئاوایە، بەڵام ژمارەی زۆری هەوڵە پووچەڵکراوەکان زەنگێکی مەترسییە، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆریان لە لێواری جێبەجێکردن پووچەڵ کراونەتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ناوەندی دژە تیرۆری ئەمریکا، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەزگا ئەمنییەکانی شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا دەستیان بەسەر 84 میلیگرام مادەی ژەهراویی ڕیسین- دا گرت، کە لای پیاوێکی تونسی بوو. ئەوە یەکەمجارە هێرشکەرێکی داعش لە وڵاتێکی ڕۆژئاوایی ئەو مادە ژەهراوییە بۆ دروستکردنی بۆمب بەکاربهێنێ.
ریسین یەکێک لە کوشندەترین مادە ژەهراوییەکانە و پیتاندنی یەک گەردی ئەو مادەیە بەسە بۆ کوشتنی کەسێکی گەورە. شێوەی ئەو مادە ژەهراوییە لە تۆزی پڕۆتین دەچێ، بۆیەش دۆزینەوە و پێزانینی یەکجار سەختە.
بەڵام داعش تەنیا پشت بە تەقینەوە و هێرشی خۆکوژی نابەستێ کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستی بە ڕێکخستن و هاوئاهەنگیی زۆر هەیە، بەڵکو داوای لە ئەندامان لایەنگرانی خۆی کردووە سادەترین ئامرازەکانی وەکو چەقۆ، بەرد و ئوتۆمبێل بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی ئەوروپی و ئەمریکی بەکاربهێنن، زۆربەی ئەو جۆرە هێرشانە لەلایەن گورگە تەنیاکانەوە دەکرێن، بۆیەش بەدواداچوون و دۆزینەوەیان کارێکی یەکجار سەختە.[1]
#28-09-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,560
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 28-09-2018
挂钩项目: 3
Publication date: 28-09-2018 (6 年份的)
党: ISIS
统计数据类型: 战争罪行
Technical Metadata
项目质量: 88%
88%
添加( هاوڕێ باخەوان 28-09-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on28-09-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):28-09-2018
URL
此产品已被浏览2,560
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,677
书籍 19,298
相关文件 97,293
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!