图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,991
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,305
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پرسی شۆڕش - بەشی 1
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسی شۆڕش - بەشی 1

پرسی شۆڕش - بەشی 1
#کاوە جەلال#
بەشی یەکەم
سەرەتا گەرەکە پرسی شۆڕش بە نموونەی کۆنکرێت ئاوەڵابکەین، تاکو بەم ڕێیەوە ڕوونی بکەینەوە کە چۆن بەناو شۆڕشگێڕانی کورد شێوەهزرینی ئیسلامی-سوننییان لە وەرگرتنی هزرە شۆڕشگێڕییەکانی وەک مارکسیزم و وجودییەت و هتد درێژە پێ دەدەن. ئەم بەگەڕخستنەی شێوەهزرینی ئیسلامی-سوننی بێگومان لە نووسینی بابەتی ماستەر یان دکتۆراشدا باڵادەستە، بەڵێ لەو سەرەڕۆییانەشدا خۆی دەنوێنێت کە مرۆ بۆ نموونە سنگدەرپەڕیوانە ڕای دەگەیەنێت گۆیا کەڵە گۆڤاری نوێجۆر دەردەکات. بە شێوەی بەرجەستە ببێژین: لە ئیسلامدا بەدەوییە ئارەبەکەی بیابان، سەرباری سۆسیالیزەکراوی (بەکەسکراوی)ی بەدەویانەی، یەکسەر بەدووی وەرگرتنی پەیامەکەی محەمەددا وەک سەحابە دادەنرێت، بەمەش هەڵدەزنێنرێت بۆ سەر ئاستێکی بێخەوش کە لێوەی گۆیا خۆی لە پێناوی داواکارییەکانی خودادا بەخت دەکات. کەواتە سەرجەم مۆرکی بەدەویانەی ئەو جۆرە کەسێتییە (کەسێتی لە ڕووی پسیکۆلۆژییەوە نەک فەلسەفەوە)، وەک شەهوانییەت، تاڵانچێتی، پیسوپۆخڵی، تۆڵەگەریی و هتد، لەتەک ئیمانهێنانی ئەو بەدەوییەدا نامێنن و هاوکات ئیمانداری نوێ دەبێت بە سەحابەیەکی پیرۆز! لە بنەڕەتدا ئەم بنەمایەی لایەنیکەم ئیسلامی سوننی لە کاتی دامەزراندنی حیزبی شیۆعییەوە لە ئێراق بەرجەستە دەکرێت، کە پاشان هەروەها کۆمەڵە بەردەوامیی پێ دا و ئەمڕۆش بۆ نموونە مەنسوری حیکمەتییەکان سکۆلایستییانە درێژەی پێدەدەن. ئەمە بێگومان لای بەناو وجودییەکانیش خۆی دەنوێنێت، کە بە تایبەتی دەبوو لێرە بە هەڵوێستوەرگرتنی لێرەبوونیانەی ئازاد نەفی بکرایە، لێ شێوەهزرینی سکۆلایستیی ئیسلامی لێرەش بەرجەستە دەکرێت و کوڕەی وجودی هیچ جیاوازییەکی لە مەسئولێکی دەمانچەیی نییە کە خەون بە ستایشکردنی خۆیەوە دەبینێت – ئەمە پاشان بە وردی ڕووی تێدەکەین. بە هەر حاڵ، لەم بزاوتانەشدا کوڕە یان کچە یەکسەر بەبێ هیچ ڕەخنەیەکی خۆمەئریفە، واتا بەبێ پشکنینی شیمانەکانی زانین، بەبێ ڕووکردنی ڕەخنەیی لە سۆسیالیزەکراوییە ئیسلامی-سوننیەکەی (هەروەها شیعییەکەی) خۆ، بەبێ پرسیار لە تەنینەوەی هەستی خێڵەکییانە بەنێو سەرجەم کارەکتەری خۆییدا و هتد، بەبێ پرسیاری ترس لە ئازادیی کەسی، بە کورتی مرۆ بەبێ ئەو پرسیارکردنانە یەکسەر دەبێت بە مارکسی، بە مارکسی-لێنینی و هتد، یان بە وجودی؛ هەروەها لە بواری دیکەشدا، بە تایبەتی بواری هزری و کولتووردا، یەکسەر ئەم یان ئەو فەیلەسوفی بەواتا یان کەمواتای خۆرئاوایی دەکات بە دەرووی خۆدەربڕینەکانی، ئەوجا دەست دەداتە نووسین، دەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامە و هتد. ئەمە ڕەوشێکە کە وەک بابەتی ڕەخنە وەریدەگرین تاکو لێوەی پرسی شۆڕش ئاوەڵا بکەین. لێ ئێمە سەرەتا بۆ ئەم مەبەستە دەرچەیەکی کۆنکرێت وەردەگرین کە بریتییە لە ئەستێرە کەریم.
