لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئاگر لە کای کۆن بەرنەبێ.
ئاگر نەچێتە کای کۆن.
پێویستە باسی کێشەی کۆن نەکرێت و نەخرێتەوە بەر قسەوباس، گەر کێشەی کۆن سەرهەڵبداتەوە زۆر دەتەنێتەوە و زیان دەگەیەنێت. پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: یاخوا ئاگر نەچیتە کای کۆن یان برینی کۆن نەکولێتەوە.[2]