$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تەرمی هەریەک لە ڕەحیم زەبیحی دەرهێنەری ناوداری کورد و کەیوان زەبیحی برای، لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەشداری جەماوەرێکی زۆری ئەو شارە و هونەرماندان و ڕۆشنبیران بە خاکسپێردران.[4]
- ئاژانس میهر-ی ئێران لە زاری عەبدوڵڵا فاتحی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای #سنە# بڵاویکردۆتەوە کە دوای بیست و چوار سەعات لە کوشتنی #ڕەحیم زەبیحی# و کەیوانی برای، پۆلیس بکوژی ئه و دوو برایەی دەستگیر کردووە. هەر له و چوارچێوەیەدا ئاژانسی ڕەسمی ئێران (ئیرنا) لە زاری سەرهەنگ ڕەسوڵ کەرەمی بەڕێوەبەری پۆلیسی #بانە# بڵاویکردەوە کە بکوژی ئه و دوو برایە کەسێکە بە ناوی ئەکبەر عەباس پوور خەڵکی شارۆچکەی مەراغەیە لە پارێزگای تەورێز و هۆکاری کوشتنەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەیەکی دارایی لەنێوان ئەکبەر و ڕەحیم و کەیوانی برای.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161305/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=5 لاوی مەریوانی لە ژووری تاکەکەسی زیندانی شاری سنە ڕاگیراون=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=5 لاوی مەریوانی لە ژووری تاکەکەسی زیندانی شاری سنە ڕاگیراون=KTML_ImageCaption_End=
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەمید پەروازە تەمەن 28 ساڵ کوڕی محەممەد، موحسێن فەرهمەند تەمەن 24 ساڵ کوڕی خوسرەو و محەممەد پەروازە تەمەن 21 ساڵ کوڕی حوسێن، هەر کامیان ماوەی 72 ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە دان و محەممەد نامداری تەمەن 33 ساڵ کوڕی حامید و سەڵمان ئەفرا تەمەن 22 ساڵ کوڕی ڕەحمەت هەر کامیان ماوەی 21 و 22 ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی شاری سنەدا، ڕاگیراون. ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزراون.[6]
- سەعات 6 و 45 خولەک و 11 چرکەی بەیانیی ئەمڕۆ، #بوومەلەرزە#یەک بە گوڕی 4.5 بەپێوەری ڕێختەر ناوچەکانی #سەرپێڵی زەهاو# و #قەسری شیرین#ی لە پارێزگای #کرماشان# هەژاند.[1]
- بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی نەهاوەند-ی لە پارێزگای #هەمەدان# هەژاند.[3]
- چالاکێکی کرێکاری بە ناوی #ئومید ئەسەدی# کوڕی محەمەد خەڵکی شاری #کامیاران# لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. ئەو چالاکە کرێکارییە بەهۆی چالاکی لە بیاڤی کرێکاری و پشتیوانی لە مافی کرێکاران، ئەم حوکمەی بە سەردا سەپاووە.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد به ناوی #کۆرش شەریفپوور# خەڵکی شاری #دیواندەرە# لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی سنەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- بومەلەرزەیەک هەردوو شارۆچکەی #کەلار# و #خانەقین#ی هەژاند.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161305/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەفر ئاستەنگی بۆ شۆفێرانی مەرزی سەیران بەند درووستکردووە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەفر ئاستەنگی بۆ شۆفێرانی مەرزی سەیران بەند درووستکردووە=KTML_ImageCaption_End=
- کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە ئێراق بانگەواز دەکات کە سێ هەزار چادری ئاوارەکانی پارێزگای #موسڵ# لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بارانبارینەوە ژێرئاو کەوتوون.[2]
- بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە شارۆچکەی #خورماتوو# بەردەوامی هەیە و ڕایدەگەیەنن تا مووچە دزراوەکەیان پێنەدرێتەوە دەست بەدەوام ناکەنەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەش دەڵێت: وەرزارەت بڕیاریداوە قەرەبووی مامۆستایان بکاتەوە، بەڵام دەڵێن هەتاوەکوو لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوی دزیکردنەوەکە تەواو نەبێت قەرەبووەکە ناکەنەوە.[4]
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، ئاستەنگ بۆ شۆفێرانی مەرزی نافەرمی سەیران بەن درووستبووە و شۆفێرانیش نیگەرانن لەبەدەنگەوە نەچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە.[2]
- لە گەڕەکی (لەتیف ئاوا) ی شاری کەرکووک، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقە لە هاوڵاتیەک کرا، پاش برینداربوونی بەسەختی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، کە پیشەی #پێشمەرگە#یە. ئەو پێشمەرگەیە ناوی عەلی عوسمان ساڵح-ە و لەدایکبووی 1989، دوای ئەوەی بەسەختی برینداربوو، لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک گیانی لەدەست داوە.[4]
- لە بەردەم پارکی #لەیلا قاسم#، لە شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، گرووپی کچانی دەستڕەنگینی گەرمیان، بە هاوکاری ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری خانزاد، پێشانگایەکی کاری دەستیان کردەوە بۆ نیشاندانی دەستڕەنگینی کچانی سنورەکە.[4]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پردی سەرەکی نێوان بەغدا - #کەرکووک# لە نزیک خورماتوو بەهۆی لافاوەوە بەشێکی ڕووخاوە، ئەوەش بووەتە هۆی درووستبوونی گرفت بۆ هاتووچۆ.[5]
- دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوەوە زیانی پێگەیەنرا، نۆژەنکردنەوەی پردی دەرە دۆینەی نێوان کەلار – #سلێمانی# دەستیپێکردوە.[3]
- کۆمەڵەی قوبانیانی کیمیابارانی #هەڵەبجە#، مەراسیمێکی تایبەت بە کۆچی دوایی هونەرمەندی سینەماکاری کورد ڕەحیمی زەبیحی سازکرد، کە تێیدا کەسوکاری شەهیدان و هونەرمەندان و چین و توێژە جیاوازەکانی شاری هەڵەبجە، ئامادەبوون.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表