图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  529,123
图片
  107,088
书籍
  19,904
相关文件
  100,374
Video
  1,470
语言
کوردیی ناوەڕاست 
302,365
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,838
فارسی 
8,876
English 
7,303
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,132
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
小组
中国的
传记 
4
文章 
3
的地方 
2
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
311
PDF 
30,247
MP4 
2,381
IMG 
195,723
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)

ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)
دەقی ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#:
جڤاتی 18ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ڕۆژانی 26-28ی ئۆکتۆبەری 2018دا بە بەشداریی ئەندام و میوانانی ک.ن.ک، لە ژێر درووشمی (بەئامانجی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی) بەڕێوەچوو. لە سەرانسەری ئەوروپا، لە ڕوسیاوە هەتا ئوسترالیا، ئەندامانی ک ن ک و نوێنەرانی ڕیکخراوە کوردستانییەکان بەشدار بوون. هەروەها لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەلێک کەسایەتی و پارت و ڕێکخراو ئامادەی کۆبوونەوەکان بوون و پەیامی خۆیان سەبارەت بە دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی لە جڤاتی گشتیدا ڕاگەیاند. تەوەری سەرەکی لە سەرەتای وتووێژەکاندا بە گشتیی بارودۆخی ئێستای کوردستان بوو. لەو چوارچێوەیەدا ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی سیاسەتی جیهانیی لەسەر کوردستان هاتە بەر باس و وتووێژ. لە لایەکی ترەوە دۆخی ڕێکخراوەیی ک ن ک هەڵسەنگێندراو لەو بارەیەوە بڕیاری گرنگ دران.
نوێنەرانی گەلی ئاسوری-سریانی-کلدانی باسی بارودۆخی ئاسوریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد، سەرنجیان ڕاکێشایە سەر پتەوکردنی هاوکاریی نێوان کوردان و ئاسوری. هەروەها نوێنەرانی پێکهاتەی زەردەشتی، عەلەوی، ئێزدی، یارسانی، فەیلی، بە فراوانی و بە دەنگێکی بڵند بەشداری جڤاتی گشتیی 18 بوون و جەختیان لەسەر مافی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەریی کردەوە. ژنان بە فراوانی باسی داخوازییە دیموکراتیکەکانیان لە هەندێ پارچەی کوردستاندا هێنایە زمان.
لە کوردستان:
شیکردنەوەکان لەسەر بارودۆخی کوردستان لەسەر بنامای یەکێتی ناوخۆیی کران.بە تایبەتی هەڵوێستی هێرشکارانەی تورکیاو ئێران بە وردی دەستنیشان کران.کاریگەریی ئێران لەسەر سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق و سوریا و کاریگەریی ئەنجامە خراپەکانی ئەو سیاسەتە لەسەر کوردستان، وەک مەترسیەکی گەورە باسکرا.رەفتار و کردە دوژمناکارییەکانی تورکیاش لە هەموو ڕوویەکەوە هاتە بەر باس.تورکیا و ئێران لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان بە هاوکاریی یەکتر دژایەتی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان ئەکەن، تاکو بتوانن زۆرترین زیان بە بزاڤی نیشتیمانی و نەتەوەیی کوردستان بگەیەنن.داگیرکاریی تورکیا لە #عەفرین# و دەورەبەری، هەروەها لە نێوان باشوور و ڕۆژهە تی کوردستان وەک هەرێمی برادۆست و دەوروبەری، ناوچەی بادینان و شارۆچکەو گوندەکانی ئەو دەڤەرە کە چەندین بنکەو بارەگای هێزەکانی تورکیای لێکراوەتەوەو دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەکارئەهێنرێن، وەک هەڕەشەیەکی مەزن دەستنیشان کران.
