$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی ناودارانی کورد کە ئەمڕۆ لە هۆڵی مەولەوی زانکۆی کورستان لە #سنە# دەستیپێکرد، بە گوتاری بەرپرسانی حکومەت و شاری سنە دەستیپێکرد و بە چەند پانێل و بەرنامەیەکی جیاواز کۆتاییهات.[3]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومانی دەوروبەری گوندی سێگرێی ناوچەی نهێلیی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# و ناوچەی چیادێڵی سەربە شارۆچکەی #سیدەکان#-یان کرد.[1]
- بۆ جارێکی تر خۆڵ و خاشاکی ناوچەی #تانجەرۆ#ی #سلێمانی# گڕیگرت و بووە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگەی ناوچەکە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەکانی #عەفرین# وەرگیراون، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەر لە 2 ڕۆژ لە ناوچەی ماباتا 10 هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووە.[1]
- لە ناوچەی زرگانی #حەسەکە# خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە و زیانی ماددیی لێکەوتەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# لە پەرلەمانی عێراق لە جوڵانەوەکەی جیابوویەوە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表