ئەستێرە کەریم بە کەسێتیی خۆی هاتۆتە نێوەندی خەباتی ژنان و مرۆڤیی بە گشتی و کوردایەتییەوە. بێگومان ئەو بەبێ سۆشیال میدیا نەیدەتوانی دەنگی خۆی بە نێوەندی زۆر فراوان بگەیەنێت، جگە لەوە گەر ئەو لەنێو ڕیالێتیدا ئەوها ڕیشەیی (ڕادیکال) هەڵوێستی وەربگرتایە، ئەوا زوو لەناودەبرا. ئەمڕۆ سۆشیال میدیا نەک تەنیا بریتییە لە میدیەمی خەمۆکان و چەتوونان یان لومپۆنان و هتد، بەڵکو هەروەها میدیەمی چالاکیی شۆڕشگێڕانەی ڕۆشناییدەرە.
بۆ ڕوونکردنەوەی ئەمە دەتوانین یەکێک لە ئەکسیۆنەکانی ئەستێرە کەریم بە نموونە وەربگرین کە تێیدا دەرپێی ژنانەی هێناوەتە ڕەوشی تەمسیلکردنەوە، لێ تەمسیلکەر، واتا دەرپێکە، لە بنەڕەتدا دەرپێ نییە، بەڵکو دێسووی ژنانەی وروژێنەری سێکسی پیاوە. کاتێک ئەستێرە کەریم ئەو پارچە جلە ژنانەیەی ژێرەوە نمایش دەکات، ئەوا ناڕاستەوخۆ ترس و شەیدایی پیاو، بەڵێ پەرێشانیی پیاو بۆ چکلێتەکەی ژن دەهێنێتە پێشینەی هەست و بیرکردنەوەی پیاوانەوە. لێ کێشەکە ئەوەیە کە ئەوان ناتوانن ئەو چکلێتە بچێژن، چونکە ئەوان سێکسیستی ترسنۆکن و درۆزنانە کوڕی باشیی خۆیان بۆ یەکدی، واتا نێویەکییانە، نمایش دەکەن.
