چێرمک ناوەکی کراوە بە تورکی (ئازیزیە یا لیجا)، بە کارنەک یا کارێزی ژووروو ناوی دەهێنرێت. ناوچەکەی سەربە پارێزگای #ئەرزەروم#ی باکووری کوردستانە. 16کم لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە.
ساڵی 1990 کراوە بە ناوچە 49 گوند و 13 مەزرەی هەیە. لە چێرمک ژمارەکەی زۆر ئەرمەنی هەبوون لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا کوژراون. هەروەها دەوڵەتی تورک ماڵ و سامانی کوردان و ئەرمەنییەکانیان تاڵانکردووە و دابەشیانکردووە بەسەر ئازەرییەکانی سەربەخۆیان. ژمارەیەکی زۆری دێری ئەرمەنییەکانیان ڕووخاندووە و کردوویانن بە مزگەوت. بەرزی چێرمک لەڕووی دەریاوە. 1.812 مەترە.
ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ناوەندی چێرمک 18000 کەس و لە گوندەکانی و بەگشتی 30000 کەسن