图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ساڵی 2018 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ساڵی 2018 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
统计和调查

ساڵی 2018 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
统计和调查

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، قەیرانی ئابووری، قەیرانی سیاسی بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی حکومەتەوە، بێکاری، دۆخی سەرمایەگوزاری و قەیرانی ئابوروی مۆری خۆیان لە ساڵی 2018 دا. لەو ساڵەدا گەل بە خۆپیشاندان ناڕەزایەتیی خۆیان نیشاندا، گەمارۆی ئابووریی نێودەوڵەتیی بەسەردا سەپێنرا، ناکۆکیی ئیتنی ڕوویاندا، قەیرانی ئاو، قەیرانی کەرتی تەندروستی و ناکۆکیی ناوخۆیی وایانکرد گەل لە دژی ڕژێم ڕاپەڕێت.
ساڵی 2018 بە خۆپیشاندانی جەماوەری دەستیپێکرد
ساڵی 2018 لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خۆپیشاندانی جەماوەری دەستیپێکرد. خۆپیشاندانەکان 27ی کانوونی یەکەمی 2017 / 6ی بەفرانبار لە شارەکانی مەشهەد و خوراسان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەستیان پێکرد و بە دوایدا خۆپیشاندان لە #کرماشان#، ڕەشت، ئیسفەهان و قوم و 160 شاردا بڵاوبوویەوە. هۆکارەکانی خۆپیشاندانەکان بۆ هەڵاوسانی زۆر، بێکاری و هەڵسوکەوتی خراپ و پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران دەگەڕانەوە. خۆپیشاندانەکان ماوەی مانگێک بەردەوام بوون. لەئەنجامدا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون. ژمارەی ڕاستەقینەوەی کەسە کوژراوەکان هەرگیز ئاشکرا نەکران. ناوی 28 کەس لە میدیاکانی دەرەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرانەوە. 9 کەس لە کوژراوەکان ئەو کەسانە بوون کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون و لە زیندانەکاندا لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرابوون. ئەو کەسانەش بریتی بوون لە سینا قەنبەری تەمەن 23 ساڵ لە زیندانی ئێوینی تاران، وەحید حەیدەری تەمەن 23 ساڵ لە زیندانی شاری ئەراک، ئاریا ڕوزبەهی بابادی، سارۆ قەهرەمانی تەمەن 24 ساڵ لە #سنە#، کیانوش زەندی تەمەن 24 ساڵ لە سنە، عەلی پولادی تەمەن 26 ساڵ لە چالووس، شەهابەدین ئەبتەحی زادە تەمەن 20 ساڵ لە ئەراک، فروزان جەعفەر پور تەمەن 27 ساڵ، تالب بەستامی خوێندکاری کۆلیژی پزیشکی خەڵکی #ئیلام#.
لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر #عەفرین# ئیدانەکران. نوێنەرانی #بۆکان# و #مەهاباد# لە پەرلەمانی ئێران ناڕەزایەتییان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین خستەڕوو. ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان، ڕۆشنبیران، نووسەران و سیاسەتمەدارانی #ورمێ# داوای داخستنی کونسوڵخانەی تورکیایان کرد.
نزیکەی 250 مامۆستای زانکۆکان هێرشەکانی سەر عەفرینیان ئیدانە کرد. 7 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بانە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشەکانیان ئیدانە کرد. لە تاران ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا کۆبوونەوە و هێرشەکانی تورکیایان ئیدانە کرد. هەزار و 62 هونەرمەند ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پشتیوانیان لە عەفرین کرد. کەمپەینی پشتیوانیکردن لە عەفرین ناوی 3 هەزار و 905 کەس کەسی بڵاوکردەوە، کە بەشدارن لە کەمپەینەکەدا بۆ پشتیوانیکردن لەعەفرین.
