图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,615
图片 105,304
书籍 19,577
相关文件 98,274
Video 1,413
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەرمایەی ئەمساڵی وەبەرهێنان دوو ملیار و 382 ملیۆن دۆلار بووە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەرمایەی ئەمساڵی وەبەرهێنان دوو ملیار و 382 ملیۆن دۆلار بووە
统计和调查

سەرمایەی ئەمساڵی وەبەرهێنان دوو ملیار و 382 ملیۆن دۆلار بووە
统计和调查

بەرپرسێکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت وەبەرهێنەران ڕوویان لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان کردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە ئەمساڵ 35 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی دوو ملیار و 382 ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە.
دەستەی وەبەرهێنان کە یاساکەی لە ئابی 2006 دەرچووە، تاوەکو ئێستا مۆڵەتی وەبەرهێنانی بە 924 پرۆژە داوە، بەڵام 107 پرۆژەیان بەهۆی پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنماییەکانی وەبەرهێنان، مۆڵەتەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە. ئێستا سەرمایەی وەبەرهێنان گەیشتووەتە 49 ملیار و 407 ملیۆن دۆلار.
بەپێی داتاکانی دەستەی وەبەرهێنان ساڵی زێڕینی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەڕووی قەبارەی سەرمایەوە 2013 بووە کە گەیشتە 11 ملیار و 111 ملیۆن دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی بڕینی بودجەی کوردستان لەلایەن بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی #داعش#، قەبارەی وەبەرهێنان کەمی کرد، بە جۆرێک ساڵی ڕابردوو کەمترین سەرمایە لە وەبەرهێنان خەرج کراوە کە تەنیا 712 ملیۆن و 461 هەزار دۆلار بووە، بەڵام لە 9 مانگی ڕابردوودا جارێکی دیکە پرۆژەکانی وەبەرهێنان جووڵەیان تێکەوتووە.
سەربەست خدر مەنتک، بەڕێوەبەری فەرمانگەی لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت: بەهۆی نەمانی شەڕی داعش، ئاساییبوونەوەی پەیوەندیی نێوان #هەولێر# و بەغدا و باشبوونی باری دارایی هەرێمی کوردستان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە جووڵە کەوتووەتەوە نێو پرۆژەکانی وەبەرهێنان، لەو ماوەیەدا مۆڵەتمان داوەتە 35 پرۆژە کە سەرمایەکانیان دوو ملیار و 382 ملیۆن دۆلار بووە.
پرۆژەکانی ئەمساڵ هەمەجۆرن، بەڵام زۆرترین پرۆژەیان لە سێکتەری پیشەسازی و گەشتیاری و بازرگانی بوون، پشکی شێری سەرمایەی وەبەرهێنانی 35 پرۆژەکەش بەر پیشەسازی کەوتووە کە نزیکەی 87%ی کۆی سەرمایەی پرۆژەکان پێکدێنێ‌.
35 پرۆژەکە بریتین لە: 10 پرۆژەی پیشەسازی، 8 پرۆژەی گەشتیاری، 8 پرۆژەی بازرگانی، 3 پرۆژەی فێرکردن، 3 پرۆژەی تەندروستی، 2 پرۆژەی نیشتەجێکردن و یەک پرۆژەی وەرزشی.
گەورەترین دوو پرۆژەی پیشەسازی کە ئەمساڵ مۆڵەتیان لە وەبەرهێنان وەرگرتووە، پرۆژەی پاڵاوگەی بازیانە لە #سلێمانی# کە سەرمایەکەی 1 ملیار و 450 ملیۆن دۆلارە، هەروەها کارگەی قیر و بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەکانی لاناز لە هەولێر کە سەرمایەکەی نزیکەی 300 ملیۆن دۆلارە.
لە پرۆژە گەشتیارییەکانیش گەورەترین پرۆژە کە ئەمساڵ مۆڵەتی وەرگرتووە پرۆژەی گەشتیاری پارک لاندە کە سەرمایەکەی 35 ملیۆن و 658 هەزار دۆلارە، لەپرۆژە بازرگانیشەکانیش پرۆژەی کۆگای شینافاهینی نەوتییە لە#دهۆک# کە سەرمایەکەی 21 ملیۆن و 850 هەزار دۆلارە.
لەساڵی 2012 بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانیی نیشتەجێبوون وەستاوە، بەڵام ئەمساڵ بەسەرمایەی نزیکەی 146 ملیۆن دۆلار لەهەولێر و سلێمانی مۆڵەت بەدوو پرۆژەی نیشتەجێبوون دراوە، کە بریتین لەپرۆژەی MNW TOWER لە هەولێر و بەهەشتی #کەلار# لە سلێمانی.
پێشتر وەبەرهێنەرانی بیانی پشکی شێریان لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەردەکەوت، بەڵام سەربەست خدر دەڵێت وەبەرهێنەری بیانی هێشتا ڕۆڵیان نییە لە هەڵسانەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان، لە سێ‌ ساڵی ڕابردوودا تەنیا یەک پرۆژە دراوەتە وەبەرهێنەرانی بیانی، ئەویش پرۆژەی کارگەی دهۆک ستیلە بۆ بەرهەمهێنانی ئاسن کە خاوەنەکەی وەبەرهێنەرێکی کوێتییە. سەربەست خدر دەڵێت :سەرجەم پڕۆژەکانی ئەمساڵ خاوەنەکانیان وەبەرهێنەری خۆماڵین.
