图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  531,049
图片
  107,575
书籍
  20,010
相关文件
  100,975
Video
  1,471
语言
کوردیی ناوەڕاست 
303,155
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,915
هەورامی 
65,847
عربي 
29,357
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,077
فارسی 
8,979
English 
7,418
Türkçe 
3,605
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,483
Pусский 
1,133
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
小组
中国的
传记 
7
的地方 
3
文章 
3
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
323
PDF 
30,524
MP4 
2,395
IMG 
196,596
传记
巴赫特雅尔·阿里
的地方
萨勒马斯
传记
马斯图拉·阿达兰
传记
尼扎米
پانۆرامای ئابوری ساڵی 2018ی باشوری کوردستان
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

پانۆرامای ئابوری ساڵی 2018ی باشوری کوردستان

پانۆرامای ئابوری ساڵی 2018ی باشوری کوردستان
لە ساڵی 2018دا چەندین ڕووداوی ئابوری لە باشوری کودستان ڕوویاندا، کە دەتوانین بڵێین، هەم ساڵی گەمارۆی ئابوری بوو لەسەر هەرێمی کوردستان و هەم ساڵی کەمبوونەوەی کاریگەری قەیرانی دارایی بوو لە هەرێم، بە بەراورد بە کاتی گەمارۆکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەر و قەیرانی ئابوری دوای ساڵی 2014.
لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە، لە ساڵی 2017 دا گەمارۆیەکی ئابوری لە لایەن وڵاتانی دراوسێی عێراق و حکومەتی ناوەندی عێراق-ەوە خرایە سەر هەرێمی کوردستان و هەتاوەکو ئەمساڵ ئەو گەمارۆیە درێژەی هەبوو، هەروەها لەدوای جێبەجێکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، دیسان ئابوری هەرێمی کوردستان زیانی پێکەوت و بەهای کاڵان بەرزبووە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق و ناردنی بڕێک پارەی مانگانە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، تا ڕادەیەک کاریگەری قەیرانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان، کەمبوویەوە.
لە پانۆرامای ڕووداوە ئابورییەکانی ساڵی 2018 تیشک دەخەینە سەر گرنگترین ڕووداوە ئابوریەکانی هەرێمی کوردستان.
لە ڕۆژی 2ی مانگی شوبات، ئەمساڵ، حکومەتی ئێران بڕیاریدا بە کردنەوەی دەروازەی سنوری پەروێزخان و حاجی هۆمەران، کە لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ساڵی ڕابردووەوە ئەو دەروازە سنورییانەی داخستبوو، بە کردنەوەی ئەم دەروازە سنوریانە جموجۆڵی ئابوری لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران دەستیپێکردەوە.
لە ڕۆژی 2ی شوبات، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی هەردوو دەروازەی سنوری پەروێزخان و حاجی هۆمەران، حکومەتی عێراق بە بیانووی تۆمارنەکردنی دەروازە سنورییە لاوەکییەکان لە #وەزارەتی ناوخۆ#ی عێراق، بڕیاریدا سەرجەم دەروازە سنورییە لاوەکییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران دابخرێن، ئەو بڕیارەش دەروازە سنورییەکانی شۆشمێ، لەسنوری شارەدێی بیارەی سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە# و هەڵاڵاوا و توتمان، لە سنوری شارۆچکەی #پێنجوێن# و پشتە لە سنوری شارەدێی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، دەگرێتەوە، ئەم بڕیارەش لەگەڵ ئەوەی زیانی ئابوری گەیاند بە هەرێمی کوردستان، زیانی بەو کۆمەڵێک خەڵکی زۆر گەیاند کە بژێوییان لەسەر ئەو دەروازە سنوریانە پەیدا دەکرد، هەروەها بڕیارەکە لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەدا بوو، کە حکومەتی عێراق، بۆ فشارخستنەسەر هەرێمی کوردستان، لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە دەریدەکرد.
