图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,050
图片 105,633
书籍 19,663
相关文件 98,514
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پایزیش نەبێت، گەڵا گەڵا لە داری کورد هەڵئەوەرێت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پایزیش نەبێت، گەڵا گەڵا لە داری کورد هەڵئەوەرێت

پایزیش نەبێت، گەڵا گەڵا لە داری کورد هەڵئەوەرێت
#هۆمەر نۆریاوی#ی
ڕۆژانێکە مخابن لێرە و لەوێ هەر هەواڵی ناخۆشە و لە ڕێوە دەگات. لە حاڵێکدا کۆمەڵی کوردی بەدەست دەیان ئارێشە و کێشەی دەستکرد و ناوخۆوە ناڵانە،هەڵوەرینی پەڕی ئاڵتوونیی چەندان سیما و کەسایەتیی زانستیی و هونەریی،کۆمەڵ تووشی هەژان و شۆکێکی دی دەکات. هەر ئەم ماوەیە بوو کە زانستوەری کورد، دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی کە سیمایەکی هەرە دیار و ناسراوی کۆمەڵەی زانستی دێتە ئەژمار، ئۆغری خێری کرد و بۆ هەمیشە بەرهەمەکانی بە کتێبخانەی کوردی بەخشی.
مامۆستا حەمەدەمین هەورامانی،بە یەک لە سیما پرشنگدارەکانی نێو ڕووبەری چاندیی ئێمەی کورد دادەنرێت کە لە ڕێی پێنووسەکەیەوە کۆبەرهەمێکی زەنگین و گرانبایی بە بواری مێژوو و زمانی کوردی بەخشیوە.
دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی کە لە سەردەمی دەسەڵاتی نگریسی بەعسدا لە شاری بەغادا سەرچاوەی ڕاژە و خزمەتێکی بەرفرە بە سامانی فەرهەنگیی و ڕۆشنبیریی کورد دەبێت،پاش ئەوەی لە بن هەوری ئەو دەسەڵاتە ڕەشە نامێنێت و ڕوو لە ڕۆژهەڵات دەکات، لە ڕێی گەشت و گەڕانێکی زۆر بەم بەشەی نیشتماندا و دنەدانی ڕووناکبیران بۆ گەڕانەوە سەر خۆ،دەبێتە چرایەکی گەش و پرشنگدار و دەرەنجامی خەباتە چاندییەکیشی، هەنووکە بەرهەست و ڕوونە.
حەمەدەمین هەورامانی هەر لە #پاوە# و #سنە# و #مەریوان#ەوە تا بە تاران،ئەو دەمانەی لە ڕۆژهەڵات دەبێت، تەکانێک بە بزاڤی ڕۆشنبیریی ئەم ناوەی کوردستان دەبەخشێت کە دواتر بە سەدان ڕێبواری دیکە ڕێبازە پیرۆزەکەی درێژە پێ دەدەن و هەر کامە و لە گۆشە و سووچێکەوە دەبنە چرا بۆ نیشتمان و هۆبەی زانستیی کوردان.
هەر بۆیە ناوی ئەم کەسایەتییە زانستییە سەرباری هەموو گلە و ڕەخنەکانیش،بۆ هەمیشە هەر گەش دەمێنێتەوە.
شیاوی ئیشارەت پێدانە کە حەمەدەمین هەورامانی، ساڵی 1928(1307ی هەتاویی) لە ئاڵیاوای سەر بە شارۆچکەی بیارە لەدایک دەبێت.مخابن ئەم مرۆ نازەنینە ڕۆژی هەینی، 2ی سەرماوەزی 2718(23ی نۆڤەمبەری 2018)لە تەمەنی 90 و لە شاری #سلێمانی# کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی لە بیارەدا بۆ هەمیشە لە نێو خاکی نیشتماندا ستار دەگرێت.
دوا بە دوای ئەم بویەرە تاڵە، سینەماکاری ناسراوی کورد، #ڕەحیم زەبیحی# لە ڕووداوێکی گوماناوییدا هاوڕێی براکەی(کەیوان)،کامێرا زێڕینەکەی دەستی،لە وێنەگرتن دەکەوێت و پێمان دەڵێت،بەخت هەر ئەوەندەم یار بوو ئەگینا پرۆژەی زۆرترم لەسەردا بوو کە بۆ کوردان جێبەجێیان بکەم.
ئەم نیشتمانە پڕیەتی لە بەهرە و توانای ئاشکرا و شاراوە و کورد دەمێکە لە سای دەیان سینەماکاری وەک یەڵماز گۆنەی،بەهمەن قوبادی،هونەر سەلیم،جەلیل زەنگەنە، شوان عەتۆف،مەهدی ئومێد،جەمیل ڕۆستەمی، تەها کەریمی،شەهرام عەلیدی و... هەست بە شانازی دەکات و ئەرچی هێشتا خاوەنی سینەمایەک بە نێو سینەمای کوردی نیین بەڵام ئەستێرە و سیما درەوشاوەکان کەم نین.
