$باکووری کوردستان$
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشی عەلی ئەرسڵانتاش، پارێزگاری ئەرزینجان و بولەند شەنسۆی، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەمان پارێزگا، عەلی ئەرسڵانتاش ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەر هەزار و 271 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆییندا گرتووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161302/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە ئەرزینجان دەستبەسەر زیاتر لە تۆنێک هیرۆییندا گیرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە ئەرزینجان دەستبەسەر زیاتر لە تۆنێک هیرۆییندا گیرا=KTML_ImageCaption_End=
- سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشووی ئەنقەرەی #هەدەپە# و ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئیمرالی، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای تورکەوە سزای 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئەمڕۆ ڕەوانەی زیندانی کاندرە کرا.[3]
- بۆ پشتیوانی کردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپە کە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە، ماوەی 3 ڕۆژ بوو مانگرتن لە خواردن لە بینای هەدەپەی شاری ڕوحا بەڕێودەچوو، ئەمڕۆ دوای کۆتایی هاتنی مانگرتنەکە پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بیناکە و 40 کەسی دەستگیر کرد.[4]
- #بەدیشەن کارابوولاک# هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری وان بە هۆی لایک کردنی بابەتێک لە فەیسبووک، دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ کرابوویەوە. لە دانیشتنی دووەمین دادگەی سزا قورسەکانی شاری وان دەربارەی ئه و دۆسیەیە، دادگە سزای ساڵێک و 3 مانگ زیندانی کردنی بۆ ئه و ناوبراو بڕیەوە.[4]
- ئەندامی ئەنجومەنی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) و ئەندامی کۆمسیۆنی ئاشتی نوورەدین تورگوت لە شاری ئێلح دەستگیر کرا. تورگوت گوازرایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی تورکیا لە شاری #ئامەد#.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی #کەلار# پشووی ڕەسمی بۆ دەوامی دووەمی سەرجەم خوێندنگاکان ڕاگەیاند.[1]
- بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک سوپای تورک تۆپبارانی گوندی کەندەگەلی لە سنووری شارەدێی #سیدەکان#ی دەڤەری برادۆست-ی تۆباران کرد. سەرچاوەی تۆپبارانەکەی سوپای تورک لە دیوی باشوری کوردستان و لە چیای کەتکین-ی نزیک گوندی #بەرمیزە# بووە. تۆپبارانەکەی سوپای تورک، زیانی بە ڕێگای نێوان گوندەکانی کەندەگەلی-#خەلیفان#-ئالەکان گەیاند و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەنیوان ئەو گوندانەدا ڕاگیراوە.[3]
- پسپۆڕێکی تەندروستی گشتی و نەخۆشییە درمییەکان لە باشووری کوردستان هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر بەتایبەت جۆری بی.[1]
- قایمقامیەتی کەلار ئاشکرای دەکات مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئارادایە و بۆ ئه و مەبەستەش تەواوی تیمەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و بە پێویستیشی دەزانین هۆشداری بدەین بە هاووڵاتیان و ئاگاداربن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161302/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 06-12-2018=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 06-12-2018=KTML_ImageCaption_End=
- بڕیاری کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی (VIP) لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی #هەولێر#، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بە شێکی زۆر لە چالاکڤانان و تەنانەت پەرلەمانتارانیش لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نیگەرانی خۆیان لەو بڕیارە دەربڕی. هاتووچۆی هەولێریش ڕوونکردنەوە لەسەر بڕیارەکە دەدات و بە بڕیارێکی باشی دەزانێت بۆ خزمەتکردن و ڕاییکردنی مامەڵەی خەڵک.[2]
- لە یادی پێنج ساڵەی تیرۆرکردنی #کاوە گەرمیانی#، ڕۆژنامەنووسانی هەولێر لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا داوای ئاشکراکردنی دۆسیەی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان کرا.[3]
- بە بڕیاری #وەزارەتی ناوخۆ# بەشی خزمەتگوزاری خێرا کە بە VIP ناسراوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕاگیرا.[2] پاشتر وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: کردنەوەی بەشی vip بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بەردەوامدەبێت و داناخرێت.[1]
- شاندێکی #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق کۆبووەوە و سەرۆکی ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەر نایاساییە و فشار دەخەنە سەر حکومەتی هەرێم بۆ کردنەوەی بارەگاکان.[3]
- نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر، بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کێشەکانیان و پێنەدانی دەرماڵە، گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئەنجامدا، لە ڕێگەی یاداشتێکەوە داواکارییەکانیان ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.[3]
- لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر پێنجەمین ساڵی خەڵاتەکانی ڕوانگە 2018 بەڕێوەچوو و براوەکانی یەکەم و دووم و سێیەم لە بەشەکانی کورتە فیلم، کورتەچیرۆک، هونەری ڕیسایکلین، وێنەکێشان، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، فۆتۆگرافیی، دەستپێشخەری کار، پرۆگرامسازی و، هۆنراوە خەڵاتکران.[2]
- بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراویەوە 12 کەس لە شارەدێی بێتواتەی سەربە شارۆچکەی ڕانیە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە نزیک نانەواخانەی جوبەیر لە شارۆچکەی جندرێس-ی سەربە #عەفرین# تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار لەناو چەتەکان هەیە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表