ئەستێرە کەریم لەو ڕوانگەیەوە شۆڕشگێڕە کە ئەو لە ڕواڵەتەوە ڕۆچووە بەرەو ڕیشەی کێشە مرۆڤی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردەکان، واتا ئەو ڕادیکالە. ئەمەیە کە سەرجەم کەسانی پابەندی ڕواڵەتی تۆقاندووە یان تەنانەت خستوونیەتە هەڵوێستی دژبەرەوە بەرانبەری. شۆڕشگێڕێتیی ڕۆشناییدەرانەیەی ئەستێرە کەریم بەوەدا دیاردەدات، کە کاتێک ئەو هەڵوێستی ڕاستەوخۆ و ڕەخنەیی بەرانبەر ڕیشەی کێشەکانی ژنان و پیاوان، هەروەها بەرانبەر نەریتی کۆمەڵی کوردی بەگشتی و دەسەڵاتدارەکانی (لە ئێراق) وەردەگرێت، ئەوا بە هیچ شێوەیەک ڕەچاوی ئەو پێورانە ناکات کە وەک ئەزەلی پێناسەکراون و لە دەرەوە پیاوسالارییانە سەپێنراون، بە پێچەوانەوە، ئەو دوای خۆ ئازادکردنی لەو پێورە ئۆبژێکتیڤییانە هەڵوێست وەردەگرێت، ئەویش بەوە کە شۆڕشگێڕانە ڕوو دەکاتەوە خودی پێورەکان و وەک دەسکەلای چەوساندنەوەی نێر و مێ دایاندەنێت. لێ ئەو هاوکات، وەک مۆرکی هەڵوێستی ڕۆشناییدەرانەی، ڕوو دەکاتە خودی مرۆڤ و وەک بەرپرسیار لە خۆی و هاومرۆڤان و کۆمەڵەکەی دایدەنێت. ئیدی بەم شێوەیە، بە دەستدانی ڕۆشناییدەرانە لە مرۆڤێتیی کەس، خوویا دەبێت کە کوڕان و کچان چەند داماوان، یان چەند نامۆبوون لە خۆیان و چۆن بەو هۆیەشەوە گیرۆدەی ڕواڵەتەکان بوون. لێ ئەوان، ئەو چەوساوە چەوسێنەرانە، بەدترن لە باوکان و دایکانیان کە، سەرباری هەڵوێستی چەوسێنەری و ملکەچییان بۆ چەوسانەوە، هیچ نەبێت نەریتخوازانە کەم یان زۆر هەندێک ناوەرۆکیان پێ پیادەدەکرا و پیادەکرد. لێ هەروەها و هاوکات خوویا دەبێت کە واژەکانی وەک گیانەکەم و چاوەکەم و ئازیزم، یان داوکارییەکان بۆ گەردن ئازادکردن و هتد، هیچی دیکە نین جگە لە درۆزنی، کە مرۆڤ لە پێناوی مسۆگەرکردنی پێگەیەکی خۆیی لە جیهاندا دەریاندەبڕێت. جگە لەوە ئەم ڕوانگەیەی ڕۆشناییدانمان لای ئەستێرە کەریم پتر بۆ ڕوون دەبێتەوە، گەر بڕوانین کە کاتێک ئەو کچان وەک ژێردەستە و دوور لە هەر ترووسکاییەکی خۆشیی ئاشکرا دەکات، هاوکات پێیان ڕادەگەیەنێت کە ئەوان گەرەکە بەرپرسیاری بۆ ژیانیان وەربگرن، ئەوەشیان پێ بەدی دێت، گەر ئەوان دەستبەرداری ڕواڵەت بن و ڕووبکەنە فۆرمی ژیان. ئەوان گەرەکە لە خۆیان بەئاگا بێن و ببینن کە چۆن لە مێینەبوونی خۆیان نامۆ بوون. ئاخر بەم هۆیەوەیە کە ئەوان شانازی بەوەوە دەکەن کە گۆیا کچی عائیلەن. زۆرینەی هەر زۆری ڕەگەزی مێینەش، هاوشێوەی زۆرینەی هەرە زۆری نێران و پیاوانی کورد، ڕواڵەتگەری بێشوناسە، کەواتە کچان یان ژنانیش هاوشێوەی پیاوان ناتوانن ڕۆ بچن بۆ نێو ناخیان و لەوێ گوێ بۆ ئاخ و ناڵەی ئەو ناخەیان ڕایەڵ بکەن.
ڕۆشناییدان لای ئەستێرە کەریم ئابڵۆقەی پرس و کێشەکانی کچان و ژنان دەدات، لێرەشەوە سەرجەم کێشەکانی کوڕان و پیاوان لەنێو سێکسیزمیاندا دیاردەهێنێت و وەک سەرچاوەی چەوساندنەوەی ژن ڕاڤەیان دەکات. ئێمە لێرەدا دەگەین بە جۆرێکی مرۆڤ کە سارتر ناوی دەنێت مرۆڤی ڕەسەنی کۆمەڵایەتی. ڕوونکردنەوەی ئەم تێگەیەی سارتر پتر نزیکمان دەخاتەوە لە پرسی مرۆڤیی لای کوردەکان.