بانە،دەمێکە بۆتە جەمسەرێکی دیار بۆ کاری سینەما و چەندان سینەماکاری ناسراوی کورد لەوێوە سەر هەڵدەدەن و دواتر بۆ هەر هەموو نیشتمان دەبنە مایەی شانازیی و ئەمڕۆکە کورد فەخریان پێوە دەکات.
ڕەحیم زەبیحی،ساڵی 1971 (1350ی هەتاویی)لە شاری بانە لەدایک دەبێت و سەرەنجامیش ڕۆژی هەینی،16ی سەرماوەزی 2718(2018)لە بویەرێکی تەماوییدا خۆی و کەیوانی برای گیانیان لە دەست دەدەن.
هەزار جەخار بۆ ئەو کۆچە ناوادەیەی ڕەحیم زەبیحی کە نازانم چ دەستێکی چڵکنی ئەم ڕۆژگارە ڕەشە،بەو دەردەی برد!
هێشتا چاوی کوردان هەر ڕۆندکی لێ دەباری کە داخەکەم ئەمجارە سیمایەکی هەرە نیگارینی کۆمەڵەی زانستیی لە وڵاتی ئەڵمانیا،وشە و پەیڤە زەنگین و سەنگینەکانی نێو ناخ و دڵی بە نیشتمان بەخشی و بە دوا کۆچی،خەمێکی قورسی خستە دڵانەوە.
پرۆفیسۆر #جەمال نەبەز#،ئەستێرەی هەرە دیاری بواری زمان و هزری نەتەوەیی،کە تەمەنێکە لە پێناو زمانی زانستیی و هزر و ئەندێشەی نەتەوەییدا تێدەکۆشێت و خەبات دەکات،بەم سەرماوەزە بەجێی هێشتین.
جەمال نەبەز،ئەو کەسایەتییە ڕووناکبیرەی کورد دێتە ئەژمار کە هەر لە یەکەم هەنگاوەوە،هەستی بە بۆشایی و کەلێنێکی بەفرەوان لە بواری زانستیی لە نێو کۆمەڵی کوردییدا دەکرد هەر بۆیە هەموو هەوڵی خۆی لە پێناو پێشخستنی بواری زانستییدا خستە گەڕ و دەرەنجامی ئەو خەباتە دوور و درێژەیش،هەنووکە دەیان کتێبی زەنگینە کە بۆ سبەی بواری زانستیی دەوری چرا دەبینن.
جەمال نەبەز، ئەو مرۆ هزرڕوون و بیرمەندە دیارەی کوردە کە هەموو ژیانی لە پێناو خزمەت بە وشە و پەیڤی کوردی وەپشت سەر نا و هەمیشە بۆ کۆمەڵێکی ئازاد و سەربەست لە نێو کیانێکی سەربەخۆدا خەباتی دەکرد و بەرهەم و کتێبەکانی،باشترین بەڵگە و شایەت بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییەن.
جەمال نەبەز، ئازادی تاکی کوردی لا زۆر گرینگتر لە گەلێک پرسی هەستیاری دی بوو. لەسەر ئەو باوەڕە بوو تا کاتێک تاکی کورد هەست بە ئازادی نەکات و تا ئێمەی کورد نەتوانین ئازادانە بیر بکەینەوە، زۆر ئەستەم دەبێت ببینە خودانی کیانێکی سەربەست.
جەمال نەبەز،ساڵی 1933 (1312ی هەتاویی)لە شاری سلێمانی لە دایک دەبێت و ڕۆژی 8ی دێسەمبەری 2018 یش لە تەمەنی 85 لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی گەڕێندرایەوە کوردستان و گۆڕستانی گردی شێخ مارفی شاری سلێمانی و ئاخی دایک بووە دوا هەواری ئەم هزرمەندە کوردە.
پەرۆشەکانی لای ئەم مرۆ نازەنینانە،هەر یەک بوو و ئەویش پەرۆشبوون بەرانبەر نیشتمان کە بەختەوەرانە ئەمڕۆکە تا دێت لای ئێمەی کورد پتر بەهەند وەردەگیردرێت و هەر ئەمەیش ئۆخژنێ دەخاتە نێو دڵانەوە و مژدەیەکیش دەبێت بۆ ئەم کەسایەتییە تا سەر ئێسقان خەمخۆرانەی نیشتمان کە:
دە ئارام بنوون هەڤاڵان،
ئەوەتانێ پەڕ بە پەڕ و
گرتە بە گرتەی بەرهەمتان،
دەکەینە چەتری سەر سەرمان.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,377
HashTag
相关文件: 2
挂钩项目: 4
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 02-01-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on03-01-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):03-01-2019
URL
此产品已被浏览4,377
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.164 KB 02-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,050
图片 105,633
书籍 19,663
相关文件 98,514
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!