图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options


高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  531,009
图片
  113,045
书籍
  20,683
相关文件
  108,655
Video
  1,637
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,503
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,097
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,388
عربي - Arabic 
32,780
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,222
فارسی - Farsi 
11,616
English - English 
7,804
Türkçe - Turkish 
3,689
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
328
PDF 
32,525
MP4 
2,758
IMG 
207,942
∑   总计 
243,553
传记
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی یادی دامەزران...

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی یادی دامەزران...
گەلی کوردستانی خۆڕاگر!
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان!
جەماوەری دڵسۆز، هەڤاڵانی تێکۆشەری یەکێتی!
ئەمڕۆ، یادی وەرچەرخانێکی مەزن لە مێژووی هاوچەرخی کورد و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەکەینەوە، یادی ڕچەشکێنی و نوێگەری لە شۆڕشگێڕی و کوردایەتی و خەباتی سیاسی و دیموکراسی لە کوردستان، یادی (44) ساڵەی دامەزراندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ.
لەم یادە شکۆدارەدا، بەسڵاوێکی گەرمەوە پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەران و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و ڕێکخستنە دێرینەکان و کادران و هەموو چین وتوێژەکانی کوردەواری دەکەین بەگشتی و جەماوەری دڵسۆزو هەمیشە پەرۆشی یەکێتی دەکەین. چەپکەگوڵی وەفاو ئەمەکداری لەسەر گڵکۆی پیرۆزی ڕابەرو سەرۆکی مێژووییمان (#مام جەلال#)و سەرکردەو فەرماندە شەهیدەکان و تەواوی شەهیدانی یەکێتی و گەلەکەمان دادەنێین.
لەهەلومەرجێکی دژواری دوای نسکۆی (1975) و گەلەکۆمەکێی دوژمنان، لەبارودۆخێکدا، کە دەوڵەتانی زلهێز بەهۆی جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرژەوەندیخوازانەیان، هیچ ئاسۆیەکیان بۆ خەباتی گەلانی بندەست نەهێشتبۆوە، ئەوکات ڕژێمی بەعس بەشێوەیەکی مەترسیدار خەریکی جێبەجێکردنی ستراتیژی قێزەونی سڕینەوەی نەتەوەی کورد بوو، بەچڕی دەستیدابووە جێبەجێکردنی پرۆسەکانی (تەعریب، تەرحیل، تەبعیس، تەسفیر) لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و بانگەشەی ئەوەی دەکرد، کە مەحاڵە جارێکی تر شاخەکانی کوردستان پێشمەرگە بەخۆیانەوە ببیننەوە، ئا لەوکاتەدا، کە نائومێدیی؛ باڵی کێشابوو بەسەر ئاسۆی کوردایەتیدا و پەژارە ناخی هەموو کوردێکی دڵسۆزی تەنیبوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراو ساڵێک دواتر شۆڕشی نوێ لەناوەوەی وڵات سەریهەڵداو دەستیپێکرد و دڕی بە شەوەزەنگی نائومێدیی دا.
رێبازی فیکری و ستراتیژ و شێوازی دامەزراندنی یەکێتی و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ، نەک هەر ڕووداوێکی گەورەو دەگمەن بوو، بەڵکو ڕچەشکێنی و گۆڕانکاری و نوێگەریی گەورەی لەژیانی سیاسی و خۆڕاگریی لەبەردەم جینۆساید و پەلاماری دڕندانەی دوژمن و پیلانەکانیدا، هێنایەئاراوە. پێشمەرگەکانی، نموونەی قارەمانێتی و پشوودرێژی و ڕێکخستن و کادرەکانیشی نموونەی دڵسۆزی و ژیریی بوون و لەزیندانەکانیشدا ڕۆڵەکانی وانەی کەم ژیان، کەڵ ژیانیان تۆمارکرد و لەبەردەم ئەشکەنجەو دڕندەیی جەلادەکانی ڕژێمدا، چۆکیان دانەدا و هەزاران پێشمەرگەی قارەمانی بەپێوە شەهیدبوون و هەزاران کادرو تێکۆشەریشی ڕوبەڕوی نەهامەتیی بوونەوەو بریندارو کەمئەندام بوون.
جەماوەری دڵسۆزی کوردستان!
لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، یەکێتی؛ بەباشی هەڵسەنگاندنی بۆ سەرەڕۆییەکانی ڕژێم کرد، کە سیاسەتە چەوت و فراوانخوازییە فاشیستەکانی بەرەو کەوتن و داڕووخان دەیبرد، ئیرادەی ڕاپەڕینخوازیی یەکێتی لەگەڵ ئیرادەی گەلی کوردستان ئاوێتەی یەکبوون و بۆ یەکەمجار لەمێژووی شۆڕشەکانی کوردستاندا، شۆڕشی درێژخایەن، بەنەخشەدانانی یەکێتی، گەیشتە وێستگەی ڕاپەڕین و کوردستان ئازادکراو قۆناغی ئەزموونی دیموکراسی و حوکمڕانیی خۆماڵی، دەستیپێکرد.
