图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,055
图片 106,713
书籍 19,304
相关文件 97,338
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شێخ نوری نوێخواز و ڕەچەشکێنی شیعری نوێی کوردی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber3
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
2 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ نوری نوێخواز و ڕەچەشکێنی شیعری نوێی کوردی

شێخ نوری نوێخواز و ڕەچەشکێنی شیعری نوێی کوردی
موتەلیب سەعید
سەددەی بیستەم چەرخی ڕووداو، وهەڵایسانی جەنگ ودەسوەردانی دەوڵەتە زلهێزەکان بەهێرشکردن, و زەوتکردنی مافی گەلان ودەستدرێژی کردن بۆسەرخاک و ژێرخانی کوردستان، ئەو وڵاتەی لەمێژ بوو دووچاربوو بەچەوسانەوە وژێردەستی، ساڵەکانی کۆتاهاتنی جەنگی جیهانی یەکەم عوسمانیەکان و حکومەتی ئەلمَانیا لەوجەنگەدا بەچۆکدا هاتن، حکومەتی ئینگلیز وهاوپەیمانی دوای کۆتایهاتنی جەنگەکە زیاتر دەسکراوەتر بوون بۆهێرش بردن بۆ سەر ووڵاتانی عێراق ودەوروبەر، کاریگەرییەکانی جەنگ و زۆر بوونی ڕووداوەکان هۆکاربوون بۆ سەرهەڵدانی بزوتنەوەی ناسیونالیستی کورد لە کوردستانی باشوور، ڕاپەرینەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری لە1880 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بزوتنەوەی چەکداری جەعفەرئاغای شکاک وسمایل خانی سمکۆ هاندەرێک بوو لە هەڵایسانی بزوتنەوەیەکی نوێ لەباشووری کوردستان بەرابەرایەتی شێخ مەحمودی حەفید لە1918، وەلێ خۆرێکخستن و بەرەنگاربوونی هێزەکانی شێخ مەحموود بەرامبەر ئینگلیز جیاواز لەئەرکە نەتەوەییەکەی تێگەیشتن لە سیاسەت و ستراتیجی ئینگلیز خوێندنەوە وتێروانینی جیاوازی هەیە، سەرهەڵدانی شۆرش و بیرکردنەوە لە بەرەنگاربوونەوەی ئینگلیز وێرای دروست بوونی ئەو بۆشاییە سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابوورییە دوای جەنگەکە هاتەکایەوە تەنها چارەسە ڕنیە بۆ بەرگریکردن وبەدەستهێنانی مافەکانی کورد بەڵکو ڕۆڵ وپێگەی ڕۆشنبیران وئەدیبان پێویستییەکی مێژوویی ئەو هەلومەرجەیە بەرێگەی بڵاوکردنەوەی هوشیاری
لەو قۆناغە دژوارەدا کەکۆمەڵی کورد بەگشتی وکوردستانی باشوور بەتایبەتی دووچارە بە چەندین گیروگرفتی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، وێرای پاشکەوتوویی زمان ونەبوونی زمانی خوێندن و نووسین ونەداری کۆمەڵی کورد وگرفتاربوون بەئافاتە کشتوکاڵییەکان، نەخوێندەواری,ونەخۆشی، ئەم بارە مەترسیدارە خەڵکی ئەم ووڵاتەی خستبووە چارەنووسێکی مەترسیدارەوە.
دەیەی بیستەکان زمان وئەدەبی بێگانە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەست وبیری خوێندەوارەکانی ئەو سەردەمەکردبوو، بەتایبەتی زمانی تورکی، فارسی، عەرەبی، لەبەرئەوەی ڕۆژنامەو یان کەناڵێک نەبوو تاکو ڕۆشنبیران وسیاسەتمەدارانی کورد بتوانن پەیامەکانی خۆیان تیا بڵاوبکەنەوە.
لەناو ئەم بزوتنەوەیەدا دەستەیەک لەرۆشنبیرو خوێندەوار تینوو سەوداسەری ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان خەم وخواست وخەونیان هەوڵدانە بۆ ڕزگاری کورد وەدەرنانی بێگانە مونەوەرانی ئەم دەستەیە شێخ نوری شێخ ساڵح، عەبدوڵا گۆران، ڕەشید نەجیب، عەبدولرەحمان بەگی نفوس...هتد.
