$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئیدارەی ژینگەپارێزیی #کامیاران# و ئامانج قوربانی فەرمانبەری ئەو ئیدارەیە و چالاکی ژینگەپارێزیان دەسبەسەر کرد.[6]
- بوومەلەرزەیەک لە #کرماشان# و ناوچەکانی دەوربەری ڕوویدا و بەهۆیەوە دەیان کەس برینداربوون.[1]
- چەند ڕۆژ لەمەوبەر، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی مێهدی کانی سووری و بارزان بابەکری خەڵکی گوندی کانی سوور سەر بە شاری #بانە# لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو مێرمنداڵە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.[6]
- زانیار زمیران، فەرمانبەری ئیدارەی گشتیی ئاوی ناوچەی کوردستان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- بۆ یەکەمجار لە مێژووی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ، 6ی کانوون یادی دامەزراندنی سوپای داگیرکەری ئێڕاق، نەکرایە پشووی فەڕمی.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165056/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=06-01-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165056/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ڕەوشی دارایی بە بەراورد بە ساڵانی شەڕی #داعش# و نەناردنی بودجە لەلایەن بەغداوە بەرەو پێشتر ڕۆشتووه و هەموو پێشبینیەکانیش بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێم لەرووی ئابوورییەوە گەشبینانەیە.[2]
- هەردوو پارتی و یەکێتی ڕایانگەیاند کە کادرە گیراوەکانی هەردوولا ئازاد دەکرێن.[1]
- بوومەلەرزەیەک لە باشووری کوردستان ڕوویدا و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان هەستی پێکرا.[1]
- کاژێر 5:30 خولەکی ئەمڕۆ (یەکشەممە 6-1-2018) لە گەڕەکی ئاشتی لە #قەڵادزێ# ژن و پیاوێک کە خاڵۆزا و پورازی یەکدین لە ڕووداوێکدا کوژران.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندی گۆرهیۆک کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری باب شەڕیکی قورس لە نێوان #شەڕڤان#انی ئەنجومەنی سەربازی باب و چەتەکانی قەڵغانی فورات سەر بە دەوڵەتی تورک ڕوویداوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: جێبەجێکردنی بڕیاری کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانمان لە سوریا پەیوەستە بە کۆتایی هێنان بە گروپی داعش له و وڵاتە و پارێزگاریکردن لە کورد لە سوریا.[2]
- بە بۆنەی جەژنی 98 ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عیراق بەیانی ئەمرۆ #بەرهەم ساڵح# تاجە گوڵینەی لە سەر گڵکۆی سەربازی ون دانا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表