لەدوای ڕاپەڕین، لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانداو دامەزراندنی حکومەتی هەرێمدا، یەکێتی وەک هێزێکی سەرەکی، لەو قۆناغەشدا بەگیانی بەرزی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، درێژەی بەخەبات دا، هەر ئەو کات لەبری ئۆتۆنۆمی، نەخشەڕێگای فیدرالی کردە دروشمی یەکەمین هەڵبژاردن وەک هەنگاونان بەرەو ئامانجی گەورەی مافی چارەنووس. یەکێتی بۆ پاراستن و گەشەپێدانی ئەزموونی هەرێم، قوربانیی زۆری داو بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستانی خستەپێش هەموو بەرژەوەندییەکانی ترەوە. لەفراوانکردنی مەوداکانی ئازادیدا دروشمی (دابینکردنی نان و ئازادیی بۆ نووسەران) داهێنا و لەپێشخستنی ئەزموونی دیموکراسیی کوردستان و خەباتی هەمەلایەنەی مەدەنی و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژناندا، یەکێتی؛ هەمیشە ڕچەشکێن و دەستپێشخەر بوو.
یەکێتی، بەوپەڕی پشوودرێژییەوە، درێژەی بە خەبات دا، تا لەنیسانی (2003) ڕژێمی بەعس ڕووخێنرا. بەدانایی هەڤاڵ (مام جەلال) و خەباتی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان لەبنیادنانەوەی عیراقی نوێدا، یەکێتی؛ سەرمەشقی چەسپاندنی مافە دیموکراسی و نیشتمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بوو لەداڕشتنی دەستووری عیراقدا، هەروەها بەیەکڕیزیی کوردستانییەوە، ڕابەری شۆڕشی نوێ و سکرتێری گشتیی یەکێتی هەڤاڵ (مام جەلال) بۆ یەکەمجار لەمێژووی عیراقدا وەک کوردێک بوو بەسەرۆک کۆماری عیراق.
لەسەرهەڵدان و فراوانبوونی مەترسییەکانی تیرۆری #داعش#دا، یەکێتی دەستوبرد هۆشداری لەمەترسییەکان و پێویستیی ڕوبەڕوبونەوەیان دا، لەجەنگی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشدا، شانبەشانی هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستان و بەپشتیوانیی دەوڵەتانی هاوپەیمانان و دۆستانی گەلەکەمان، کوردستان لەمەترسییەکان پارێزراو سەدان فەرماندەی پێشکەوتوو و پێشمەرگە و تێکۆشەرو کادری یەکێتی شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. لەهاوکاریکردنی لۆجستی و سیاسی بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش، وەک بەشێکی دێرین و ڕەسەن لەخەباتی سەرتاسەری، یەکێتی؛ بەکردەوە، نەک هەر بەدروشم و وتەی بریقەدار، درێغی نەکرد، تا مەترسییە گەورەکان لەسەر ئەو بەشەی کوردستان، کۆتاییهات.
هاووڵاتیانی خۆشەویست!
ئێستا کە ئەم یادە بەرز ڕادەگرین، سەرباری هاتنەدیی بەشێک لەئامانجە سەرەکییەکان، بەڵام هێشتا زۆر ئامانج و ماف ماون بەدیبێن، کە پێویستیان بەخەباتی هەمەلایەنەی هەموولایەک هەیە. سەبارەت بەدۆخی عیراق، قۆناغێکی نوێ لەپرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی هاتۆتەئاراوە، پێویستە ئەم گۆڕانکارییانە بکرێنە دەرفەتی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێگای گفتوگۆی بەرپرسیارانە و لەژێر ڕۆشنایی دەستوور، هەموو ماددەکانی دەستوور، بەبێ جیاوازی و گوڵبژێرکردن، جێبەجێبکرێن، متمانە و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا زیاتر بچەسپێت و ڕێرەوی ڕاستکردنەوە لەئەزموونی سیاسیی عیراقی دوای نەمانی ڕژێمی دیکتاتۆری و شۆڤێنی و جیاکاری، دەستپێبکرێت.
لەهەرێمی کوردستاندا، سەرەڕای ئەوەی لایەنەکان بەتایبەتی یەکێتی و پارتی ڕێکەوتنی سیاسی و دواجاریش ڕێکەوتنی پێکهێنانی حکومەتیان ئیمزاکردووە، بەڵام هێشتا ناوەرۆکەکانیان نەکەوتۆتەسەر ڕێچکەی جێبەجێکردن. یەکێتی لەسەرەتاوە جەختیکردۆتەوە، لەشەراکەتی ڕاستەقینە لەبڕیاردان و بەرپرسیارێتیی هاوبەش لەبەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان، لەپێناوی ئەنجامدانی چاکسازیی ڕاستەقینە و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و چارەسەرکردنی کێشەکان و تۆکمەکردنی ژێرخانی ئابووری و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و نووسینەوەی دەستووری هەرێم بەسازانی هەموو لایەنە سیاسییەکان. یەکڕیزیی و تەبایی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ هێنانەدیی مافەکانی گەلەکەمان و ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکان، بەپێویستییەکی گرنگ و چارەنووسسازی ئەم قۆناغەی خەبات، دەزانین.