لە ڕۆژی 21ی شوبات داعەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، لە پەرلەمانی هەرێێمی کوردستان، لە دانیشتنی پەرلەماندا، ئاشکرای کرد، کە بڕی 60 ملیۆن دۆلاری پارەی پترۆدۆلاری #کەرکووک# دیارنییە و چووەتە سەر حسابی تایبەتی نەجمەدین کەریم، پارێزگار پێشوی شاری کەرکووک، بابەتی دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بووە ڕۆژەفی زۆرێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەرچەند لیژەی بۆ پێکهات و لە دادگای #هەولێر# لێکۆڵینەوەی لەسەرکرا، بەڵام پاش ماوەیەک بێدەنگی لێکرا و ئەو کەیسە بە نادیاری مایەوە.
ڕۆژی 7ی ئازار، جوتیاران، لەبەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە شاری هەولێر، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ پێدانی پارەی گەنم پێیان، پرسی پارەی گەنمی جوتیاران، پرسێکی ئابوری نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقە، لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق پارەی بەو جوتیارانەی هەرێمی کوردستان نەداوە، کە لە ساڵی 2014 تا 2017 گەنم-یان بە #وەزارەتی بازرگانی# عێراق داوە، ئەو پێنەدانی پارەیەش تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی کراوە، جوتیارانیش داوایان دەکرد، کە ئەو پرسە لە تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت.
لەڕۆژی و 2 1ی ئازاردا چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان لە کەمئەندامان و مامۆستایانی ناڕازی و زانایانی ئاینی و نوێنەر 14 ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی، لە شاری #سلێمانی# و شار و چارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، دژی پڕۆژەیاسای نوێی خانەنشینی کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گفتۆی لەسەر دەکرا، ناڕەزایەتی نیشاندرا، ئەویش بەهۆی ئەوەی خانەنشینی پلەباڵاکان بە 80%ی موچەی بنەڕەتییان دیاریکرابوو، هاوڵاتیان داوایاندەکرد، کە مووچەی خانەنشینی پلەباڵاکان کەمبکرێتەوە و خانەنشینی پەرلەمانتارانیش نەمێنێت، بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانەوە ئەو هەموارکردنەوەیەی یاسای خانەنشینی ڕاگیرا.
ڕۆژی 19ی ئازاردا، حکومەتی ناوەندی عێراق، بڕی 317 ملیار دینار 540 ملیۆن و 465 هەزار دینار، بۆ هەرێمی کوردستان نارد، ئەمەش لەدوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندییەوە هات،کە لە لە دوای ڕیفراندۆمەوە ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی بوو، هەروەها یەکەمجار بوو، کە حکومەتی عێراق پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لەدوای ئەوەی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق، لە بەرامبەر سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ساڵی 2014 وە ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتبوو.
ناردنی ئەو پارەیە، وایکرد تا ڕادەیەک پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، هەروەها بووە هۆی ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامبدەن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی پاشەکەوتی مووچە هەڵبگیرێت.
ڕۆژی 28ی ئازار، لەژێر فشاری خۆپیشاندانەکانی فەرمانبەراندا، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شاری هەولێر، سیستمی نوێی مووچەی ئاشکرا کرد، کە تێیدا پاشەکەوتی مووچە کەمکرابووەوە بڕیار درابوو، هەر مووچەیەک لە 400 هەزار دینار کەمتربێت پاشەکەوت نایگرێتەوە، ‌زۆرترین ڕێژەی پاشەکەوت 30% دەبێت، ئەویش بۆ بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزیرەکانە، مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی تاوەکو ملیۆنێک و 500 هەزاریش لە 25% زیاتر نابێت، ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێم، تا ڕادەیەک فشاری ئابوری سەر مووچەخۆرانی هەرێمی کەمکردەوە و جوڵەی ئابوری خستەوە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
بەهۆی ئەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان، بەشی پێداویستی ناوخۆ ناکات، ئەم بڕیارەی حکومەتی ئێران، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ هەبوو لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک کە نرخی کیلۆیەک تەماتە بەرزبوویەوە بۆ دوو هەزار دینار، کە پێشتر بە کەمتر لە هەزار دینار بوو.