رووداوەکانی 16ی تەموزی 2017 کاتێک کە سوپای عێراق و #حەشدی شەعبی# بە هاوکاریی دەوڵەتانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر باشووری کوردستان، ئێستا بووە بە کێشەیەکی نەتەوەیی.دوای ئەو هێرشانە گۆڕانکاریی لە سنووری باشووری کوردستاندا ڕوویاندا.هێزەکانی عێراق زۆر ناوچەیان داگیر کرد.ئەو ڕووداوانە هەر بە تەنیا پرسی باشووری کوردستان نین و نەبوون، بەڵکو کاریگەرییان بەسەر بارودۆخی هەموو کوردستانەوە هەیە.بە کورتی ئەتوانین بڵێین داگیرکەران ڕیفراندۆمیان کردە بیانوو بۆ تێکدانی باشووری کوردستان.هەروەها ئەو هێرش و داگیرکاریانە تورکیا هاندا کە زیاتر دەستدرێژی بکات و درێژە بەو هێرشانە بدات.داگیرکردنی عەفرین لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەچوو. واتا ذاگیرکردنی عەفرین بەردەوامیی داگیرکردنی #کەرکووک# بوو.لە لایەکی ترەوە ئێرانیش هەنگاوی خۆی ناو بە بەرچاوی ئێمەی کوردان و هەموو دنیاوە لە 7ی ئەیلولدا هێرشی کردە سەر پارتەکانی ڕۆژهە تی کوردستان لە شاری #کۆیە# و لە ڕۆژێکدا 26 شۆڕشگێڕی کوردی کۆمەڵکوژ کرد. هەر لە هەمان ڕؤژدا 3 شۆڕشگێڕی تری لە سێدارە دا و سیانی تریشی لە #سنە# شەهید کرد. ئێران بە هێرشانەی ئەوەی دووبارە کردەوە کە لە کوشتنی کورداندا سنوورکان ناناسێ.
تورکیا و ئێران بە هەمانهەنگی سیاسەتی ئابڵوقە لەسەر کوردستان پەیڕوە ئەکەن، ئامانجیان تێکشکاندنی دۆزی کوردستانە. تورکیا و ئێران بە پراکتیکی لە ناوخۆی و تشدا هێرشی تاوانکارانە ئەکەن.گرتن، کوشتن، لە سێدارەدان، تا نکردن، سوتاندن و وێرانکردن، کردەی ڕۆژانەیانە. تورکیا و ئێران پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆشیان لەگەڵ ئەمەریکاو ڕوسیاو هاوکارەکانیان دژی کوردان بەکار دێنن.بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان زیاتر چواردەوری بزافی نیشتیمانی نەتەوەیی کوردستان بەرتەنگ بکەنەوە.حکومەتی تاران و ئەنکەرە بەردەوام فشاری زیاتر ئەخەنە سەر بەغداو شام تاکو زیاتر دەست بخەنە بینەقاقای خەڵکی کوردستان.
لەژێر ڕۆشنیایی ئەم ڕاستیانەدا، لە لایەکەوە لە کوردستان بەرخۆدانێکی بێوێنە هەیە.بەلام لە لایەکی ترەوە کێشەو قەیرانەکان قووڵتر بوونەوە.بێگومان
چارەسەرنەکردنی قەیرانەکانی کوردستان بە گشتی ئاستەنگ ئەخەنە بەردەم تێکۆشان لە دژی نەیاران و دەرفەتیان بۆ ئەڕەخسێنێن کە لە هەر ڕوویەکەوە دەرفەتیان هەبێت هێرشەکانیان فراوانتر بکەن.ئەم بارودۆخەش لە جڤاتی گشتیدا هەڵوەستەی لەسەر کرا.هەڵسەنگێندراو کەوتە بەر ڕەخنەو وەک مەترسیەکی مەزن ئەژمار کرا.هەر لەبەر ئەو هۆیەش بۆ جڤاتی گشتیی 18ی ک ن ک درووشمیبە ئامانجی گەشەپێدانی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆییهەڵبژێردرا.کە مەبەست لێی بەهێزکردن و باش کردنی بەرەی ناوخۆیە.هەنگاوی یەکەمینیش بۆ ئەو پرسە گەشەپێدانی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆییە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