لەناو ئەو هونەرە بەرزانەدا لاوێک شەیدا بە خاک و زمان وئەدەبی کورد هەڵوەدا بە بیری نوێ هاتە کایەی ژیانەوە، شێخ نوری شێخ ساڵح شاعیر و ڕۆژنامەوان یەکێکە لەو پیاوە ڕۆشنبیرانەی کاروانی شیعری نوێی کوردی، بەیەکێک لەو مونەوەرانەدا دەنرێت کەرێبازی ئەدەبی کلاسیکی تێپەراند.
$شێخ نوری ڕۆڵی لە ڕۆژنامەوانی کوردی$
شێخ نوری شێخ ساڵح لەگەڵ ئەوەی نوسەرو ڕۆژنامەوانێکی بەتوانا بووە لەهەمانکاتدا زانیارییەکی باشی لەزمانی تورکی، فارسی، هەبووە ئەویش بەفێربوون وسۆراخ کردنی زمان، وکاریگەربوون بە ئەدەبی بێگانە و خوێندنەوەی بەرهەمەکانی نوسەرانی تورک وەک تۆفیق فیکرەت و جەناب شیهابودین، وێرای خەم وهەوڵ وتێکوشانەکانی بۆ بەهێز کردنی بیرو بۆچوونە ڕۆژنامەوانیەکەی بەشێک لە ووتارەکانی بەزمانی فارسی لەهەندی َ ڕۆژنامەکاندا بڵاو دەکردەوە.
ماوەی کاری ڕۆژنامەوانی شێخ نوری لە1920 دەست پێ دەکات، ڕۆژنامەی پێشکەوتن لە29 ئەپرڵی 1920_27 جولای 1922, سەرەتای دەرکەوتنی مامۆستا نوری دەگەرێتەوە بۆ ڕۆژنامەی پێشکەوتن.ئەم ڕۆژنامەیە زمانحاڵی حکومەتی ئینگلیزو میجەر سۆن بوو، سۆن نوێنەری ئینگلیز بوو لە#سلێمانی#.
قۆناغی دووەم ڕۆژنامەی بانگی کوردستان لە1922_1926 ئەم ڕۆژنامەیە بەدووەم بڵاو کراوە دادەنرێت لەمێژووی سلێمانی دا، لەوئەزموونەدا شێخ نوری بەزمانی فارسی بابەتی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە.
ئەزموونێکی تری شێخ نوری ڕۆژنامەی ڕۆژی کوردستان، لە15 ی تشرینی یەکەمی 1922_ 3مارتی 1923، ڕۆژی کوردستان زمانحاڵی حکومەتەکەی شێخ مەحموود بووە وەختایەک شێخی حەفید لەهندستان گەراوەتەوە بیری ناسیونالیستی لەبرەو گروتیندابوو, شێخ نوری لەئەزموونێکی قاڵبودا بەفەرمانی مەلیک دەکرێتە خاوەن ئیمتیاز وسەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕۆژی کوردستان.
قۆناغی چوارەم 18 ی ئابی 1924 _14ی کانوونی دووەمی 1926، قۆناغی پێنجەم ڕۆژنامەی ژیان، یەکەم ژمارەی لە 21کانوونی دووەمی 1926 دەرچووە، ژیان غەزەتەیەکی سیاسی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی بوو هەفتەی جارێک لەسلێمانی دەرچووە.
$زانین و بیری پێشکەوتنخوازی شێخ نوری$
لەکاتێکدا کوردستانی باشوور خوێندەواری لەئاست و ڕێژەیەکی زۆر کەم دابووە ئەو خوێندەوارانەش کە هەبووە ئەوانە بوون کەلەحوجرەی مزگەوت وخانەقاکانەوە فێری خوێندنی زانستی ئاینی و نووسین بوون.دواتر بەگەڕان و سەودای فێربوونی زمان و تێگەیشتن لەئەدەبی نەتەوەکانی دونیا هەوڵیان دا بیرو بۆ چوون وزانیاریەکان برەو پێ بدەن، ئەوکات خوێندەوارانی کورد نوخبەیەک بوو، ئەونوخبەیەش دەستەیەکی چاوکراوە وبە هەڵوێست بوون، مامۆستانوری شێخ ساڵح یەکێکە لەو ڕوناکبیرە نیشتمان پەروەرانەی کورد بەچوست و چالاکەوە تێکەڵ بەبیری نیشتمان پەروەری ونەتەوەیی بوو.