ڕۆژی 23ی حوزەیران، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کە لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 310 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، لە 82%ی گەشتیاران لە خوارو و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون، لە 13% لە ئێران و لە 5% لە وڵاتانی بیانییەوە هاتوون، هاتنی ئەو گەشتیارانە کاریگەری لەسەر بوژانەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەبوو، کە مێک لە قورسایی قەیرانی دارایی لەسەر شانی کاسبکاران کەمکردەوە.
ڕۆژی 28ی ئەیلول، حکومەتی عێراق، سێ خاڵی گومرگی لە نێوان کەرکووک- هەولێر، کەرکووک- سلێمانی، #موسڵ#- #دهۆک#، دانا و گومرگ-یان لەو شمەکانە وەردەگرت، کە لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی شارەکانی ناوڕاست و خواروی عێراق دەکران، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شمەک لە شاری کەرکووک و شارەکانی خواروی عێراق و ئاستەنگکردنی هەناردەی شمەک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ شارەکانی دیکەی عێراق.
ڕۆژی 15 تشرینی یەکەم، بەهۆی ئەو ئابڵوقە ئابورییەی لەلایەن ئەمیرکا-وە خراوەتە سەر وڵاتی ئێران، حکومەتی ئێران هەناردەی 15 جۆر ماددەی خۆراکیی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرد.
ڕۆژی 28 تشرینی یەکەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی عێراقی پەسەندکردووە و ناردی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردنی، لە پڕۆژە یاسای بودجەدا، هەروەک ساڵی پار بودجەی هەرێمی کوردستان بە 12.68 دیاریکرابوو.
لە ڕۆژی 31ی تشرینی یەکەم، خولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، وەک پێشینەی خانەنشینی، هەر پەرلەمانتارێک بڕی 48 ملیۆن دیناری پێدرا، پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە پەرلەمانتاران ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونەوەو ناڕەزایەتی ئەنجامدرا، بەڵام هیچ پەرلەمانتارێک وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی ڕەتنەکردەوە.
ڕۆژی 11ی تشرینی دووەم، هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ وڵاتی ئێران ڕاگیرا، ئەوەش لەژێر فشاری خولی دووەمی گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا هات لەسەر ئێران.
ڕۆژی 16ی تشرینی دووەم، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی نەوتی شاری کەرکووک، لەڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی بکرێت، ئەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کەرکووک، لەدوای ئەوەوە دێت، کە ماوەی ساڵێکە هەناردەی نەوتی کەرکووک ڕاگیرابوو.
ڕۆژی 23 ی تشرینی دووەم، لەشاری سلێمانی، بە بەشداری 180 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، سیانزەهەمین، پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە.
ڕۆژی 4ی کانونی یەکەم، وەرگرتنی گومرگ لە خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوڕاست و خواروی عێراق ڕاگیرا، بەڵام خاڵە گومرگییەکان هەڵنەگیرا.[1]
#23-12-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,283
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 23-12-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 23-12-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( هاوڕێ باخەوان 23-12-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-12-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览2,283
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.185 KB 23-12-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
巴赫特雅尔·阿里
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
萨勒马斯
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
马斯图拉·阿达兰
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
尼扎米
新项目
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  531,049
图片
  107,575
书籍
  20,010
相关文件
  100,975
Video
  1,471
语言
کوردیی ناوەڕاست 
303,155
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,915
هەورامی 
65,847
عربي 
29,357
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,077
فارسی 
8,979
English 
7,418
Türkçe 
3,605
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,483
Pусский 
1,133
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
小组
中国的
传记 
7
的地方 
3
文章 
3
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
323
PDF 
30,524
MP4 
2,395
IMG 
196,596
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - Education level - 传记 - 人键 - 政治犯 传记 - 人键 - 作家 传记 - 人键 - 小说作家 传记 - 人键 - 诗人 传记 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - - 苏莱曼尼亚

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!