کوردستان لە ناوجەرگەی ڕۆژهە تی ناوەڕاستایە.تورکیا و ئێرانیش زۆر نامرۆڤانە بەردەوامن لە سیاسەتی داگیرکاریانەی خۆیان.هەردوو حکومەتی عێرا ق و سوریا بێ ئیرادەن و بوونە پاشکۆی سیاسەتەکانی ئێران و دژی بەڕێوەبەرێتی ڕۆژاواو باشوور بەکارئەهێنرێن.و تە عەرەبیەکانی دۆستی ئێران و تورکیاش لەسەر سیاسەتی شۆڤێنی و دواکەوتوویی خۆیان بەردەوامن.سەرەڕای ئەم هەموو کێشە و ئاڵۆزی و قەیرانانەی دەوڵەتانی داگیرکەریش، خەڵکی کوردستان لە ڕووی ئامادەیی و بوون و سیاسەتەوە، بزاڤێکی بەهێزی ئەو ناوچەیەیە.لە ئێستادا دەوڵەتە گەورەکانی دنیا لە ناوچەکەدا، حسابێکی زۆر بۆ ئەو دینامیکە کوردستانییە ئەکەن.هەبوونی ئەو هێزە جیهانی و نێودەوڵەتییانە، هەرچەند ئەگەر لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆشیان بێت،لە ئەنجامدا پێویستیان بەو دینامیکە هەیە.بە شێواز و فۆرمی جۆراوجۆر پەیوەندی خۆیان لەگەڵ هێزە کوردستانیەکان ڕێکئەخەن.ک ن ک داوا لەو هێزە گەورانە ئەکات کە لە ناوچەکەدان، سیاسەتی خۆیان لەسەر زیانگەیاندن بە بزاڤی نیستمانی و نەتەوەیی و خەڵکی کوردستان لە هەرێمەکەدا دانەڕێژن و لەو چوارچێوەیەدا سیاسەتێکی ڕوون و پۆزەتیڤ بەڕێوەببەن.بێگومان دانوستانی دۆستانە لەگەڵ دینامیکە کوردستانییەکان بۆ ئەوانیش سودمەند ئەبێت.هەروەها پێویستە هێزە کوردستانیەکانیش لەگەڵ ئەو هێزە نێودەولەتیانە لە پەیوەندیەکی هاوسەنگ و هاوبەرژەوەندیدا بن.
لەسەر ئاستی دنیا:
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزگایەکی گەورەی نێونەتەوەییە.بەداخەوە ئەم دەزگایە لە ئاست دۆزی خەڵکی کوردستاندا بێدەنگ و بێهەڵوێستە و ئەرکی مرۆڤانەی خۆی لەو بارەیەوە بەجێ ناگەیەنێت.ک ن ک داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەکا کە لە چوارچێوەی نۆرمی دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی، مافی مرۆڤ و ئەخلاقیدا، لەسەر پرسی کوردستان هەڵوێستە بکەن و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان تاکو ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستان بسەلمێنن.ک ن ک داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەکا کورسیەکی نوێنەرایەتی بدەن بە خەڵکی کوردستان.ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ئەو داخوازییە بە کردار جێبەجێ بکرێت.
پرسی یەکێتیی نەتەوەیی:
ک ن ک وەک هەموو جارێک ئەم پرسە لە سەرەوەی ڕۆژەڤی خۆیدا دائەنێت و لە دۆزی کوردستاندا وەک پرسێکی مان و نەمان حساب ئەکات. بەداخەوە تا ئێستاش پێشکەوتنێکی بەرچاو لەم ڕووەوە نەهاتۆتە دی.ئەمەش کەموکووڕیەکی گەورەی هەموو لایەنە کوردستانیەکانە.ک ن ک لە داهاتوودا زیاتر لەسەر ئەم پرسە ڕائەوەستێ و کاری جدیی بۆ ئەکات.هەروەها ک ن ک داوا لە دینامیکە کوردستانیەکان ئەکات لەبەرامبەر یەکتر زمانێکی ئارام و درووستکەر و نیشتمانیانە بەکار بێنن.دەستەواژەی نێگەتیڤ بەرامبەر یەکتر بەکار نەهێنن، چونکە ئەبێتە هۆکاری لێکدوورکەتنەوە.ک ن ک لە جڤاتی 18دا سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە بەشداریی هێزە کۆمە یەتییەکان لەم پرسەدا زۆر گرنگە.