9 منداڵ بەهۆی سەرماوە ڕەقبوونەوە
لە ئێران یەکێکی تر لە بابەتەکان، کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە ڕەقبوونەوەی 9 منداڵی کرماشانی بوون، کە لە دوای بومەلەرزەکەی کرماشان و دابینەکردنی پێداوێستی بۆیان لە سەرمادا ڕەقبوونەوە. ئەو بابەتە چووە پەرلەمانی ئێران لەوێش کاردانەوەی لێکەوتەوە. هەروەها لە دوای بومەلەرزەکە و بەهۆی پێڕانەگەیشتن و زیانە قورسە دەروونییەکانەوە، 97 هاووڵاتیی ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان خۆیان کوشت.
گوشار، ئەشکەنجە لە دژی دەروێشەکانی گوناباد
ساڵی 2018 بۆ دەروێشەکانی گوناباد ساڵێکی قورس بوو. دەستگیرکردنی ئەندامانی دەستەیەک لە دەروێشەکانی گوناباد لە کاتی ئەنجامدانی ناڕەزایەتییەکی ئارام و بەدوور لە توندوتیژی لە مانگی شوباتی 2018دا کاردانەوەی زۆری لە ناو میدیاکانی ئێران و دەرەوەدا لێکەوتەوە. لە ماوەی 4 ڕۆژدا زیاتر لە 3 هەزار دەروێشی گونابادی دەستگیرکران. ڕژێمی ئێران یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی دەروێشەکانی گونابادی بە ناوی نێعمەتوڵا ڕیاحی دەستگیر کرد، کە ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. دەیان دەروێشی تری ژن و پیاوی گونادی لە زیندانی ڕژێمی ئێراندا بە قورسی ئەشکەنجەی جەستەی و دەروونی کران.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕاپۆرتی بڵاوکردەوە
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە پیشێلکارییەکان لە بواری، ئازادیی ئایین و ڕادەربڕین، جیکاریی ڕەگەزی، لەسێدارەدانی ئەو کەسانە کە لەکاتی ڕوودانی تاواندا تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە، سزادانی دژە مرۆییانەی وەک قامچی لێدان، بڕینەوەی دەست، کوێرکردنی چاو، پێشێلکردنی مافەکانی زیندانیان، ئەشکەنجەی دەروونی لەکاتی لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردندا، ڕێگریکردن لە زیندانییان بۆ چارەسەریی پزیشکی کراوە. گەرچی تاوەکو ئێستا ئامارێکی ڕوون لە بارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی 2018 دا لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە سێدارەدراون لە بەردەستدا نییە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی 64 کەس بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە سێدارەدراون.
مانگرتنی #کۆڵبەر#ان و دوکاندارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەهۆی سیاسەتی ئابووریی ئێران بەرامبە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەل ناچارە بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆی بازرگانی و کاسبی لەسەر سنوورەکان بکات. ئێران لە مانگی شوباتدا خاڵە سنوورییەکان، کە شوێنی بازرگانیی هاووڵاتییان بوون لە بانە داخست. لە دژی ئەوەش هاووڵاتییانی بانە مانگرتنی گشتییان ئەنجامدا. ئەو چالاکییە نزیکەی هەفتەیەک بەردەوامبوو. بە دوای ئەوەدا ناڕەزایەتییەکان و داخستنی بازاڕ بە شارەکانی سنە، مەهاباد، کرماشان، #مەریوان# و #سەردەشت# دا بڵاوبوویەوە.
توندوتیژی لە دژی ژنان و منداڵان
بە وتەی ڕەزا جەعفەری جێگری دەزگای فریاکەوتنی کۆمەڵایەتی تەنها لە 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2018 دا توندوتیژی بەرامبەر بە 14 هەزار و 599 ژن و هەزار و 600 منداڵ ئەنجامدراوە.
دەستگیرکردن و کوشتنی ژینگەپارێزان
عەلی ڕەزا فەرهاد زادە دەرهێنەر و ژینگە پارێز لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکرا. هاوکات لەگەڵ فەرهاد زادە 14 ژینگە پارێزی تر دەستگیرکران.
لەلایەکی ترەوە چالاکوانی ژینگەپارێز شەریف باجوەر ئەندامی چالاکی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، ئومێد کۆنەپۆشی و 3 هاوکاریان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانی سەڵەسی لە نزیک مەریوان گیانیان لە دەستدا. لە ڕای گشتی دا کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوانبارە بە کوشتنی ئەو کەسانە.
