图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,482
图片 105,500
书籍 19,430
相关文件 97,449
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕزگارکەرەکەی نادیە موراد چیرۆکەی دەگێڕێتەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕزگارکەرەکەی نادیە موراد چیرۆکەی دەگێڕێتەوە

ڕزگارکەرەکەی نادیە موراد چیرۆکەی دەگێڕێتەوە
#نادیە موراد# خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا، بەڵام ئەوەی ڕزگاریکرد ئێستا لە ئەڵمانیایه و هێشتا مافی پەنابەری پێ نەدراوە.
گۆڤاری (تایم)ی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی لەسەر ئه و کەسە بڵاوکردۆتەوە کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی لەدەست تیرۆریستانی #داعش# ڕزگارکردوە کە ئەویش کچە کوردی ئێزدی (نادیە موراد)ە، ئه و کەسە ناوی عومەر عەبدولجەباره و لە ئەڵمانیا دەژی.
عومەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤارەکە دەڵێت، لە #موسڵ# پیشەی دارتاشی کردوه و ئەوکاتەی نادیەی ڕزگارکردوە خێزانەکەی دووگیان بوه و چاوەڕێی هاتنە دنیای منداڵی دوەمیانی کردوە، عومەر دەڵێت، لە نیوە شەوێکی کۆتایی هاوینی ساڵی 2014 دا گوێیان لە تەقەی دەرگاکەیان بوە، لەگەڵ خێزانەکەی لەوە ترساون جارێکی تر چەکدارەکانی داعش هەڵیانکوتابێتەوە سەریان، چونکە سەردانکردن لەکاتێکی درەنگوەختدا کارێکی نامۆیە لە کۆمەڵگای عێراقیدا.
عومەر دەڵێت، کاتێک لەگەڵ باوکیدا چون دەرگاکە بکەنەوە کەسێکییان لەبەردەم دەرگاکەدا بینیوە، کە لە سەرەوە تا قاچەکانی داپۆشراوبون و داوایکردوە هاوکاری بکەن، چونکە دەستدرێژی کراوەتەسەری، دەستبەجێ ڕایکێشاوەتە ژورەوە تا کەس نەیبینێ و بەترسێکی زۆرەوه و بە هێواشی وتویەتی (ناوی نادییەیه و خەڵکی کۆجۆیە کە شارێکی ئێزیدیه و دەکەوێتە لای باشوری #شنگال#ەوە، باسی لەوە کردوە کە داعشەکان دەستگیریان کردوه و هێناویانە لە موسڵ وەک سەبایا کڕین و فرۆشتیان پێوەکردوە، وتویەتی ڕوبەڕوی دەستدرێژی بۆتەوه و لێیدراوه و چەندینجار کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە تا لە ماڵێکدا هەلی هەڵاتنی بۆ هاتۆتە پێشەوه و ڕایکردوە ئەویش دوای ئەوەی بیریان چوە قفڵ له و دەرگایە بدرێت کە تیایدا بوە.
نادیە موراد لە کتێبەکەیدا بەناوی (کۆتا کچ) باسی لە دیلێتی خۆیکردوە بە درێژی باسی لە دەستدرێژییەکان و فرۆشتن و نەهامەتییەکانی کردوە لەلایەن توندڕەوەکانەوە، هەر له و کتێبەیدا ڕێز دەنێرێت بۆ عومەرو خێزانەکەی و دەنوسێت (نازانێت باشن یان نا، چونکە زۆربەی موسڵییەکان ڕەوشیان زۆر خراپە).
دواتر عومەر بڕیار لەسەر چارەنوسی نادیە دەدات لەکاتێکدا دراوسێکانیشان هاوسۆزبون لەگەڵ داعشدا، عومەر دەڵێت لەماڵی خۆیان شاردویانەتەوە پەیوەندی کردوە بە براکەی نادییەوە کە 80 میل دوربوو لێیانەوه و لەناو کەمپێکی پەنابەراندا ژیاوە تا پلانێکی بۆ دەربازکردنی دابنێن، چونکە دەرکردنی نادیە لەناو موسڵ زۆر زەحمەت بوە.
عومەر دەڵێت، ئامۆزاکەم پێناسێکی بەناوی کەسێکی عەرەبی سوننە بۆ دروستکردین کە لەسەر شاری #کەرکووک# بو ئه و شارەی 100 کیلۆمەتر لێیانەوە دوربوە، ئەم بیرۆکەیە لەکاتێکدا بوە داعش کۆنترۆڵی هەموو دەروازەکانی هاتن و چونەدەرەوەی موسڵی کردبو بڕیاریاندا وابڵێن کە هاوسەری عومەر سەردانی دایک و باوکی دەکات کە لە کەرکووکن.
لە کتێبەکەیدا نادیە باسی چۆنێتی هەڵاتنەکەی کردوە، ئه و دەڵێت، شەوێک پێشتر هەوڵیداوە ناوی پێناسە نوێکە لەبەر بکات کە ناوێکی عەرەبی سونە بوە هەروەها ناوی دایک و ڕۆژی لەدایکبونی و زانیاری لەسەر شاری کەرکووک ئه و شارەی پێشتر سەردانی نەکردوه و هیچی لەبارەیەوە نەزانیوە، بۆیە بچوکترین هەڵە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکاندا کوشتنی مسۆگەر دەکات.