رێکخستنەوەی ک ن ک:
2019 بیستەمین ساڵوەگەڕی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە. جڤاتی گشتیی ک ن ک لە بیستەمەین ساڵوەگەڕیدا بەڕێوەئەچێت. ک ن ک لە 1999وە لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندایە. لەگەڵ هەموو بێ ئیماکانیەتیی، کەموکووڕی و هەلەیەکیشدا، ئەوا نزیکەی 20 ساڵە بۆ یەکێتییەکی ناوخۆیی بە هەموو توانایەوە لە تێکۆشاندایە. ک ن ک بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی، بەرەنجی ئەندامە خۆبەخشەکانی بەردەوام لە کاردایە.ک ن ک دەستکەوتێکە، ک ن ک باخچەیەکە بە ڕەنجی هەموو ئەندامەکانی دامەزراوە.هەربۆیە پێویستە بپارێزرێت.لەسەر بنەمای ڕوانین وداخوازی هەموو ئەندامانی، پێویستە ک ن ک لە 20 ساڵەی خۆیدا ڕیفۆرمێکی جدیی بکات. لە ڕووی پڕۆگرام، فۆرم و سترەکتورەوە پێویستی بە نوێبوونەوەو گۆڕینی هەمەلایەنە هەیە.بەو بیروباوەڕەوە ک ن ک ئەتوانێ لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی دۆزی کوردستاندا هەنگاوی گەورە بنێ. لەو چوارچێوەیەدا ئەبێ لە ڕووی داڕشتنی بەڵگەی سترایژی نەتەوەییەوە نویکاریی بکات، هەروەها لە ڕووی سیاسی، ئابووری، سەربازی و پەیوەندییەوە بتوانێت بەڵگەی ڕێپیشاندەر پێشکەش بکات.
چالاکییە بڕیار لەسەردراوەکان:
ک ن ک وەکو هەموو ساڵێک بەردەوام ئەبێت و کارو خەباتی و پلانسازیی خۆی جێبەجێ ئەکات.لە مەودای ساڵی 2019دا کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسیی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکان ئەکتیڤتر ئەکات و دیپلۆماسییەکی بەهێزتر بەڕێوە ئەبات.لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە شاندی جۆراو جۆر بانگهێشت ئەکرێن و لە ولاتە جۆراوجۆرەکان کۆبوونەوەو چاوپێکەوتنیان بۆ ڕێکئەخرێت.
ک ن ک بۆ ڕزگارکردنی عەفرین تێکۆشانی بەهێز ئەکات.هەروەها سەبارەت بە داگیرکاریی دەولەتی تورکیا لە باشووری کوردستان، ک ن ک خەباتێکی بەهێزتر بەڕێوە ئەبات.لەسەر پرسی ژن، پێکهاتەو باوەڕە جیاوازەکانی کوردستان، لە ڕووی سیاسی، دیموکراتیزەکردن و پرسەکانی کۆمەڵگە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی چڕتر ئەکاتەوە.بۆ پاراستن و خاوەندارێتی لە پێکهاتە ئیتنیەکانی کوردستان وەک ئاسوری و عەرەب و ئەوانی تر، درێژە بە کارو خەبات ئەدات.
ک ن ک گرنگییەکی تایبەت بە دەزگاو ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەوروپا، پەرلەمان ئەوروپاو دەزگا هاوشێوەکان ئەدات و بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە گەڵیاندا لە پەیوەندیدا ئەبێت.کۆنفرانسی نێونەتەوەیی تایبەت بە پرسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپاو و تانی جۆراو جۆر ڕێکئەخات.، بە تایبەتیش لەسەر دۆخی ڕۆژاوا و پرسەکانی ئەو پارچەیە، هەتاکو سیستەمی ڕۆژاوا بە ڕەسمی بناسرێت، کۆنفرانس و سیمیناری تایبەت بەڕێوەئەبات.
ک ن ک لە بیست ساڵەی دەستگیرکردنی سەرۆکی کەجەکە، بەڕیز عەبدو ئۆجەلان، کۆڕو سیمینار و چالاکی هەمەچەشنە ڕێکئەخات.سەرەتا بە بەشداریی و ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوەیی و نیشتیمانی، دوای ئەوەش بە بەشداری و ئامادەبوونی ناودارانی جیهانی.
#28-10-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,315
HashTag
来源
挂钩项目: 3
Publication date: 28-10-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
普罗旺斯: Netherlands
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 31-10-2018
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on31-10-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览4,315
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.155 KB 31-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  529,123
图片
  107,088
书籍
  19,904
相关文件
  100,374
Video
  1,470
语言
کوردیی ناوەڕاست 
302,365
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,838
فارسی 
8,876
English 
7,303
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,132
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
小组
中国的
传记 
4
文章 
3
的地方 
2
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
311
PDF 
30,247
MP4 
2,381
IMG 
195,723
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 诗人 传记 - 人键 - 作家 传记 - 人键 - 小说作家 传记 - 人键 - 政治活动家

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!