لەرووی زۆری ژمارەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەوە، پارێزگای هەولێر پشکی شێری بەرکەوتووە، لە 817 پرۆژە کە کاریان تێدا کراوە 361 پرۆژە بە سەرمایەی 27 ملیار و لە سنووری ئەم پارێزگایەن.
لەرووی ژمارەوە زۆرترین پرۆژەی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەولێر لەساڵ 2010 تۆمارکراوە کە 63 پرۆژە بووە، بەڵام لەرووی سەرمایەوە ساڵی 2013 ساڵی زێرینی پرۆژەکانی وەبەرهێنانە لەهەولێر کە لەو ساڵەدا بەسەرمایەی نزیکەی 5 ملیار و 542 ملیۆن دۆلار سەرمایەگوزاری کراوە.
سامان عارەب، بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، دەڵێت ئەمساڵ 17 پرۆژەی وەبەرهێنان بەسەرمایەی زیاتر لە 459 ملیۆن دۆلار لە هەولێر مۆڵەتیان وەرگرتووە، زیاتر لە 10 پرۆژەش ئامادەن بۆ پێدانی مۆڵەت. پێشبینی دەکەین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی پرۆژەکان بگاتە 35 پرۆژە، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو تەنیا 10 پرۆژە و لەساڵی 2016 تەنیا 12 پرۆژە مۆڵەتیان وەرگرتووە.
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، زۆرترین مۆڵەتی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سێکتەری پیشەسازیدا بووە 94 پرۆژەیە، دوای ئەویش پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بە 79 پرۆژە دێت، پلەی سێیەمش بەر پرۆژە گەشتیارییەکان کەوتووە کە 74 پرۆژەیە.
سامان عارەب دەڵێت :دوای ئەوەی لە ساڵی 2012 بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران مۆڵەتدان بە پرۆژەی نیشتەجێبوون وەستا، وەک هاندانێک حکومەت بڕیاری دا ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنان لە سێکتەرەکانی پیشەسازی، گەشتیاری، کشتوکاڵ، بازرگانی بکرێت، ئەمەش ئەنجامێکی دڵخۆشکەری هەبوو، بە جۆرێک سەرمایەگوازی لەو چوار کەرتەدا گەیشتە 15 ملیار و 274 ملیۆن دۆلار.
لە 17 پرۆژەکەی هەولێر کە ئەمساڵ مۆڵەتیان وەرگرتووە، 5 پرۆژەی پیشەسازی و 6 پرۆژەی گەشتیاریان تێدایە.
پرۆژە گەشتیارییەکان بریتین لە چوار کۆمەڵگەی گەشتیاری و دوو هۆتێل. پرۆژە پیشەسازییەکانیش بریتین لە کارگەیەکی قیر، چاپخانەیەکی مۆدێرن، کارگەیەکی دروستکردنی مەوادی کیمیاوی، کارگەیەکی دروستکردنی ڕەف و دیکۆر، کارگەیەکی تەجمیعی موبەریدە و دروستکردنی پوشی موبەریدە و مەڕمەڕی دەستکرد.
محەممەد جەلال، خاوەنی کارگەی ئەلجەواهیر بۆ دروستکردنی موبەریدە و پوشی موبەریدە و مەڕمەڕی دەستکرد و کەلوپەلی بیناسازی دەڵێت 75%ی پرۆژەکەمان تەواوبووە، بۆ ئەمساڵ دەستمانکرد بەدروستکردنی پوشی موبەریدە نزیکەی 1 ملیۆن سێت پوشی موبەریدەمان دروستکرد، ئامێرەکانیشمان بۆ دروستکردنی موبەریدە ئامادەیە، دەتوانین ڕۆژانە 500 موبەریدە دروست بکەین.
سەرمایەی پرۆژەکەی محەممەد جەلال 3 ملیۆن دۆلارە و لەسەر ڕووبەری 5 دۆنم لە نزیک گوندی تیماری گەورە لە شاری هەولێر دروستدەکرێت.
محەممەد جەلال، گوتی :لەهەموو شارەکانی عێراق بەهۆی بەرزی کوالێتی پوشی موبەردەی کارگەکەمان، فرۆشمان هەیە، بۆ دروستکردنیشی پشت بەداری کوردستان دەبەستین، بۆیە لەگەڵ ژمارەیەک جوتیار لە خەلیفان و شەقڵاوە و #چۆمان# گرێبەستمان کردووە بۆ کڕینەوەی دارەکانیان، 75%ی بەرهەمەکەشمان بۆ شارەکانی عێراق هەناردە دەکەین.[1]
قەبارەی وەبەرهێنان بەپێی ساڵ لەرووی سەرمایەوە
ساڵ سەرمایە بە ملیۆن دۆلار
4/2006 438.308
2007 3.829.835
2008 2.112.267
2009 3.689.915
2010 5.712.469
2011 3.365.432
2012 6.120.905
2013 11.111.295
2014 3.877.366
2015 3.959.011
2016 2.095.839
2017 712.461
9/2018 2.381.957
کۆی گشتی 49.407.060
#03-10-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,425
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 03-10-2018
挂钩项目: 2
Publication date: 03-10-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 497
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 88%
88%
添加( هاوڕێ باخەوان 03-10-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on03-10-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):03-10-2018
URL
此产品已被浏览2,425
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,615
图片 105,304
书籍 19,577
相关文件 98,274
Video 1,413
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!