$رۆڵی شێخ نوری لەهوشیارکردنەوەی تاکی کورد$
شێخ نوری باش لەوەتێگەیشتبوو کەوڵات ونەتەوەکەی لەچ بارودۆخێکی ناهەمواردایە لایەک پیلانی داگیرکاری، لایەک نەخوێندەواری، ناهوشیاری وکێشە کۆمەڵایەتیەکان بوونەتە بارگرانییەی زۆر بەسەر شانی خەڵکەکەوە، مامۆستانوری باری دواکەوتووی کۆمەڵی کورد بەووریا ییەوە شەنو کەوکردووە پەیامی هۆشدارانە ئاڕاستەی گەنجانی کورد دەکات هانیان دەدات بۆ فێربوونی زانست و دەڵێت تەنیا بەخوێندن و زانست نیشتمان پارێز ڕاودەبێ.
=KTML_Bold=سبحەینێ ئەم تەجدودە بۆتویە ئەی شەباب
بۆ تۆیە ئەی ئومێدی وەتەن، خادمی حەیات
ئەی ئافتابی فەجری ئەمەل، مایەی نەجات
ئەی نەورەسەکانی وەتەن، وەقتی غیرتە
تەحسیل وعیلم ومەعریفە مایە شەرەف
سبەینی ئەم خاکی وەتەنە لات ئەمانەتە
حورمەتی وەتەن، شەرەفی هەموو بۆ تۆیە ئەی شەباب=KTML_End=
ئەم تێکستە هۆنراوەیە ئەگەرچی ووشەو دەستەواژەی عەرەبی زۆرە زمانی عەرەبی زاڵە بەسەریا بەڵام لەناوەڕۆکدا پەیامێکی زانستخوازانە وهوشیاری پر ئومێدی بەگەنجی کورد هەڵگرتووە کەلەئاییندەدا ئێوە دەتوانن بە خوێندن ئەم خاکە کە ئەمانەتە لاتان بیپارێزن چونکە نیشتمان هەموو شتێکە.
$چەردەیەک لە ژیان وئەزموونی شێخ نوری شێخ ساڵح$
شاعیری نوێخوازو ڕێبازی شیعری کوردی شێخ نوری کوری شێخ ساڵح شێخ غەنییە ساڵی 1896لەگەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی هاتوتە دونیاوە، سەرەتالەحوجرە لای مەلاکانی ئەو سەردەمە خوێندووە دوای تەواوکردنی سەرەتایی، ساڵێک لەرۆشدیەی سەربازی خوێندوێتی زمانی تورکی، عەرەبی، فارسی، زانیوە، شێخ نوری یەکێکە لەو شاعیرە ناسراوانەی لەگەڵ ڕەشید نەجیب، وعەبدولرەحمان بەگی نفوس، وعەبدوڵڵا گۆران ی شاعیر ڕۆڵیکی کارایان گێراوە لە دامەزراندنی ڕێچکەیەکی نوێ لەشیعری کوردی و تێپەربوونی شێوازی کۆنی کلاسیک، بەڵام دواتر گۆران بۆتە سەرمەشقی ئەو دەستەیەتوانی زمانی ڕەوان لە هۆ نراوەکانیدا ڕەنگ بداتەوە.
شێخ نوری لەبواری ڕۆژنامەوانیشدا ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لەسەردەمی حوکمداری شێخ مەحموودی حەفید بەتایبەتی لەهەردوو ڕۆژنامەی (بانگی کوردستان، ڕۆژی کوردستان، لەبواری ئەدەبدا هۆنراوەکانی ڕەنگدانەوەی ئەقڵێکی مەزن و بیری پێشکەوتنخواز بووە پەیامی مامۆستانوری بۆ کۆمەڵگەی دەنگێکی مرۆڤانە و تینویی ئازادی و سەرفرازی نەتەوەکەی یەکێک لەئامانجەکانی بووە.
یەکەم دیوانی شێخ نوری لەساڵی 1958چاپ کراوە، وێرای ئەوەی لەبواری سیاسی و کومەڵایەتیدا جێدەستی دیاربووە لەبواری ئیدارە شدا پیاوێکی تێکوشەرو خاوەن ئەزموون بووە.
شاعیر دژی سیاسەتی ئینگلیزو ڕقی لەنۆکەرایەتی وستەمکاری بووە، لە20ی کانونی یەکەمی 1958کۆچی دوایی کردووە لەگردی سەیوانی سلێمانی بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە /گۆڤاری ڕۆڤار، ژمارە 88, دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,015
HashTag
来源
挂钩项目: 4
小组: 文章
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( هاوڕێ باخەوان 04-01-2019
本文已被审查并发布( نالیا ئیبراهیم )on04-01-2019
此产品最近更新( نالیا ئیبراهیم ):04-01-2019
URL
此产品已被浏览4,015
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.19 KB 04-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,055
图片 106,713
书籍 19,304
相关文件 97,338
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!