$باکووری کوردستان$
- یادی سیهەمین ساڵگەردی تێرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری کاریزماتیکی نەتەوەی کورد، بە بەشداریی نوێنەرانی حیزبەکان، ڕۆشنبیران و کەسایەتییە سیاسییەکان، لە شاری #ئامەد#ی باکووری کوردستان، بەرز ڕاگیرا.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286878/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئامەد، میوانداریی سێمیناری سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور قاسملووی کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئامەد، میوانداریی سێمیناری سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور قاسملووی کرد=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچکەی #شنگال# ئاگر لە دەغل و دانی هاونیشتمانییان کەوتەوە، دوو هاونیشتمانیش لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا سووتان.[1]
- بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی یوسف بەگی شارۆچکەی #خانەقین#، بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوه و به و هۆیەشەوە جوتیارێک برینداربووە. جوتیارەکە ناوی (عەباس عەلی ڕۆستەم)ه و لەکاتی تەقینەوەی بۆمبەکە لە ناوکێڵگەکەی خۆی سەرقاڵی کارکردن بووە.[2]
- پۆلیسی #دهۆک#، ڕایدەگەیەنێت، کە بکوژی دلین وەلید هاوڕێی باوکی دلین بووە و هەوڵیداوە دەستدرێژیی بکاتەسەر، دوای ئەوەی دلین هاواری کردووە و ڕێگای پێنەداوە، بە دار کوشتوویەتی.[3]
- شەوی ڕابردوو و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمە داگیرکەرەکەی تورکیا چەند جارێک گوندەکانی برادۆست و #سیدەکان#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#ی باشوری کوردستانیان بۆردومان کردوەتەوە. زانرا بۆردومانەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتە، بەڵام زیانی زۆری بە ژینگە و لەوەڕگە و دارستانەکان گەیاندووە و هاوکات بووەتە هۆی ئافڕاندنی ترس و دڵەڕاوکێ زۆر بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی.[4]
- گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، لە سەنتەری شارۆچکەی #زاخۆ# کەسێک هاوژینەکەی خۆی خنکاند. پیاوەکە تەمەنی 42 ساڵە و هاوژینەکەیشی 34 ساڵە، بەگوتەی هێمن سلێمان: پیاوەکە لە بەریتانیا گەڕابوویەوە کوردستان، دوای ڕووداوەکە ویستوویەتی خۆی لە هێزەکانی ناوخۆ بشارێتەوە، بەڵام دواتر تۆمەتبارەکە بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتیەک لە #کەلار# دوای ئەوی ویستبووی زەویەکەی خۆی لە جاڕ پاکبکاتەوە 600 دۆنم زەوی لەدەخڵ و دانی هاووڵاتیانی سوتاند.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表