ئەسپ بەڕاکردن ئاليکی خۆی زياد دەکات
ئەسپی ڕەسەن خزمەتی خۆی زياد دەکات بەتايبەت کاتێک لە سوارسوارێنێ دڵی خاوەن و سوارەکەی خۆی خۆش دەکات، هەڵبەت لێرەدا ئەسپ کراوەتە نمونە بەڵام ئەم ئيديۆمە بۆ مرۆڤيش دەبێت، کاتێک ڕاسپێردراوە بۆ ئەنجامدانی کارێک، ئەگەر بەسەرکەوتويی ئەنجامی بدات دەستخۆشی و پاداشت و پياهەڵدانی چنگ دەکەوێت، ئەم ئيديۆمە گوزارشتيە بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارەکەی خۆی خۆش بوێت و بەڕاست و ڕێک و پێکی ئەنجامی بدات لەبەرامبەريشدا ڕزق و ڕۆژوو و دەسکەوتی زياد دەکات بەپێچەوانەشەوە کار لەداهات و ڕزق و بژێويەکەی دەکات هەربۆيە کورد وتويەتی(ئەسپ بەڕاکردن ئاليکی خۆی زياد دەکات).