سارتر لە بوون و نەبووندا وایدادەنێت کە مرۆڤی ڕەسەنی کۆمەڵایەتی ناتوانێت ژیانێکی بەکەرامەت بژی، چونکە سەر بە جیهانە، لێ ئەو مرۆڤە بە چەشنێک سەر بە جیهانە کە ئیدی ئەو لەنێویدا هاوشێوەی کەڤر سرەوتووە - چەقیوە. ئەم مرۆڤە نەک تەنیا ناتوانێت بۆ خۆی ببێت بە پەناگە، واتا بۆ لای خۆی بگەڕێتەوە، بەڵکو تەنانەت ناتوانێت جیهان جێبهێڵێت، بەڵێ تەنانەت جووڵەیەک ناکات. ئاخر نێوجیهانیبوون بۆ مرۆڤی ڕەسەنی کۆمەڵایەتی وەک پەچەیەک وایە کە ئەوی داپۆشیوە. ئەو، مرۆڤی ڕەسەنی کۆمەڵایەتی، ئاگایی ئازادییەکەی خۆی بە قووڵی لەنێو ناخیدا شاردۆتەوە، هەر بۆیە ئەو سەرڕاست نییە. ئەو تەنیا تەمسیل دەکات. بۆ نموونە گەنجە تەنیا خەریکی تەمسیلی گەنجێتییە، کەواتە ناگەنجە. گەنجەی ناگەنج نێوجیهانییانە وەک کوڕێکی ڕەسەنی کۆمەڵایەتی دەردەکەوێت و دیارنامێنێت، سڵاو دەکات و پێشوازی لە میوانان دەکات یان ڕێزمەندانە بەڕێیان دەکات. ئەوجا ئەو ناگەنجە ڕەسەنە بۆ کیژەی دراوسێ ئاگری تێ بەربووە و لە حەمامدا خۆی ئەندێشەییانە بە ئەو ڕەحەت دەکات. گەنجەی ناگەنج هەموو هەوڵێک دەدات تا کیژەی دراوسێ دەکات بە دەزگیرانی خۆی، لێ لەبەر ئەوەی ڕەسەنی کۆمەڵایەتییە، ئەوا یەکسەر بەدوویدا لەنێو کۆڕی هەڤاڵانیدا دەیکات بە بابەتی قسە و نوکتە و پێکەنین، نەک وەک کەسێکی ئازاد هەوڵ بدات پێکەوە پەیوەندییەکەی لەتەک کیژەی دەزگیرانیدا بژێنێت. نەخێر ئەوەی پێ بەدینایەت، چونکە ئەو نێوجیهانییە. ئامانجی ئەو وەک ناسەرڕاستێک ئەوەیە کە ئەو دەخوازێت بریتی بێت لە دوائەنجام/بەرهەم (کۆنزەکڤێنس). بۆیە ئەو گەنجە ناسەرڕاستە ناگەنجێکی پیاوانەی کوڕی باوکی خۆیەتی. ئەو بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت بە ئەوانی دیکەی نێوجیهانی ڕابگەیەنێت کە ئەو کوڕ و دەستەبرای ئەوانە. لێ لەبەر ئەوەی هەموو شتێک وەک دوائەنجام دەبینێت، ئەوا بۆ ئەو هیچ پرنسیپێک نییە. هەر بۆیە ئەو زۆر ئاگای لە دوائامانجی کردارەکانی خۆیەتی. ئاخر کوڕەی ڕەسەنی کۆمەڵایەتی خۆی تەنیا وەک بەرهەمی ڕووداوەکان دەبینێت نەک وەک سەبژێکتی (بکەری) ئەو ڕووداوانە. ئەو هەرگیز ناتوانێت ببیستێت کە دەشێت ئەو خۆی سەرچاوەی ڕووداوەکان یان کەشفکەریان بێت. نەخێر. بۆ ئەو بەهاکانی نێو جیهان لە دەرەوە چەسپێنراون، ئەویش تاکە ئەرکی ئەوەیە کە پابەندی بەهاکان بێت. ئەرێ! ئەو واتای جیهان لە فاکتەکانی خودی ئەو جیهانەوە دەخوێنێتەوە. ئەو وەک سەرەنجام یان بەرهەم تەنیا کاتێک پیاوی نێو پیاوانە، گەر بتوانێت قحبەیەتیی کچێک بخاتە بەردەم ژینگەکەی.
