$باکووری کوردستان$
- جارێکی دیکە داواکاریی خانەوادەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و خانەوادەی زیندانییانی دیکەی ئیمڕاڵی بەمەبەستی سەردانی ئیمڕاڵی، ڕەتکرایەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەرێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی شاری #کرماشان#، ڕایگەیاند: وەزرشوانانی شاری کرماشان لە کێبڕکێیە ئاسیایی و نێونەتەوەییەکانی، توانییان، سەرجەم 32 میداڵ بە دەست بهێنن. بە وتەی سابیر ڕەحیمی، وەرزشوانانی کرماشانی لە ئاستی جیهاندا، ئەمساڵ توانیان 5 میداڵی زێڕ، 8 میداڵی زێو و 3 میداڵی بڕونزیان، کە سەرجەم دەگاتە 16 میداڵ، بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/253362/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەسعود تەیموری=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەسعود تەیموری=KTML_ImageCaption_End=
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی مەسعوود تەیمووری خەڵکی گوندی کڵاش سەر بە شاری #جوانڕۆ#، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، لە سنووری شاری نەوسوود، بە سەختی بریندار بوو.[4]
$باشووری کوردستان$
- له ساڵیادی کیمیابارانی #هەڵەبجە#دا ژمارەیەک چالاکیی هونەری ئەنجامدرا و پێشانگایەکی کاری دەستیش بۆ ژنان کرایەوە.[3]
- ئەمڕۆ لە دەڤەری برادۆست-ی سنووری پارێزگای #هەولێر#، لەنێوان گەریلاکانی #هەپەگە# و سوپای تورکدا شەڕ ڕوویداوە. سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن، کە سوپای تورک کوژراو و برینداریی هەبووە و بەهێلیکۆپتەر لە مەیدانی شەڕەکە دووری خستووە.[3]
- تەرمی هاونیشتمانییەک لە گوندی سینای نزیک کۆمەڵگەی شاریا لە پارێزگای #دهۆک# بە سووتاوی دۆزرایەوە. هاونیشتمانییەکە ناوی قاسم متۆ بووە و کوردی ئێزدی بووە و تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە سووتاوی دۆزراوەتەوە. ''قاسم متۆ کادیری لقی 17ی پارتی بوو، سەرۆک هۆزی قەیرانی بوو و خەڵکی ناوچەی #شنگال# بوو''.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین شوێنیان لە هەرێمی #سیدەکان# بۆردومان کرد.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表