پزیشکەکانیش بێکارن
رووداوێکی تر لە ئێران بووە جێگای سەرنج، ئەویش هاوکات لەگەڵ زۆربوونی ڕێژەی بێکاری، بێکاربوونی 10 هەزار پزیشک و کارمەند و دەرچووی کۆلێژەکانی پزیشکی بوو.
چڕکردنەوەی گەمارۆکانی لەسەر ئێران
رووداوێکی تری ساڵی 2018 بۆ ئێران، کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا بوو لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و سەپاندنی سزای تری ئابووری و گەمارۆی ئابووری و تەکنەلۆژیایی ئێران بوو لەلایەن ئەمریکاوە. ئەوەش چەندین قەیرانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی بە دوای خۆیدا هێنا. لە 5ی نۆڤەمبەردا ئەمریکا خولێکی تری لە سزاکانی خۆی بەسەر ئێراندا سەپاند. بەوەش ئێران ناتوانێت نەوت بفرۆشێت. ئەوانەش بوونە هۆی دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر دراوەکانی تردا. دابەزینەکە بە ڕادەیەک بوو کە لە مێژووی ئێراندا بێ وێنە بوو و بۆ ماوەیەک بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی گەیشتە نزیکەی 6 هەزار تمەنی ئێرانی.
خۆپیشاندانی مامۆستایان و شۆفێران
مامۆستایان لە مانگی ئایاردا لە ئێران بەهۆی خراپیی بژێویی ژیانیان لە بەردەم بینای #وەزارەتی پەروەردە# و بینای وەزارەتی داد دا کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک مامۆستا دەستگیرکران. محەمەد حەبیبی ئەندامی سەندیکای پیشەیی مامۆستایان لە دوای دەستگیرکردنی سزای لێدانی 74 قامچی و 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. هەروەها بۆ هەر یەک لە 6 مامۆستای تری دەستیگرکراو سزای 9 مانگ زیندانیکردن و لێدانی 74 قامچی بڕایەوە.
سەرباری ئەو گوشارانەش لە 14ی ئەیلول / 22ی ڕەزبەردا خولێکی تر لە ناڕەزایەتی و مانگرتنی مامۆستایان دەستیپێکرد. لەوەشدا بە لانیکەمەوە 13 مامۆستای تر دەستگیرکران و 30 مامۆستای تریش بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کرابوون.
یەکێکی تر لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2018ی ئێران مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان و بەشێکی تر لە ئۆتۆمبێلەکانی تری هاتووچۆ بوو لە ئێراندا مانگی جۆزەرداندا. ئەو مانگرتنە کە بۆ ماوەی 9 ڕۆژە بەردەوامبوو سەرەتا لە 160 شاری ئێرانی لە 25 پارێزگا دەستیپێکرد و دواتر زیاتر لە 30 پارێزگا و 236 شار و شارۆچکەی گرتەوە. شۆفێران لە دژی بەرزکردنەوەی باج و گومرک، بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی ئۆتۆمبێلەکانیان مانگرتنەکانیان ئەنجامدا. لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە گشتی زیاتر لە 256 کەس لە شۆفێرە مانگرتووەکان دەستیگرکران.
خۆپیشاندانی کاسبکاران و دوکاندارانی ئێران
بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە بازرگانان و کاسبکاران و دوکاندارانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ژێر گوشارێکی زۆر. ژمارەیەکی زۆر بازرگانان و کاسبکارانی تاران، شەهریار، کەرەج، قشم، بەندەر عەباس، مەشهەد، کرماشان، قوروە و سنە لە دژی کەمبوونەوەی کار و کەسابەت و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دوکان و بازاڕیان داخست و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. ئەو خۆپیشاندانانە زۆربەی گەورە شار و ناوەندە بازرگانییەکانی ئێرانی گرتەوە.
