图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,437
图片 105,193
书籍 19,478
相关文件 97,488
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە نیگەرانییەوە بۆ نائومێدی ڕاستەقینە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە نیگەرانییەوە بۆ نائومێدی ڕاستەقینە

لە نیگەرانییەوە بۆ نائومێدی ڕاستەقینە
سەبارەت بە کتێبی مرۆڤ شێرپەنجەی زەوییەی ئەمیل سیۆران
ئارام سدیق

فەیلەسوفی ئەڵمانی مارتن هایدیگەر لە کتێبی بوون و کاتدا پێداگری لەسەر بوونی ڕەسەن دەکات و لای ئەو بوونی ڕەسەن بەوە دەستەبەر دەبێت کە مرۆڤ بە نیگەرانییەوە درێژە بە ژیان بدات، بەڵام نیگەرانییەک نائومێدی نەکات لە ژیان و بەردەوامی بە کار و پڕۆژەکانی خۆی بدات. هەتا لە جێگەیەکدا بەڕوونی ئەوە دەخاتەڕوو کە مرۆڤ پێویستە نیگەرانییەکانی بکات بە پڕۆژە. پێدەچێت ئەم بۆچوونانەی هایدیگەر لەوێوە سەرچاوەی گرتبێت کە ناکرێ مرۆڤ دڵخۆش بێت بە ژیانێک، کە مەحکومە پێی و بەبێ ویستی خۆی فڕێدراوەتە نێوی، هاوکات مەرگیش لەبەردەمیدایە و هیچ ڕێگە چارەیەکی دەربازبوونیشی نییە. بۆیە بە نیگەرانییەوە بەردەوامبوون دەشێت جۆرێک بێت لە ناڕەزایی بەردەوام بە دۆخی باو و ئەمەش وەکو هایدیگەر دەیەوێت نابێت مرۆڤێکی پاسیڤ دروست بکات. بەڵکو دەشێت مرۆڤێکی ئەکتیڤ دروست بکات، کە لە چالاکی و داهێنان بەردەوام بێت.
لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا کتێبی مرۆڤ شێرپەنجەی زەوییەی ئەمیل سیورانم خوێندەوە، کە جەبار سابیر کردوویەتی بە کوردی و خانەی ڕۆنان لە دوتوێی 128 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردۆتەوە. کتێبەکە هەڵبژاردەیە کە نووسینە کورتەکانی سیوران و مرۆڤ لە کاتی خوێندنەوەیدا گەشتێک دەکات بەنێو دونیا پڕ لە نائومێدییەکەی ئەم نووسەرەدا. ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ ئاشنابوون بە دونیای سیوران. بەتایبەت کە وەرگێڕی فارسی کتێبەکە بەهمەن خەلیقی پێشەکییەکی درێژی لەسەر ژیان و نووسینەکانی ئەم نووسەرە نووسیوە و بە وردی چەندین وێستگەی ژیانی سیورانی ڕوونکردۆتەوە، کە من لێرەدا دووبارەکردنەوەیان بە پێویست نازانم و باشترە خوێنەر دەستی بە کتێبەگە ڕابگات.
لە کاتی خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا خوێنەر بەر دەیان ئایدیای کورتی جۆراوجۆر دەکەوێت، کە هەمویان زادەی نائومێدی ئەم نووسەرەن لە ژیان و بوون، کە مرۆڤ خۆی دەستی لە هەڵبژاردنیدا نییە.
ماوەیەک لەمەوبەر بیرم لەوە دەکردەوە ئەگەر هاتنە نێو بوون بە هەڵبژاردنی مرۆڤ بوایە، ڕەنگە زۆر کەس هەر لە سەرەتاوە ڕەتیان بکردایەتەوە. بەڵام زۆری دیکەش کە ئارەزووی تاقیکردنەوەی شتەکان دەکەن دەهاتن و ئەم عەزابەیان دەچەشت، کە ناونراوە ژیان. بەڵام من لەوبەرەیەم، کە هەرزوو ڕەتم دەکردەوە. ژیانێک کە مردن دوا خاڵی بێت شایەنی ئەوە نییە تێیدا بژین. بەڵام ئەوەی وا دەکات بەردەوامی بە ژیانم بدەم ئەو بڕوایەمە بەو نیگەرانییەی هایدگەر باسی دەکات و ئەو نائومێدییەشی کە سیوران هەموو ژیانی ئەزموونی کرد.
بەپێی بۆچوونەکانی هایدیگەر نیگەرانی لای مرۆڤی ڕەسەن دەبێتە پڕۆژە و داهێنان و لای مرۆڤی پاسیڤیش دەبێتە دەردەدڵ و کڕوزانەوە و کارنەکردن و پاساوهێنانەوە بۆ پاسیڤبوونەکەی. لای ئەمیل سیوران ئەوەی هەیە و هەستی پێدەکرێت نائومێدییەکی سەرتاسەری و تا ئەوپەڕی وەڕسکەرە. بەڵام نائومێدییەک نییە خۆکوشتنی لێ بکەوێتەوە، یان مرۆڤێکی پاسیڤ بەرهەم بهێنێت. بەڵگەی ئەم قسانەش ئەو کار و کتێبە گرنگانەیە، کە ئەم نووسەرە چاپ و بڵاوی کردوونەتەوە. واتە ئەگەر لای هایدیگەر نیگەرانی دەبێتە پڕۆژە و چالاکی ئەوا سیوران نائومێدی دەبێتە چالاکی. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، کە سیورانە نائومێدییەکانی نەکردۆتە دەردەدڵ و کڕووزانەوە و کارنەکردن و دواجاریش هەڵبژاردنی مەرگ. بەڵکو ئەو لەگەڵ ئەوەی ماوەی حەوت ساڵ ئەزموونی بێ خەوی چەشت. بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی مەرگ بە باشتر لە ژیان بزانێت و هەوڵی دا نووسینی نوێ بنووسێت و کتێبی نوێ بڵاوبکاتەوە.
خوێندنەوەی ئەم کتێبە لەگەڵ ئەوەی گەشتێکە بەنێو کۆمەڵێک ئایدیای بچووکدا، بەڵام مرۆڤ تووشی ڕامان و وردبوونەوە دەکات لە ژیان و زۆر دیاردەی دیکە. دەستخۆشی بۆ جەبار سابیر بەهیوای بەردەوامی.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,919
HashTag
来源
挂钩项目: 3
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 01-10-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on01-10-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):02-04-2021
URL
此产品已被浏览2,919
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.190 KB 01-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,437
图片 105,193
书籍 19,478
相关文件 97,488
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P. 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!