وەرگێڕ
ساڵی 1984 لە شاری #کەلار# لەدایکبووە.
لە ساڵی 2002ەوە لە #سلێمانی# نیشتەجێیە.
کۆلیجی کشتوکاڵی #زانکۆی سلێمانی# تەواوکردووە.
لە ساڵەکانی 2005 - 2006. ئەندازیاری کشتوکاڵییە لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ.
خێزاندارە و خاوەنی کچێکە.
بەرهەمەکانی بریتین لە:
1. کوشت لە بەغداد (خاڵڕێژی) - ڕۆمان (وەرگێڕان) سینان ئەنتۆن. خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا، (2018).
2. باخچەکانی سەرۆک - ڕۆمان (وەرگێڕان) محسن ئەلرەملی. خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا، (2018).
3. وردوخاشی پەرتەوازە - ڕۆمان (وەرگێڕان) محسن ئەلرەملی. ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند، (2019).
4. قەدی بامبۆ - ڕۆمان (وەرگێڕان) سعود ئەلسنعوسی. ناوندی ڕۆشنبیری ڕەهەند، (2019).
5. خورمای سەر پەنجەکان - ڕۆمان (وەرگێڕان) محسن ئەلرەملی. ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند، ساڵی چاپ 2019.
6. منداڵ و پێڵاوەکان - ڕۆمان (وەرگێڕان) موحسن ئەلڕەملی. ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند. 2020.
7. ڕۆمان و دونیابینی - دیداری ئەدەبی. ئامادەکردنی: شاخەوان سدیق، ڕێکخستن و وەرگێڕان: ڕەنجدەر جەبار. دەزگای میدیایی ژیان 2020.
8. خانی شابەندەر - ڕۆمان (وەرگێڕان) محەمەد حەیاوی. ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند 2020
-ئێستا ساڵی (2021) سەرقاڵی وەرگێڕانی ڕۆمانێکە، بە ناوی (کاتێک گورگەکان پیر دەبن). نووسەر: جەمال ناجی
[1]