$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە گوندی شووشمێی سەر بە شاری #پاوە#، ئاگریان لە دارستانەکانی ئەو گوندە بەرداوە. لەو ئاگرکەوتنەوەدا، ژمارەیەک لە دارستانەکان و هەروەها پووش و پاوان و لەوەڕگەی ئەو گوندە سووتان.[4]
- کچێکی لاو بە ناوی سۆما خدری، کچی محەمەد، خەڵکی گوندی کێلوێی شاری #بانە#، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.[4]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ئەم بەیانییە گوندەکانی گەلیی شێخ زادەیان لە #سیدەکان# بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا 4 هاووڵاتی بریندار بوون.[1] هەندێک لە سەرچاوەکان باسی برینداربوونی 3 پێشمەرگە دەکەن کە یەکێکیان قاچی پەڕیوە.[2]
- شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی #شارەزوور#ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی#، ئاگر لە بازاڕی سەوزە و میوە فرۆشان کەوتەوە، پێش ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، تەواوی شوێنەکە سووتا.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286874/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=80 دۆنم زەویی جووتیاران لە مەخموور سووتا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=80 دۆنم زەویی جووتیاران لە مەخموور سووتا=KTML_ImageCaption_End=
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6:36 و 6:33 دوو بومەلەرزە بە گوڕی 4.9 و 4.4 بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 29 کم لە #خانەقین# لە سنوری #گەرمیان# ڕوویداوە.[5]
- کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە گۆڕستانی گەورەی شارەدێی #چوارقوڕنە#ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەوە و بەشێکی زۆری گۆستانەکە سووتا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، حسێن عەبدوڵا، وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی داوە، ئاگرەکە بەهۆی فڕێدانی جگەرەوە کەوتووتەوە.[3]
- زەوییەکی کشتوکاڵی بەرفراوانی شارەدێی سەرگەڕان لە سنوری پارێزگای #کەرکووک# ئاگری گرتووە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش داوایەکی بەپەلە ئاڕاستە هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی دەکات بۆ ئەوەی بەهانایانەوە بچن.[5]
- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی #مەخموور#، ڕایگەیاند؛ لە مەخموور ئاگر لە بەروبوومی جووتیاران کەوتەوە و 80 دۆنم زەویی جووتیاران سووتا.[2]
- لە سنوری گەرمیان لە ئاکامی سێ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بڕێکی زۆر لە پوشوپاوان و جۆی جوتیاران سوتان، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان-یش دەڵێت: تا ئێستا هۆکاری ئه و ئاگرانە نەزانراون.[5]
- هەرێم عەبدولڕ ەحمان، کە کادیری مەکتەبی دارایی یەکێتییە، سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا لە گوندی خەلەکانی سەر بە شارۆچکەی #دوکان# مار پێیەوە داوە و بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی، لەوێش دوای سێ ڕۆژ مانەوە و چاودێریکردنی تەندرووستی ئەمڕ ۆ گیانی لەدەستدا.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆبوس هێرشی کردووەتە سەر گوندی ئاقبێی سەر بە ناوچەی شێراوا-ی #عەفرین# و تۆپبارانی دەکات.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وەڵات (مەشەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی کوشتنی گەنجێکی ئێزدی بە ناوی ئەمین ساڵح عومەر کرد کە لە لایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سنووری شارۆچکەی #زاخۆ#ی باشووری کوردستان کوژرا. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، فەرمانی شەنگال ڕۆژ بە ڕۆژ لە لایەن خوانەناسانەوە دەبێتە ڕۆژەڤ و برینەکانی ئێزدییەکان نوێ دەکرێنەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表