حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان کرد.
دەقی پەیام :
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە , زۆر بەختەوەر دەبم جوانترین پیرۆزبایی خۆم ومەڵبەندی ڕێکخستنی #سلێمانی# ئاڕاستەی خەڵکی قارەمان وتێکۆشەری گەلەکەمان بەگشتی وشاری سلێمانی ودەوروبەری بەتایبەت بکەم , هەروەک پیرۆزبایی دەگەیەنمە بنەماڵه و کەسوکاری سەربەرز و ڕووسوری شەهیدانی هەرگیز لەیادنەکراوی گەلەکەمان وپیرۆزبایی ئه و جەژنە لەپێشمەرگه و زیندانیانی سیاسی وکەمئەندامانی سەنگەرو تەواوی فەرمانبەران وکارمەندانی دەوڵەت , پۆلیس وپۆلیسی هاتوچۆو ئاسایش وکارمەندانی تەندروستی وئاووکارەباو پیاوانی ئاگرکوژێنەوه و هەموو ئه و کارمەندانەی کەلەڕۆژانی جەژندا بۆپارێزگاری لەگیان وماڵی هاووڵاتیان وکەمکردنەوەی ڕووداوە چاوەڕوانکراوەکان ئێشکگرن وئەندامانی ڕێکخراووکۆمەڵه و سەندیکاکانی کۆمەڵگای مەدەنی و لە ژنان وگەنجانی گەنجینەی دواڕۆژی میلەتەکامان جەژنی قوربان پیرۆزدەکەم.
به و ئومێدەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی وفەراهەمکردنی ئارامی وسەقامگیری زیاتر بۆگەلی کوردستان بەگشتی وهاندەربێت بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی گەورەی گەلی کوردو هێنانەدی ئاوات وئامانجەکانی گەلەکەمان , هیواخوازم لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی کۆمەڵانی خەڵک وچاکترکردنی گوزەرانی هاووڵاتی بەگشتی باشترلەئێستا , کەلەگەڵ ژیان و خۆشگوزەرانی وپێشکەوتووی سەردەمدا گونجاوبێت , جەژنێکی پڕلەکامەرانی وئاسودەیی وبەختەوەری بەڕێ بکەین.
جەژنتان پیرۆزو هەموو ڕۆژێکتان جەژن وکامەرانی بێت..
شادو سەربەرزو سەرکەوتووبن.