$باکووری کوردستان$
- هەزارەها خۆپیشاندەر لە شاری #ئامەد# دژی هەڕەشەکانی #ئەردۆغان# و خراپیی باری ئابووری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[1]
- دادگای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزای 9 ساڵ و 4 مانگ زیندانیکردنی بەسەر مستەفا بایرام هاوسەرۆک شارەوانیی شاری خەلفەتی دا سەپاند.[6]
- پۆلیسی تورک لە ناوچەی فارقینی پارێزگای ئامەد هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان. پۆلیس لەو هەڵکوتانەدا هەر یەک لە بیلال ئەرەنفیک، عوسمان و ئامەد ئەزەری دەستگیرکرد و کەسە دەستگیرکراوەکانیان لەگەڵ خۆیان برد بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی فارقین.[6]
- لە شاری #وان# ڕۆژنامەوان #ئۆکتای جاندەمیر# لە لایەن هێزەکانی جەندەرمەی سەر بە دەوڵەتی تورک دەستگیر کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەبۆنەی ڕۆژی #ئاڵای کوردستان#ەوە لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان هەندێک چالاکی بەڕێوەدەچێت.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161313/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رۆژی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رۆژی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک=KTML_ImageCaption_End=
- حیزبی شیوعی وەکو یەکەم حزبی کوردستانی لە #کەرکووک# ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگاکەی هەڵکرد.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ڕۆژە ژمارەیەک گوندی سنوری شارۆچکەی #ئاکرێ# بۆردومان دەکەن، بەهۆیشییەوە سێ گوند لە دەڤەری زێباری چوڵکراون.[1]
- #غانم سەباح نادر#، لێپرسیراوی گشتی هێزەکانی #پێشمەرگە#ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە سنووری شارەدێکانی گوێر و قەراج و دیبگه و شارۆچکەی #مەخموور#، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی #هەولێر#ەوە لەبازگەی بازاڕگە لەسەر ڕێگای هەولێر- مەخموور دەستگیرکراوە و ڕادەستی ئاسایشی هەولێر و لەوێشەوە ڕادەستی هێزەکانی دژە تیرۆری هەولێر کرا.[2]
- هاتووچۆی #گەرمیان# بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە ڕێگای هاتووچۆی نێوان #کەلار#- #دەربەندیخان#ی داخست.[5]
- 317 ملیار دیناری پشکی مانگانەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە ڕەوانەی هەرێم کرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161313/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- خەڵکی #شەنگال# لەدژی بڕیاری داخستنی ڕێڕەوی مرۆییی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان ناڕەزاییان دەربڕی.[5]
- جارێکی تر بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لافاو ڕوو لەناوچەکانی #مەندەلی# و قەزانیەی سەربە پارێزگای دیالە دەکات.[5]
- دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی شێخ لەنگەری سەر بە شارەدێی کوکسی سەر بە شارۆچکەی #کفری# ئیدارەی گەرمیان، خانوی ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی باران بارینەوە ڕووخا.[2]
- لە گەرمیان هاوڵاتیەک دەستڕیژی گوللە لە براکانی دەکات و برایەکی کوژراو دوو برای دیکەی بریندار بوون.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە# دەڵێت، لەم ڕۆژانەی دواییدا هەندێک هەواڵ دەربارەی چوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکراونەتەوە، بەڵام ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.[3]
- جەیمس جێفری، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، پێشمەرگەی ڕۆژ بە ئاگاداری ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە چوونەتە سووریا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لەسەر ناوزەندنکردنی #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# بە تیرۆریست لەلایەن هاکان قاراچای، سەرکونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هۆشداریی دەداتە قاراچای.[2]
- لە دژی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کورستان- #پەکەکە#، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا 18 هاوڵاتی کورد دەستیان بە مانگرتنی بێ مەودا و بێ نۆبەت کرد.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表