کۆیلەتییەکەی نێر و مێ کە ئەستێرە کریم چالاکیگەرایانە (ئەکسیۆنیستانە) لە مێدیەمێکدا هێناوییەتە نێوەندی خەباتی ڕۆشناییدانەوە، تەنیا کاتێک بۆ لێڕوانەر دەبێت بە مایەی پرسیار، گەر ئەو بزانێت کە ئەستێرە کەریم ئەکسیۆنێکی نمایشکراوی بەرخستووە و تێیدا ئەو خۆیشی وەک لێڕوانەر کراوە بە مەبەست. کەواتە ئەو بینەری پاسیڤ نییە. ئەو دەبێت بزانێت، واژەی بینەر، کە هەستی هۆزانڤانیی کوردی نەفامانە چێی کردووە، جیاوازە لە لێڕوانەر کە هەڵوێستێکی چالاک (ئەکتیڤ)ی هەیە، جا ئەوە لە سینەما، تیاتەر یان پێشانگە بێت، یان بەشداریکردن بێت لە چالاکییەکی نێو سۆشیال میدیادا. بەم ڕێیەوە ئیدی پرسێکی کرۆکی بۆ لێڕوانەر ئاشکرا دەبێت: چالاکڤان، سەرباری تەحەداکەی، سەرباری بەگەڕخستنەوەی زمانی ئۆبسوێن (ڕووت)ی خەڵک لە چالاکییەکەیدا، مرۆڤدیدییەکی پۆزەتیڤی هەیە، چونکە وای دادەنێت کە لێڕوانەران دەتوانن لە چالاکییەکەی بهزرێن. کەواتە ئەستێرە کەریم نایەوێت بەرانبەر لومپۆنەکان بووەستێت، تووڕەیی یان فیکە و قاقای پێکەنین بوروژێنێت، نەخێر، ئەو دەیەوێت بۆ هزرین لە خۆیان بییان بزوێنێت، تاکو هێدی هێدی بۆیان ڕوون بێتەوە کە ئەوان چەند داماون، بە تایبەتی بۆ قوز، کە هەرگیز ناتوانن بی چێژن، چونکە لێی دەترسن. ئاخر مرۆ لێرەدا لە خۆی دەپرسێت کە داخۆ لومپۆنەکان فۆتۆی ڕووتی کچێکی بە حساب دەزگیرانیان بۆچییە؟ ئەو هەموو کەناڵە خۆڕاییە ڕووتە لە ئینتەرنێتدا هەن و ئەوانیش دەتوانن تەماشای هەر ڤیدیۆیەک بکەن: لە ڤیدیۆی ئێرۆتیکییەوە تا پۆرنۆگرافی بە هەموو شێوەکانییەوە. مەسەلەکە لە بنەڕەتدا نەبوونی شوناسی کوڕێتییە، ئەقڵییەتی مێگەلە: داماو تەنیا ئەو کاتە دەرک بە پیاوبوونی خۆی دەکات، گەر هەڤاڵەکانی بزانن کە ئەو پەیوەندیی لەتەک کچدا هەیە. لێ مەسەلەکە لەوە زۆرترە: ئەو وەک پیاوتر دەنوێنێت، گەر هاتوو کچەی بە حساب دەزگیران خۆی بۆ ڕووتبکاتەوە یان ڕێ بدات فۆتۆی بە ڕووتی بگرێت، کە گومانی تێدا نییە ئیدی گەنجەی ناگەنجی ڕەسەنی کۆمەڵایەتی لەو ساتە بەدوواوە بە قەحبەی دادەنێت[1].
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,442
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی كوردستان پۆست 07.10.2018
[2] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كان 09.10.2018
挂钩项目: 3
小组: 文章
书: 政治
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 03-09-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on05-09-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):05-09-2019
URL
此产品已被浏览2,442
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,991
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,305
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!