هێرشی موشەکیی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان
رژێمی ئێران لە ساڵێ 8ی ئەیلولی 2018 / 17ی خەرمانان بە 7 مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگای ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حەدەک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حەدەکا) و بەو هۆیەوە بە گشتی 16 بەرپرس و پێشمەرگە شەهیدبوون و 40 بەرپرس و پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
هێرشی بۆ سەر مەراسیمی سەربازی لە ئەهواز
لە مانگی ئەیلول دا و لە کاتی ئەنجامدانی ڕێورەسمی سەربازی بە بۆنەی ساڵیادی شەری ئێران – عێراقەوە، لە شاری ئەهواز هێرشکرایە سەر مەراسیمەکە و بەو هۆیەوە 25 بەرپرس و سەربازی ئێران کوژران و 60 کەسی تریشیان بریندار بووو. بزووتنەوەی ئەحوازییە بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.
34 ملیۆن کەس قەیرانی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
لە ئێران 34 ملیۆن کەس قەیرانی ئاوی خواردنەوەیان هەیە. شارەکانی بەندەر عەباس، بوشەهر، شیراز، کرمان، مەشهەد و ئیسفەهان، یەزد و سیستان و بەلوچستان زۆرترین کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە. لە بەلوچستان بەهۆی وشکەساڵییەوە هەزار و 250 گوند و لە ناوەندی ئێران بەگشتی 4 هەزار گوند چۆڵکراون. لە شارەکانی خوراسانی باشوور، خوراسانی ڕەزەویی، ئیسفەهان، چەهارمەحاڵ و بەختیاریش چەندین گوندی تر چۆڵکراون و ئاماری فەرمی لەبارەی ژمارەی گوندە چۆڵکراوەکانی ئەم پارێزگایانە بڵاونەکراونەتەوە.
71 ژن کوژراون
لە ساڵی 2018دا لە ئێران 71 ژن 35 پیاو بەهۆی 'تاوانی شەرەفەوە' کوژراون. 60 ژن لەلایەن هاوسەرەکانیان کوژران، 11 ژنی تری کوژراویش دیار نییە لەلایەن چ کەس یان کەسانێکەوە کوژراون.
لەسێدارەدان و کوشتنی کۆڵبەران
بەپێی ئەو ئامارانەی تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە لەمساڵدا لە ئێران 62 کەس لەسێدارە دراون. کوشتنی کۆڵبەرانیش بێ پسانەوە بەردەوامە. لە ماوەی ساڵی 2018دا و بەپێی ئەو ئامارانەی تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە 64 کۆڵبەر کوژراون و 104 کۆڵبەری تریش بریندار کراون.
تیرۆرەکانی ئێران لە باشووری کوردستان
لەسەرەتای ساڵی 2018ەوە لە باشووری کوردستان 5 چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی تیرۆرکراون. 2 هەوڵی تیرۆرکردنیش سەری نەگرتووە. شەوی 16ی تەمووزی 2018 / 25ی پووشپەڕ ئێقباڵ مورادی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و باوکی زیندانیی سیاسیی کورد زانیار موراد لە #پێنجوێن# تیرۆرکرا. زانیاری مورادی کوڕی ئێقباڵ مورادی کە لە زیندانەکانی ئێراندا بوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو لە 8ی ئەیلولی 2018 / 17ی خەرمانان و دوای 54 ڕۆژ لە تیرۆرکردنی باوکی، لە تاران لەگەڵ لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەناهی لە تاران لەسێدارەدران.
مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کوژرانی ژینگەپارێزان لە مەریوان، تیرۆرکردنی چالاکوانان لە باشووری کوردستان، مووشکبارانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حەدەک و حەدکا لە #کۆیە#، داخستنی خاڵ سنوورییەکان و کوشتنی کۆڵبەران و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بوونە هۆی ئەوەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە 12ی ئەیلولی 2018 / 21ی خەرمانان دا مانگرتنی سەرتاسەرییان ئەنجامدا و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو سیاسەتانەی ڕژێمی ئێران دوکان و بازاڕەکانیان داخست.[1]
#30-12-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,748
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 30-12-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 30-12-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 伊朗
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 998
统计数据类型: No specified T4 558
统计数据类型: No specified T4 495
统计数据类型: 交通事故
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( نالیا ئیبراهیم 31-12-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on01-01-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):01-01-2019
URL
此产品已被浏览1,748
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!