نادیە دەڵێت، لەیەکەم خاڵدا لە دەرەوەی شارەکە داعشەکان هەستان بە پشکنینی ئۆتۆمبێلەکه و بەتوندی کێشایان بەسەر سنگ و دڵی عومەرداو دەستگیریان کرد، دەترسام لەوەی بگەڕێمەوە بۆ کۆیلایەتی و سزای هەڵاتنیش وەربگرم لەوانەشە ڕەشترین چارەنوس چاوەڕوانم بکات.
من لەسەر کورسییەکانی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتم لەپشتی پەچەکەمەوە تەنها چاوەکانم دیاربون، عومەر وەڵامی پرسیارەکانی دایەوه و چەکدارەکان داوای پێناسەکانیان کرد، پرسیان کرد بۆ کوێ دەچن؟ بۆچی دەچن بۆ کەرکووک؟ کەی دەگەڕێنەوە؟ لەکاتە زیاتر هەستم بە ترس کرد کاتێک وێنەی خۆمم بینی بە تەنیشت دوو ژنی تری ئێزدییەوە هەڵواسراون، ئینجا دڵنیابوم کە بە وردی بۆ من دەگەڕێن.
عومەر لەچاوپێکەوتنەکەدا باس له و ساتە دەکات و دەڵێت، داعشەکان ڕێگەیان بە تێپەڕاندنیان داوە، بەڵام داوایان لە نادیە نەکرد پەچەکەی لابەرێت تا ڕوخساری ببینن تەنها لەگەڵ خۆیدا قسەیان کردوە، ئەگەر نادیە قسەی بکردایە ئەوا زۆربەی عێراقییەکان دەتوانن جیاوازی لە دیالێکتی نێوان عەرەبی کەرکووک و ئێزدییەکان بکەن.
لە کتێبەکەیدا نادیە باسی ساتی گەیشتنی بە کەرکووک کردوه و وتویەتی: بەچەند خالێکی تری پشکنیندا تێپەڕین پێشئەوەی شۆفێری تاکسیەکەمان داوامان لێبکات دابەزین، دواتر بەچەند بەربەستێکدا ڕێمانکرد کە بۆشایی نێوان کۆتایی خاڵی پشکنینی داعش و هێزەکانی #پێشمەرگە# بو، ڕۆژی دواتریش لە هۆتێلێکی #هەولێر# کۆتا ڕۆژبوو ئیتر ماڵئاواییم لە عومەر کرد لەکاتێکدا دەمزانی دەرگاکانی گەڕاندنەوەی بۆ شاری موسڵ لێ داخراون.
گۆڤاری تایم لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ عومەر دەڵێت: زۆر کەس هەن چیرۆکی عومەر نازانن کە دەردیسەری زۆری بینیوە تا خۆی گەیاندۆتە ئەڵمانیا لە مارسی ساڵی 2015 دا، ئه و داوای مافی پەنابەری کردوە، دوای زیاتر لە سێ ساڵ هێشتا وەرینەگرتوه و تەنها ڤیزایەکی کاتی پێدراوە کە تا مانگی پێنجی ساڵی 2018 بوە، دوای تەواو بونی داوای نوێکردنەوەی کردوە، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا داوای پاسپۆرتی عێراقی لێکردوە کە نییەتی و ئه و وەک هەموو عێراقییەک لەوە دەترسێ بەغداد بەتەواوی کۆتایی داعش ڕابگەیەنێت و دواتر بەزۆرەملێ بیگەڕێننەوە بۆ عێراق، عومەر دەڵێت، هێشتا لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە لەلایەن داعشەوە هەڕەشەی لێدەکرێت و هەست بە ئاسودەیی ناکات، ئه و پێیوایە هەڕەشەیەکی زۆر لەسەر ژیانێتی و وەک وتویەتی نامەیەکی بۆ هاتوە تیایدا نوسیویانە کە گەیشتونەتە ئەڵمانیاو بەدوایدا دەگەڕێن.
عومەر دەڵێت، له و کارەی کردویەتی پەشیمان نییە، چونکە ویستویەتی نادیە بگەیەنێتە دەستی کەسوکارەکەی، دوای گەیشتنی بە هەرێمی کوردستان و بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە ڕاگەیاندنەکاندا بۆتە هۆکاری ئەوەی خۆی و کەسوکارەکەشی بناسرێنەوە، ئه و ئێستا داوای ئەوە دەکات خێزانەکەی بەرێتە ئەڵمانیا تا ئەوانیش لە مەترسی دوربخاتەوه و خۆشی لە تەنهایی ڕزگای ببێت.
ئێستا عومەر دەڵێت، چەندین مانگە قسەی لەگەڵ نادیە موراددا نەکردوە ئەوەی من و خێزانەکەشم کردومانە بۆی لێی پەشیمان نین، چونکە توانیومانە زەردەخەنەیەک بگەڕێنینەوە بۆسەر لێوی خێزانێک، گەڕاندنەوەی ئه و پێکەنینەش گرنگ نییە کێ دەیکات.
لە کتێبەکەی نادیە مورادا (عومەر عەبدولجەبار) کارەکتەرێکی سەرەکییە، بەڵام بەناوی (ناسر)ەوە ناسیێنراوه و ڕۆڵ دەبینێت.
PUKmedia کوردساتنیوز- وەرگێڕانی- کیسرا ئەحمەد[1]
#06-10-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,307
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 06-10-2018
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 06-10-2018 (6 年份的)
党: ISIS
城市: 辛贾尔
城市: 摩苏尔
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 06-10-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on06-10-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览4,307
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1108 KB 06-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,482
图片 105,500
书籍 19,430
相关文件 97,449
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!