هەرچی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمیشە، بەناوچەکانی (#کەرکووک#، #خانەقین#، دووز، شەنگال، مەخمور)، هێشتا دۆخی ئیداری و سیاسییان ئاسایی نەبۆتەوە، بگرە ماوەیەکیشە هەوڵی جۆراوجۆر لەئارادایە بۆ سەرلەنوێ گەڕانەوەی تەعریب و شێواندنی واقعی دیمۆگرافی ناوچەکان و هەڕەشەکردن لەپێکەوەژیان و سەرهەڵدانەوەی مەترسییەکانی تیرۆر. بۆیە دووپاتیدەکەینەوە، پێویستە لەڕوانگەی بەرژەوەندیی گشتی و چارەنووسی ئەو ناوچانە، دەستوبرد بکرێ لەچارەسەرکردنی کێشەکان. بەپێی ڕێکەوتنی سیاسیی نێوان (یەکێتی و پارتی) هەوڵەکان بەئاراستەی ئاساییکردنەوەو چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵبژاردنی پارێزگار، کامڵ ببێت. پێویستە حکومەتی عیراقیش بەئەرکی دەستووری و یاسایی خۆی هەڵبسێت و هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی مادەی (140)ی دەستووری عیراق چالاک بکرێنەوەو ڕەوشی نالەباری نەگونجاو لەگەڵ ویستی دیموکراسی و دەستووری عیراقی دوای دیکتاتۆری بەعس، چاک بکرێت.
بەهۆی ململانێی دەوڵەتانی زلهێزەوە، هەلومەرجێکی نوێ لەناوچەکەدا هاتۆتەئاراوە، کە بەداخەوە هەندێکجار ئاماژەی فراوانبوونی گرژییەکان هەیە، یەکێتی؛ هەمیشە جەختیکردۆتەوە، دانوستاندن و ڕێگاچارەی سیاسی باشترین بژاردەیە و ناوچەکەش لەماڵوێرانی و کوشتار دووردەخاتەوە. هەروەها لەم هاوکێشەیەشدا مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکاندا بەشێوەیەکی هاوسەنگ و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و یەکخستنی سیاسەتێکی کارای کوردستانی، جەختی لەسەر دەکەینەوە.
سەبارەت بە یەکێتی، خۆسازدانەوەو نوێبوونەوەیەکی ڕەوای عادیلانەی ئۆرگانەکان و پێداچوونەوەیەکی ژیرانە بەشێوازی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان و کاروباری ڕێکخراوەیی، بەجۆرێک، کە لەئاست گۆڕانکاری و پێویستییەکانی خەباتی ئەم قۆناغە و قوربانییەکانی یەکێتی و گەلەکەماندا بێت. گەلەکەمان، چاوەڕوانی ئەوەیە یەکێتی-یەکی بەهێزتر لەمەیدانی خەباتدا ببینن، بۆیە گرێدانی کۆنگرەیەک پێویستە، کە تەبایی و یەکڕیزیی یەکێتی پتەوتربکات و بەبەرنامە و وزەی نوێ یەکێتی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسسازەکانی داهاتوو و زیاتر خزمەتکردنی گەلی کوردستان، باشتر ئامادەبکات.
-سڵاو لە یادی یەکێتی و شۆڕشی نوێ.
-سڵاو لە ڕۆحی پاکی ڕابەری شۆڕشی نوێ و سەرۆکی مێژووییمان (مام جەلال)، سڵاو لە شەهیدە نەمرەکانمان.
-سڵاو لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، لە پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەران و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر.
-سڵاو لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی #هەڵەبجە# و ئەنفالکراوەکان.
-سڵاو لە جەماوەری دڵسۆزو دەنگدەرانی بەئەمەکی یەکێتی.
-سڵاو لە گەنجان و ژنان و نەوەی دواڕۆژی یەکێتی و گەلی کورد.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#31-05-2019#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,510
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
挂钩项目: 7
Publication date: 31-05-2019 (5 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 31-05-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on31-05-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览3,510
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
玛莎·阿米尼之死
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  531,009
图片
  113,045
书籍
  20,683
相关文件
  108,655
Video
  1,637
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,503
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,097
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,388
عربي - Arabic 
32,780
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,222
فارسی - Farsi 
11,616
English - English 
7,804
Türkçe - Turkish 
3,689
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
328
PDF 
32,525
MP4 
2,758
IMG 
207,942
∑   总计 
243,553
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!