چەند تیشکێکی قورئانی
لە ئاسمانی ویژدان دا
نووسینی: محەمەد فەتحوڵا گولەن
وەرگێڕانی: حەبیب محەمەد سەعید
چاپی یەکەم 1430 - 2009
ئه و قورئانە پیرۆزەی کە بریتییە لە کۆمەڵە یاساو دەستورێکی خوایی و، لەلایەن خوای مەزنەوە دابەزیوەو، جیهانی ئادەمیزادی ڕوناک کردوەتەوە.. له و ڕۆژەوە هاتوەتە خوارەوە چەندین ملیار مرۆڤی بەوەفاو بەسەلیقه و بە ئەمەک و بەغیرەت شوێنی کەوتوون و خزمەتی بانگەوازە مەزنەکەیان کردوە و، خۆیان وخەڵکیشیان پێی پەروەرده و بەهرەمەندکردووە.
والەم کتێبەشدا مامۆستای پایەدار تیشکی هەندێک لە ئایەتەکانی قورئانی تۆمارکردوون، بەتایبەت ئەوانەی کە بۆ ئەم چەرخە پێویست بێت و دڵە هوشیارەکان بەجوانی لێیان تێ بگەن.[1]